ئاکرێ
ئاکرێ | |
---|---|
شار | |
![]() قەزای ئاکرێ | |
پۆتانەکان: 36°44′N 43°53′E / 36.733°N 43.883°Eپۆتانەکان: 36°44′N 43°53′E / 36.733°N 43.883°E | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | دھۆک |
شار | ئاکرێ |
بەرزایی | ٦٢٥ مەتر (٢٬٠٥١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٦٨٬١٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باکووری) |
• ئایین | ئیسلام (سوننی) |
ئاکرێ شارێکی باشووری کوردستانە و سەر بە پارێزگای دھۆکە. ٩٥ کم دوورە لە شاری موسڵەوە و دەکەوێتە ١٢٠ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە. لەنێوان سێ چیادایە، خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە و ئەم شارە لەساڵی (١٨٧٧)ز بووە بەقەزا.
شوینی جوگرافی ئاکرێ دەکەوێتە سەر ھێڵی درێژ (٤٤٨/١) ڕۆژاوا، و ھێڵی پانی(١/٤–٣٧) باکووردا، و ڕووبەری ئاکرێ دەکاتە (١٩٣٦) کم٢ ولەسەر ئاستی دەریایی (٢٧٠)مەتر بەرزە.
- ئاکرێ: ئەمە ناوی درووستە، چونکە کورد و ھەموو خەلکی کوردستان ئەم ناوە لە سەر ناسراوە، ناوی ئاکرێ لە ئاگرەوە ھاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردۆتەوە.
- کچک ئستەنبول: مێژوونووسی میسلی (یاسین خیراللە العمری) دەڵێت ئاکرێ لە کاتێک دا ناسراو بوو بە (کچک ئستەنبول یان ئستەنبولی بچووک).
- عقرة: لە سەرچاوە عەرەبیەکاندا ناوی شارەکە کردووەتە (عقرة) وەک (الحموی) لە کتێبەکەی (معجم البلدان).
ئاکرێ بەناوبانگە بە سروشتی جوان و ڕازاوە و زۆر درەختی میوە و باخ و باخاتی پڕ بەرھەمی ھەیە. ئەم دەڤەرە سێ ناوچەی ھەیە کە سورچی، عەشایەری ئەلسەبعە و بیرەن.
مێژوو[دەستکاری]
ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی سۆراندا بووە. شارێکی کۆن و مێژووییە و درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان - میدیا.
شاری ئاکرێ زۆر دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و بەروبوومی خوراکی وەکو دەخل و دان و جو و برنج و ھەندێکی تر و ئاکرێ ناسراوە بە نێرگز و ھەنار، دانیشتوانی ئاکرێ پێکدێن لە چەندین عەشیرەت (ھۆز) ئەوانەش (گۆران - کاوانی - زێباری - سورجی - ھەرکی - ئاکرەیی - ڕێکانی- مزووری … ھتد).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |