میر محەممەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاشای گەورە

میر محەممەد

لەدایکبوون١٧٨٤
ڕەواندز، میرنشینی سۆران
مەرگ١٨٣٧
سێواس، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
نەتەوەکورد
پێشمستەفا بەگ
پاشمیرنشینەکە کۆتایی هات
ئایینئیسلام


میر محەممەد کوڕی مستەفا بەگی کوڕی میر ئوغوز بەگی بچوک کوڕی میر ئەحمەدە (١٧٨٤ز – کانونی دوەمی ١٨٣٧ز ) میری میرنشینی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧. بە میری کۆرە و بە پاشای گەورەش ناسراوە، میری ھەرە ناوداری میرنشینی سۆران بووە.

ساڵی ١٨١٣ میر محەمەد کرایە میری سۆران.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی میرنشینی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لەسەردەمی حوکمرانییەتییەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و ھتد.. لەھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانا بوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو، کاریان دەکرد بۆیە لە لایان خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمارکردووە و سەرکردەیەکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە لە ساڵی ۱٨٣٦لە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی عوسمانی پاشای گەورە بەدیل گیرا و لە ساڵی ۱٨۳۷ لەناوبرا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ حەسەن، مەحمود حەمەکەریم (٢٠٠٦). فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک. سلێمانی: چاپخانەی چوارچرا. ل. ٧.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

میرنشینی سۆران لە سەردەمی میر محەممەد {١٨١٣-١٨٣٦}ز