پشدەر
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ناوچەی پشدەر یەکێک لە ناوچەکانی کوردستان کە ناوەندەکەی شاری قەڵادزێیە و دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی. ئەم ناوچەیە لەلای ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای مامەند، لە باکوورەو بە چیای قەندیل، لە ڕۆژاواوە بە کێوەڕەش و دەربەندی ڕانیە، دەورە دراوە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە زیاتر لە (١٤٠٬٠٠٠) کەس بووە[١]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناوچەی پشدەر ھەروەک ھەموو ناوچەکانی تری کوردستان بەپیت و بەرەکەتە، بە چەند زنجیرە چیایەک دەورە دراوە. لەلای ڕۆژھەڵاتییەوە بە چیای مامەندە و لە باکووریشەوە بە چیای قەندیل و لە ڕۆژ ئاواوە کێوەڕەش و لە باشوورەوە لەگەڵ ئاسۆس دەروازەی ناوچەی پشدەری پێک ھێناوە.
چیای قەندیل
[دەستکاری]یەکێکە لە ھەرە شاخە بەرزەکانی کوردستان، بەرزی شاخی قەندیل ٣٤٥٢ م، بە چلەی ھاوین بەفری لێ دەمێنێتەوە و زۆر فێنکە، مەڕداران و کوێستانچیان ھەر کە گەرمێن گەرم داھات بار لێ دەنێنوو دەچنە ھەواران.
ئاوبەندی سەنگەسەر
[دەستکاری]لەسەر ڕووباری گافڕێن ھەڵکەوتووە و لە شارۆچکەی سەنگەسەرەوە نزیکە، مەبەستی سەرەکی لە دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە ئاودانی بانوەکانی گوندی قادراوا و بانوەکانی خوارووی گرتک و دووگۆمانە، کە جووتیارەکانی ئەم ناوچەیە سودی لێ وەردەگرن بۆ بەرھەمھێنانی کشتوکاڵ.
کشتوکاڵ
[دەستکاری]خاکەکەی بەپیت و بەرەکەتە، توانای بەرھەمھێنانی کشتوکاڵی زۆرە و جووتیاران سودی لێدەبینن بە ھاوینان بە بەرھەمھێنانی (توتن، گوڵەبەڕۆژە، تەماتە، پیواز، شوتی، پەموو) و گەلێک بەرھەمی تر. بێجگە لەوەش زەوییەکان بەکار دەھێنن بۆ بەرھەمھێنانی (گەنم، جۆ، نۆک، نیسک، و بۆ بێستانی کاڵەک. لە ناوچە فێنکەکانیش وەک ناودەشت و گوندەکانی پشت قەڵادزێ میوەجاتێکی زۆری لێ بەرھەم دێت وەک ھەنار، سێو، گوێز، ھەرمێ و ترێ. بەرھەمە سروشتییەکانیش زۆرن بوو نموونە ڕێواس، کەنگر، تۆڵەکە، ھێرۆ، کیسوێ، کارگ، بنێشتیکوردی، قەزوان، مێوژ، کرۆسک گیانەوەری ناوچەی پشدەر.
گوندەکان
[دەستکاری]- دێلۆ
- زارگەڵی
- بۆریسکان
- لێوژە
- ئیندزە
- خوێوبیان
- سلێ
- بایاوا
- بۆڵێ
- دوێڵە
- کۆمتان
- سەرگەنیل
- بیان
- کاسکان
- تووەسوران
- سەنگەسەر
- شارۆش
- سوورەسێ
- سینەمۆک
- قرژاڵە
- زورکانی سەروو
- بانوە قەل
- زەڵێ
- ناوزەنگ
- جۆلانە
- قووڵە باسان
- ھەنارۆک
- دۆڵە دزە
- کۆلارە
- کانی نەوت
- کانیلان
- خواران
- مامەندە
- تەنگژە
- کەسانە
- عەلیاوا
- گوێزەڵە
- سندۆڵان
- ئیبراھیماوا
- دەقناوا
- کۆپینکە
- ئاشقۆڵکە
- بردە
- شێوە
- باقیاوا
- جمکان
- ڕەزان
- بەرکێشان
- ھەرمێ
- قولەشەمس
- زاویە
- بۆرە
- بێسەڵوە
- سیوەڵە
- سەلیم بەگ
- باوزێ
- بەرماڵان
- ئاشکەنە
- گەڵوشگە
- سنجاڵە
- عەلی پیر
- دەڵگە
- ھەڵاوێژگە
- بژیان
- کانی نەوت
- بێموش
- مڕە
- تەپەخان
- ھێرۆ
- قووڵکان
- کۆخان
- بێگەڵاس
- شێنێی سەروو
- شێنێی خواروو
- ئەبوبەکرە
- وەرتێ
- قەڕە
- بانە سەر
- شناوە
- ڕەزگە
- سپیگەڵە
- بەردێنان
- مەرادۆ
- سوورەگڵە
- سپیکاڵە
- بەستە ی سەروو
- بەستە
- توتمە
- زودان
- مەم
- ژیلا
- دەرگەڵە
- کۆزینە
- بەستەستێن
- قادراوا
- ئاشوران
- کانی کورت
- قالاوا
- دووگومان
- خڕکە
- مەمکان
- جەلکان
- بێپاڵان
- بیە ڕەش
- بەراوەی سەروو
- بەراوەی خواروو
- شێخان
- سێوەیس
- سەی وەیس
- باریکان
- ئەبوبەکرە
- وەرتێ
- قەڕە
- بانە سەر
- شناوە
- ڕەزگە
- سپیگەڵە
- بەردێنان
- بێپاڵان
- بیە ڕەش
- بەراوەی سەروو
- بەراوەی خواروو
- شێخان
- سێوەیس
- سەی وەیس
- باریکان
- شارۆش
- بەردکوڕان
- بڕەدێ
- دەروەکۆتر
- شەروێت
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ جوگرافیای پشدەر - ماڵپەڕی پشدەر ٢٢ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.