تەلەعفەر
پۆتانەکان: 36°23′N 42°27′E / 36.383°N 42.450°E
تەلەعفەر | |
---|---|
بە عەرەبی: تلعفر | |
![]() | |
ناو بە زمانی ڕەسمی | تلعفر |
وڵات | عێراق |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای موسڵ |
پۆتانی شوێن | ٣٦°٢٢′٤٥″N ٤٢°٢٦′٥٩″E |
دانیشتووان | ٨٠٬٠٠٠ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤١٠ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Battle of Tal Afar |
![]() | |
تەلەعفەر (بە عەرەبی: تلعفر) شارێکە لە پارێزگای نەینەوا کە ناوەندی قەزای تەلەعفەرە. ئەو شارە دەکەوێتە دووری ٣٠ میل بە ڕۆژاوای موسڵ و ١٢٠ میل بە باکووری شاری کەرکووک. لە کاتێکدا ھیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو نییە لەسەر ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە، بەڵام ژمارەی دانیشتوانەکەی وا دەخەمڵێنرێت کە لە ٢٠٠،٠٠٠ەوە کەمی کردووە بۆ ٨٠،٠٠٠ لە ساڵی ٢٠٠٧. زۆربەی دانیشتووانی تەلەعفەر تورکمانی سوننەن و لەگەڵ ڕێژەیەکی کەم لە تورکمانی شیعە،[١][٢][٣] کورد و عەرەب.
تەلەعفەر دەکەوێتە سنووری باشووری کوردستانەوە و لەژێر دەسەڵاتی سەددام حوسێندا شارەکە بەر شاڵاوی ڕاگسواستن و بەعەرەبکردن کەوتووە و زۆرێک لە کوردەکانی ئەو شارە ڕاگوێزراون. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠دا دانیشتووانی شارەکە مانگرتنێکیان سازدا و داوای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و گەڕانەوە سەر کوردستانیان دەکرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "UNPO: Iraqi Turkmen: Establishment of Iraqi Turkmen Autonomy".
- ^ "Turkmen in Tal Afar: Perceptions of Reconciliation and Conflict" (PDF). United States Institute of Peace. Retrieved 10 October 2020.
- ^ "The Ba'ath Party and Insurgency in Tal Afar" (PDF).
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |