قەڵادزێ

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە قەزای قەڵا دزێ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە قەڵا (ڕوونکردنەوە).

قەڵادزێ
قەڵادزە، نامرێ
قلعةدزة، Qala daza
دیمەنێکی شاری قەڵادزێ
دیمەنێکی شاری قەڵادزێ
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاسلێمانی
قەزاپشدەر
ناحیەناحیەی قەڵادزێ (ناوەند)
بەرزایی
٦٧٠ مەتر (٢٬٢٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٧)
 • سەرجەم١٤٠٫٩٣٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

شاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکە ١٣٤ کیلۆمەتر لێیییەوە دوورە. لە ڕۆژھەڵاتییەوە ھاوسنووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی سەردەشت و میراوەیە، لە ڕۆژاواشەوە ڕانیە، لە باکوورەوە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمانەوە و لە باشوورەوە ناحیەی بنگردە و ناوچەی مەرگە و قەزای ماوەتە.

ناو

وشەی قەڵادزێ ڕەنگە لە دوو وشەی قەڵا و دزێ پێک ھاتبێ کە دزێ ڕەنگە ئاماژە بێت بە ڕووباری زێی بچووک کە لە نزیکی ئەم شارەدایە. قەڵادزێ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ناوی حەمیدییە بوو کە بە ئیفتیخاری عەبدولحەمیدی دووەم ئەم ناوەی لێ نرابوو.

گەڕەکەکانی قەڵادزێ

(گەڕەکی خانەقا، گەرەکی ئاشتی، گەرەکی ئازادی، گەرەکی گربداخ، گەرەکی ئیمام قاسم، گەرەکی ڕاپەرین، گەرەکی بابان، گەرەکی نەورۆز، گەرەکی کۆرەو، گەرەکی ساوێن، گەرەکی مەشخەڵان، گەرەکی شەھیدان، گەرەکی مامەندە، گەرەکی باخان، گەرەکی فەرنبەران، گەرەکی بنار، گەرەکی چوارچرا)

ڕۆشنبیران و شاعیران

احمد شێواو (شاعیر) ١٩٣٧–١٩٩٩

عەزیز سەلیم (شێوەکار)١٩١٥–٢٠٠٣

حەمەی ئایشێ (شانۆکار)١٩٣٢–٢٠٠٤

محمد فیدا (ڕوناکبیر) ١٩٢٩–١٩٨٤

مێژوو

قەڵادزێ ساڵی ١٩٥٨.

قەڵادزێ لە ساڵی ١٩٤٨ دەبێت بە قەزا، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردومان دەکرێ، کەزانکۆی سلێمانی ئەوکات بۆ قەڵادزێ گوێزرابوەوە بووە ھۆی شەھید کردنی چەند خوێندکارێکی زانکۆ و ھاووڵاتیانی ئەو شارە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٢ بۆ یەکەم جار لە کوردستاندا دانیشتووانی شارەکە ڕادەپەڕن دژ بە حکوومەتی ئەو کات، لە ساڵی ١٩٨٩ دانیشتووانی پشدەر ڕادەگوێزرێن بۆ ئۆردوگاکانی بازیان و خەبات و ھتد.

شوێنە مێژوویەکان: قەڵای قەڵادزێ، مەزارگەی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە، شێخ فەرخ

ئاو و ھەوا

ئاو و ھەوای ناوچەی پشدەر بە زۆری لە ئاو و ھەوای ناوچەی دەریای ناوەڕاست دەچێت تەنیا. پلەی گەرمای ھاوین دەگاتە (٣٩) پلەی سەدییە. ئەمە بە شێوەیەکی گشتییە بەڵام ھەندێک ساڵ بەرزترین پلەی گەرما لە ھاوین دا سنووری (٤٥) پلەی سەدیش دەبەزێنێت.

ناحیەکانی قەزای پشدەر

ناحیەکان

  1. ناوەندی
  2. سەنگەسەر
  3. ژاراوە
  4. ھێرۆ
  5. ئیسێوە
  6. ھەڵشۆ

قەزای پشدەر لە ٢٨٤ گوند پێکدێت.

پێشانگا

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان