خورماڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خورماڵ
Khurmal
گوڵعەنبەر
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
بەرزایی
٥٦٣ مەتر (١٬٨٤٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٨٬٦٢٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ھەورامی)
 • ئایینسوننی شافعی

خورماڵ شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە لە پارێزگای ھەڵەبجە دایە و لە(٧٠) کیلۆمەتریی ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی دایە. خورماڵ ناوەندی ناحیەی خورماڵە و لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامان دایە.

ناحیەی خوڕماڵ یەکێکە لە ناحیەکانی پارێزگای ھەڵەبجە لە عێراق. ناوەندەکەی ناحیەی خورماڵە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم ناحیەیە ١٨٬٦٢٨ کەس بووە.

شوێنەواری شورای خورماڵ[دەستکاری]

ئەم شورایە یەکیکە لەکۆنترن شوینەوارەکانی میژووی خورماڵ بەشورای شاری خورماڵ ناسراوە ئەمەش لەسەر ئەوسیفەتەی کە ھەیبووە بۆ پاراستنی شوینی شارەکە لە دوژمنان . بەرزی ئەم شورایە لە ئیستاو لە ڕابردووشدا لە ھەموو بەشەکانیدا دەگاتە ( 3 ) م پانی شورای شاری خورماڵ ( 2 ) م دەبیت کە بەشیوەیەکی ھەندەسی دیوارەکانی بنیات نراون . دریژیەکەی لە خاڵی دەست پیکردنیەوە کە لە قەڵای خورماڵ لەسەرەوە دەست پیدەکات تا دەگاتەوە بە دیوارەکانی ڕووی پیشەوەی قەڵاکە لەبەرزایەکانی پشت خورماڵ (2800) م دەبیت کە جۆریک ئەوبەشەی شوراکە کە ئیستا ماوەتەوە لە نیوان ھەر ( 50 ) م دا قولەیەکی سەربازی لە خۆ دەگریت کە ژمارەی قولەکان زۆرن کە ھەر قولەیەک بەشیوەیەکی نیوە بازنەی لە دیوی دەرەوەی شوراکە بە دیواری شوراکەوە بەستراونەتەوە کە ئەم قولە سەربازیانە پانی ھەرنیوە بازنەیەک یان پانی ھەرقولەیەک ( 4 ) م دریژی نیوە بازنەکە ( 5 ) م دەبیت کە ئەمەش فراونیکی زۆرەو لەکۆندا جەنگاوەرەکان زۆر بە ئاسانی توانییانە لەسەر ئەم قولانە ھەتوچۆبکەن و بەرگری لە شوراکە بکەن . بەشیوەیەکی گشتی پیوانەو ئەندازەی ھەموو قولەکانی ئەم شورایە وەک و یەکە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک قولەی ترماونەتەوە کە دەکەونە بەشی ناوەوەی قەڵای خورماڵەوە ، ھەمان دیزاینیان ھەیە لەدروست کردن بەڵام بەشیک لەقولەکانی قەڵای خورماڵ تاڕادەیەک بچوکترن ، ھەروەھا ئەم شورایە لەبەشی باشورەوە و لەم بەشەدا ( قاپی ) یەکی تیدابووە ھاوکات جۆریک لەپایەش بوونی ھەبووە بۆ ئەوەی شوراکە بپاریزیت لە ئاوی چەمەکە کەواتە دەرگایەک ھەبووە بۆ ئاوە لەژیرەوە ھاتوەتە ناو شوراکە وە و دەرگایەکیش ھەبووە بۆ ئەوەی دانیشتوان و سەربازانی ئەم شورایە بینەناوشوراکەوە .

منارەی مزگەوتی گەورەی خوڕماڵ[دەستکاری]

منارەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ منارەی مزگەوتەکە کەوتوەتە ناو حەوشەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ وە بەرزی منارەکە لەئیستایا ( 12 ) مەترە و لە 8 لا پیک ھاتووە و زوریک لەلاکانی لە { 4_5 } چین لەخشت پیک ھاتووە و لەڕووی دەرەوەیشەوە تا کۆتایی منارەکە { 54 } چین خشت پیکھاتووە ، ئەم منارەیە لەسەر دەروازەی مزگەوتەکە دروست کراوە کە بەشی زوری ئەم دەروازەیە ڕووخاوە و تەنھا چەند شوینکی کەمی ماوەتەوە منارەکە دروستکراوە لەڕەنگی خشتی سوری کاڵ کە ڕوویەکی جوانی داوە بەمنارەکە .

ئەلبوومی وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]