تۆپزاوە
تۆپزاوە | |
---|---|
بە عەرەبی: توبزاوة بە ئینگلیزی: Topzaw | |
[[File:||200px]] [[File:||200px]] | |
پۆتانەکان: 36°16′53″N 43°44′04″E / 36.2813°N 43.73448°Eپۆتانەکان: 36°16′53″N 43°44′04″E / 36.2813°N 43.73448°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | قەزای خەبات |
ناحیە | ناحیەی ڕزگاری |
بوون بە شارەدێ | ٢٠٠٤ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٠٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٠٥ مەتر (١٬٠٠١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
• سەرجەم | ٥٧٥[٢] |
سەرناوی دانیشتوو | دێگەڵەیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
تۆپزاوە یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای خەبات لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. تۆپزاوە ناوەندی ناحیەی ڕزگاریە.[٤][٥][٦][٧][٨]
شارەدێی تۆپزاوە لە شارۆچکەی خەبات (٣کم) دوورە، وە دووری لە شاری ھەولێر (٢٩کم) کیلۆ مەتر دەبێت. .[٩]
ناو
[دەستکاری]- ناوی تۆپزاوە لەوەوە ھاتووە، کاتێک ئەم گوندە ئاوەدان کراوەتەوە سەرچاوەی کانی و کارێزی نەبووە، لە بەرئەوە بیریان لێداوە بۆ دەستخستنی ئاو، کە ئەوەش کارێکی سەخت بووە، وتوویانە بە تۆبزی ئاومان دەست کەوتووە، ئیتر بووەتە تۆپزاوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی تۆپزاوە ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی ئاغولان.
- لە باشوورەوە گوندی شالۆک.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی جەدیدە زاب.
- لە ڕۆژاواوە شارۆچکەی خەبات.[١٠]
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی بوون بە شارەدێی تۆپزاوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١١/١٠/٢٠٠٤)، کاتێک ناحیەی ڕزگاری ھاتەکایەوە، شارەدێی تۆپزاوە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی شاری ھەولێر و شارۆچکەی خەبات.[١١]
بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە( ٢٣٧١)لەبەرواری ١١/١٠/٢٠٠٤ بریار درا بە کردنەوەی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات وە ناوەندەکەی لە کۆِمەلگای (تۆبزاوە)دەبێت، وە سنوری ناحیەکە پێک ھاتووە لە چوار کۆمەلگاو و پانزە گوند وە زووربەی دانیشتووانی ناحیەکە لەکۆمەلگای تۆبزاوە نیشتەجێن کە نزیکەی (٢٤٠٠٠)کەس، وەمێژووی دروست بونی ئەم کۆمەلگایە دەگەرێتەوە بۆبسالی (١٩٨٧)کەوا رژێمی ئەوکاتە لە نزیک گوندی (تۆبزاوە)ئەم کۆمەلگایەی دامەزراند وە بەناوی ئەو گوندە ناوی نا کەلە شالاوی تێک دانوو راگێزرانی خەلکی قەزای سیدەکان و قەزای پشدەر وخەلکی دەڤەری مەخموور و کەندێناوە و ھەندی لە خەلکی سنووری شوان سەر بە پارێزگای کەرکووک راگوێزی ئەم کۆمەلگایە زورە ملێیانە کران.[١٢]
لە ڕابردوو ئەم شوێنەی ئێستا گوندی (تۆبزاوە) لەسەر درووستکراوە (کۆنە ھەوار) بووە بەلام نازانرێت مێژووەکەی بۆ کەی دەگەرێتەوە، بەلام ئاوەدان کردنەوەی ئەم گوندە دەگەرێتەوە بۆ سالی (١٩٤٥) لە لایەن خاوەن موولکی ئەم ناوچەیە، ئەویش لە لایەن کوچی چەند بنە مالێکی دەشتی ھەولێر و گوندی گرد مەلاوە بۆ کاولە تۆبزاوە کە ھۆ کاری ئەم کۆچەش خراپی باری ئابووری بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/18162020
- ^ https://kurdipedia.org/default.aspx?q=20081216225859799
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/413