سەید سادق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەیدسادق
Said Sadiq
سیدصادق
دیمەنی شارۆچکەی سەیدسادق
دیمەنی شارۆچکەی سەیدسادق
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
بەرزایی
٥١٩ مەتر (١٬٧٠٣ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

سەیدسادق یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. ناوەندی قەزای سەید سادقە، ساڵی ١٩٥٦ بڕیاری بەشارەدێ بوونی دراوە، بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵانە بەپێی ئامار لە ١٧% ڕێژەی دانیشتووان ڕوو لە زۆر بوون دەکات، لە ساڵی ٢٠١٠ دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ١٠٧٠٠٠ کەس بووە. بە ھۆی زۆری ڕیژەی دانیشتووانەکەی ئەم شارە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کرایە شارۆچکە. قەزاکە لە دوو ناحیە پێکھاتووە:[٢]

ناوی سەید سادق[دەستکاری]

سەید سادق بە ناوی پیاوچاکێک بە ناوی «سەید محەممەد سادق کوڕی شێخ عیسای بەرزنجە کوڕی بابا عەلی ھەمەدانی» ناو نراوە کە گۆڕەکەی بە سەر شاخی سەید سادقەوەیە. سەید سادق برای شێخ عەباس بووە کە گەڕەکی شێخ عەباسی شاری سلێمانی بە ناوی ئەوەوە ناو نراوە ھەروەھا برای سوڵتان ئیسحاقە کە کاکەییەکانیش بە ڕێبەرێکی گەورەی خۆیانی دەزانن

مێژوو[دەستکاری]

سەید سادق لە ساڵی ١٩٥٦.

سەرەتا سەید سادق وەک گوندێکی بچوک لە ساڵی ١٩٤٦دا دروست کراوە کە سەر بە ناحیەی خورماڵ بووە. لە ٢٢ی ١٠ی ١٩٥٥دا کراوە بە ناوەندی ناحیەی شارەزوور کە «سەڵاحەدین ساڵح زەکی» یەکەم بەڕێوەبەری ئەو ناحیەیە بووە. لە ٢٩ی ١٢ی ١٩٥٥دا شارەوانیی سەید سادق کراوەتەوە و یەکەم ژمێریاری شارەوانی ناوی «فەرەج دەروێش» بووە. تا ساڵانی حەفتاکان شارەوانی سەرۆکی نەبووە و بەڕێوەبەری ناحیە سەرۆکایەتی شارەوانی کردووە بەڵام زۆرترینی کارەکانی ژمێریار ڕایپەڕاندووە. یەکەم سەرۆکی شارەوانی ناوی «سەرتیپ محەمەد ئەمین جاف» بووە لە ساڵی١٩٧٧دا. ھەروەھا ساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە.

سەیدسادق لەساڵی ١٩٧٤دا

سەید سادق و دەڤەرەکەی شارێکی شۆڕشگێڕ و جێگەیەکی گرنگ بووە بۆ خەباتگێڕانی کورد ھەر لە بزووتنەوەکەی شێخ مەحموودی حەفیدەوە تا شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی نوێ و گوڵان ئەم شارە لە ھەموو سەردەمەکاندا قوربانی زۆری داوە لە ڕۆژی ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣دا ڕژێم ڕەشەکوژییەکی لە ناو شارەکەدا ئەنجامدا و چەند کەسێکی شەھید کرد و ھەندێکیش برینداربوون بریندارەکان و نزیکەی ٧٥ پیاوی شارەکەیان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ حامیەی سلێمانی و ماوەیەکی زۆر زیندانی کران. لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا خەڵکی سیدسادق دوو جار ڕاپەڕینی جەماوەرییان بەرپا کردووە یەکەمیان لە ٣/٥/١٩٨٢ دووەمیش لە ١٣/٥/١٩٨٧کە لە ھەردووکیاندا شەھید و بریندار ھەبوو ھەروەھا لە کۆتایی مانگی ئازاری ١٩٨٨دا ڕژێمی بەعس ئەم شارەی خاپوور کرد و تەواوی خانووەکانی ڕووخاند و خۆڵ و دارو پەردووی بەشێک لە شارەکەشی گواستەوە بۆ بەرامبەر گوندی کانی سپیکەی پەرخ کە تا ئێستاش شوێنەوارەکەی ماوە.

سەیدسادق دوای وێرانکردنی لە ساڵی ١٩٨٨دا

پاش ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ سەید سادق ئاوەدانکرایەوە و خەڵکی شار لەسەر ئەرکی خۆیان دووبارە خانووەکانیان دروستکردوەوە و شارەکەیان سەر لە نوێ بونیاد نایەوە بەھۆی خێرایی لە فراوانی شارەکەدا حکومەت پاش ٩ساڵ کردی بە ناوەندی ناحیە و لە پاش ٦١ساڵ لە ٢١ی ٢ی ٢٠٠٧ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا کرا بە ناوەندی قەزا. ئیستا سەید سادق خاوەنی یەک ناحیە بە ناوی ناحیەی سرۆچک کە ناوەندەکەیی شارۆچکەی بەرزنجەیە ھەروەھا نزیکەی ٩٠ گوندی ھەیە و لە ڕێژەیە ٦٢ گوندیان ئاوەدانن ڕووبەری گشتی سیدسادق ٩٢٧ کیلۆمەتری دووجایە ژمارەی ماڵەکانیشی ١٥٠٠٠ھەزار زیاترە و ژمارەی دانیشتوانی ١٠٠٠٠٠ھەزار کەس دەبێت


سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور(کوردی).