بەردەڕەش
بەردەڕەش | |
---|---|
پۆتانەکان: 36°30′12.2″N 43°35′14.0″E / 36.503389°N 43.587222°E | |
وڵات | ![]() |
ھەرێم | ![]() |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای بەردەڕەش |
بەردەڕەش شارۆچکەیەکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دھۆکە. [١] شوێنێکی ستراتیژی ھەیە کە دەکەوێتە نێوان ھەر سێ پارێزگای مووسڵ و دھۆک و ھەولێر، بەردەڕەش لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە ساڵی ١٨٩٠ بووەتە ناوەندی ناحیە و بەم دواییە بە بڕیارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ناوەندی قەزا.[٢]
ناوی بەردەڕەش[دەستکاری]
زۆر بۆچوون ھەن لەسەر ناوی بەردەڕەش لەوانەیە لەوەوە ھاتبێت کە خاکەکەی خاکێکی رەشە و زۆر بەپیتە بۆ کشتوکاڵ، یانیش لە شاخی ڕەش ەوە ھاتووە کە شوێنێکە دەکەوێتە نزیک بەردەڕەش و کاتی خۆی ئەو شوێنە شوێنی گوند بووە.[٣] بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کە ناوی بەردەڕەش لە چیای بەردەڕەش ھاتووە کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە و لەبەر وشکە ساڵی و بێ بارانییەوە خەڵکەکەی لە دەڤەری گەرمیان و شەقڵاوە و ڕەواندز ھاتوونەتە ئەم دەڤەرە و ناوەکەیان لەگەڵ خۆیاندا ھێناوە.[٣]
دانیشتوانی بەردەڕەش[دەستکاری]
دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش90% گۆرانن و گۆرانیش لە زۆر تیرە و بەرەباوک پێکھاتوون لەوانە رەشگەری، چۆپانی، گێژ، بۆت، زەنگەنە، شێخ بزێنی، رۆژبیانی ، ئۆمەربل، مووسەیی، شاسواری و ھتد. بەشێوەیەکی گشتی دەڤەری بەردەڕەش لە سێ ناوچەی سەرەکی پێکھاتووە کە بریتین لە ناوچەکانی ناوکوڕ، بەربنی ، بۆتان و ھەر شوێنێک لەمانە تایبەتمەندی خۆی ھەیە.[٣]
عەشیرەتی گۆران، کە زۆرینەی دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش پێکدەھێنن، بە شێوەزاری تایبەتی خۆیان قسان دەکەن کە بە پێی ھەڵکەوتی جوگرافیایی ئەم شوێنە وا ڕێککەوتووە کە لە نێوان ھەردوو شێوەزاری کوردیی باکووری و کوردیی ناوەندی بێت. عەشیرەتی گۆران وەکو لەسەرەوە باس کراوە لە چەندین تیرە و بەرەباب پێکھاتووە کە بریتین لە: رەشگەری ٥٥% ، گێژ ٢٣% ، بۆت ١١% ، شێخ بزێنی ٢% ، خدری ١% ، زەنگەنە ١% ، ئەوانی دیکەش ٧ %. [٤]
جگە لە گۆران عەشیرەتی دیکەش ھەن لە ناوچەکە کە دیارترینیان سورچی و زێبارین. ھەروەھا لە حەفتاکانی سەدەی بیستەم ڕژێمی بەعسی رووخاو ھاوکات لەگەڵ ئەو سیاسەتە رەگەزپەرستانەییەی دژی کوردی باشووری کوردستان دەھێنا لە ڕاگواستن و تەعریب و ھتد... ژمارەیەکی زۆری خێزانی کوردی لە ناوچەکانی زوممار، ئەترووش، شێخان، رەبیعە ، مـرێبا گواستەوە بۆ ئەم ناوچەیە و زۆربەی زۆریان تاوەکو ئێستا لە قەزای بەردەڕەش ماونەتەوە.
بەردەرەش لەسەردەمی رژێمی بەعسدا[دەستکاری]
لەبەر ئەوەی خەلکی ئەم دەڤەرە کورد پەروەر بوون و رۆلێکی ھەبوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا، دەبووایە خەلکی سنووری بەردەرەش لە ساڵی ١٩٧٩ – ١٩٨٠ کە ئەوسا ناحییەیێک بوو سەر بە قەزای ئاکرێ، و لەگەڵ خەڵکی قەزای ئاکرێ بکەونە سنووری ئۆتۆنۆمی، بەڵام بۆ ئەوەی ئامانجی خەڵکی ئەم دەڤەرە بەجێ نەگەیەنرێت رژێمی بەعس لەگەڵ دارودەستەکانی خۆیدا ھەستا بە ئەنجامدانی راپرسییەکی شەکلی لەسەر ئەم بابەتە و لە کۆتاییدا وای راگەیاند کە دەبێت سەر بە پارێزگای مووسل بێت. ناحیەی بەردەڕەش لەساڵی ١٩٣٢ تاوەکو راپەرینی بەھاری ١٩٩١ی گەلی کوردستان ، ٢٩ کەس وەکو بەرێوەبەری ناحیە دەست بەکاربوونە. ھەروەھا دوای راپەڕینیش واتە لەساڵی ١٩٩١ تاوەکو ١٦/٧/١٩٩٥ کە رژێمی بەعس دامودەزگاکانی خۆی لە ھەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان کێشایەوە ، بەردەڕەش بێ بەرێوەبەری ناحییە بوو. ھەروەھا پرۆسەی پەروەردە بەردەوام بوو لە دەڤەرەکە تاوەکو ساڵی ١٩٩٥ کە بەرێوەبەری ناحیە کەوتەوە کار.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Bardarash (ئینگلیسی). ویکیپیدیای ئینگلیسی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-٨-٢٠١١.
- ^ شڤان گۆران. قایمقامی بهردهڕهش : پێویستمان به پڕۆژهی زیاتر ههیه (کوردی). مالپەڕى Kurdistan TV..
- ^ ی ا ب پ مێژوویا بهردهرهش (کوردی). ماڵپەڕی پارێزگاى دهۆک. .
- ^ یاسین حەسەن گۆران، (گۆران لەنێوان زێی بادینان و رووباری خازر)، گۆڤاری خازر ژ. ٢ - ١٦
کتێبی گۆرانەکان نووسینی ئەحمەد گۆران-۲۰۱۷
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |