شارستانی بیجاڕ
شارستانی بیجاڕ
Bijar County | |
---|---|
وڵات | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای کوردستان |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | بێژەن زەندیە |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٤٣٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٦٨٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٩٤٠ مەتر (٦٬٣٦٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٨٩١٦٢ |
• شاری | ٥٦٨٥٧ |
• لادێیی | ٣٢٣٠٥ |
سەرناوی دانیشتوو | بیجاڕی یا گەڕووسی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (گەڕووسی و سۆرانی)، |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
وێبگە | فەرمانداری بیجاڕ |
شارستانی بیجاڕ یان قەزای بیجاڕ یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەم پارێزگایەوە و ناوەندەکەی شاری بیجاڕە.خەڵکی بیجاڕ بە زمانی کوردی قسەی دەکن.[١]
دانیشتوان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە (٨٩,١٦٢) کەس و (٤٤,٨٣٢)نێر و (٤٤,٣٣٠)مێ و (٢٧,٧٥٩)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم شارستانە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
دانیشتووانی گوندەکان
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی گوندەکانی ئەم شارستانە دەکاتە (٣٢,٣٠٥)کەس لە کورد و لە ئازەرییەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی کورد: (١٩,٤٤٠)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٦٠,١٪)ی دانیشتوانی گوندەکان.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (١٢,٨٦٥)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٣٩,٩٪)ی دانیشتوانی گوندەکان.
- ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی یاسووکەند دەکاتە (٣,٤٩٠)کەس لە کورد و لە ئازەرییەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی کورد: (١,٧٤٥)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٥٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (١,٧٤٥)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٥٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.
دانیشتوانی شارەدێی باوەڕەشانی
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی باوەڕەشانی دەکاتە (٥٠٩)کەس کە سەرجەمیان لە کورد پێکھاتووە.
- ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی پیرتاج دەکاتە (١,١٩٩)کەس کە سەرجەمیان لە ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی تۆپاغاج دەکاتە (١,٦٤٥)کەس لە کورد و لە ئازەرییەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی کورد: (٩٨٧)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٦٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (٦٥٨)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٤٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.
دانیشتوانی شارستانەکە
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی شارستانەکە بە (شارۆچکەی بیجاڕ، شارەدێیەکانی یاسووکەند و باوەڕەشانی و پیرتاج و تۆپاغاج و گوندەکان)ەوە دەکاتە (٨٩,١٦٢)کەس کە بەپێی نەتەوە ئاوھا پێکھاتووە:[٣]
- ژمارەی کورد: (٧٢,٦٩٥)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (۹۶,۵٪)ی دانیشتوانی شارستانەکە.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (١٦,٤٦٧)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (۳,۵٪)ی دانیشتوانی شارستانەکە.
ئایین و ئایینزا
[دەستکاری]- دانیشتوانی ئەم شارستانە زۆربەی ئیسلام(شیعە و سوننە)ن.
- لە ساڵەکانی پێشوودا جوو ھەبوون لە شارۆچکەی بیجاڕدا بەڵام کۆچیان کرد.
کلتوری ئایینی
[دەستکاری]- بینینی ڕێوی باشە.
- ڕۆکردنی ئاو لەدوای گەشتیاردا.
- ئاھەنگی قەشەنگی چوارشەمە سوورە.
- ئاھەنگێڕانی خەڵکی شارستانەکە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کۆن و نەتەوەییەوە.
- لە شەوی یەڵدادا جەژن لە کەسی تازە ھاوسەر دەکەن.
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]جوگرافیای سروشتی و مرۆیی
[دەستکاری]شارستانی بیجاڕ پێکھاتووە لە ڕووبەرێکی شاخاوی و کەوتووەتە کۆتایی زنجیرە چیاییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و سێیەکی خاکەکەی شاخاوییە. زۆری پێکھاتەکەی لە بەردی نیشتوو پێکھاتووە بەتایبەتی پێکھاتە گڵییەکەی، ئەم تێکەڵەی خاکە پێکھاتووە لە گەچ و لمین و پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینییووە لە سەردەمی سێیەمی جیۆلۆجیدا.
دەکەوێتە ٤٧ پلە و ٣٦ خولەکی ڕۆژھەڵاتی گرێنچ و ٣٥ پلە و ٥٢ خولەکی باکووری ھێڵی کەمەرەیی.
شوێنی جوگرافی
[دەستکاری]چیاکانی بیجاڕ
[دەستکاری]لەم شارستانەدا سێ زنجیرە چیای بە خێر و بێر ھەڵکەوتووە:
١- زنجیرە چیاکانی باکوور: لە کۆتا خاکی باکووری ئەم شارستانەدا چیا بەرز و بەسام و خاکییە بێ بەردەکان، لە باکووری ڕۆژاواوە بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات کشاون، کەتیرەشان و ئاوڕێژەکانیان بە سنوری نێوان بیجاڕ و مەڵبەندە کوردنشینەکانی تیکابی ھەوشار و زەنگان دەژمێردرێ.
بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:
- لوتکەی کێوی گوندەکانی نەوبەھار و ئەمیناوا ٢٢٩٨م.
- لوتکەی کێوی ڕۆژاوای کوتانی سەرێ ٢١٣٠م.
- لوتکەی کێوی ئیمامزادە - ھەیوانساری ٢٥١٢م.
- لوتکەی زڕنیخ ٣١٢٠م.
- لوتکەی گوڵەزەرد ٢٩٩٠م.
- لوتکەی قەرەداغ ٢٨٨٠م.
- لوتکەی سوپاسالار ٢٣٨٥م.
- لوتکەی خاڵداغی ٢٦٢١م.
- لوتکەی شانشین ٣٢٠٠م.
- لوتکەی بلاوج ٢١٣٨م.
٢- زنجیرە چیاکانی ناوەند: شان بە شانی چیاکانی باکوور لە گوندەواری قەرەتەورەی دیواندەرەوە بەرەو ناوەندی بیجاڕ و گوندەواری پیرتاج دێت و دەنوسێت بە چیاکانی (خەرقان)ەوە.
بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:
- لوتکەی نەقارەقوت ٢٢٣٤م.
- لوتکەی ھەمزەی عەرەو(ھەمزەعەرەب) ٢٥٥٥م.
- لوتکەی سەرقەیسە ٢٣٤٦م.
- لوتکەی پەنجەعەلی ٢٤٠٧م.
- لوتکەی تماشا ٢٢٥٨م.
- لوتکەی چەنگ ئەڵماس ٢٥٢٥م.
٣- زنجیرە چیاکانی باشوور: تیرەشانەکانیان بە سنوری سروشتی نێوان مەڵبەندی بیجاڕ و قوروە دەژمێردرێ.
بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:
- لوتکەی زێراوا ٢٦٤٢م.
- لوتکەی پیرمەحمود ٢٦٤٢م.
- لوتکەی پشتەنگ ٢١٦١م.
ناوچەی پارێزراوی بیجاڕ
[دەستکاری]ئەم ڕووبەرە گرنگترین ناوچەی ژینگەی سروشتییە لە پارێزگای کوردستاندا و ڕووبەرەکەی (٢٣٫٠٠٠) ھێکتارە و کەوتوەتە باکووری پارێزگاکە.
ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەکان
[دەستکاری]ڕووبارەکانی ئەم شارستانە بریتییە لە:
ڕووبارەکانی شارستانی بیجاڕ |
---|
• قەمچوخە • زەرد • دەروێش خاکی • گەوزەن • شۆراو(سوێراو) • پشتقەڵا • زاغەپۆڵا • تەڵوار • خەسراوا • شارک • وزندەرە • قزڵ وەزان • |
بەنداوی گوڵبولاخ
[دەستکاری]بەنداوی گڵی(خاکی) گوڵبولاخ لە (١٥کم)ی نێوان بیجاڕ و قوروەدایە لەسەر چۆمی (ئوزن دەرە) دروست کراوە، توانای گلدانەوەی (٨)ملیۆن مەترسێجا ئاوی ھەیە، وە توانای ئاودێری کردنی (٨٠٠)ھێکتار زەوی کشتوکاڵی ھەیە.[٤]
ئاو و ھەوا
[دەستکاری]ئاو و ھەوای ئەم شارستانە نیمچە وشکە. بەھۆی بەرزییەکانی ئەم شارستانە بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە، جیاوازی پلەی گەرمی لە ساردترین ڕۆژ و گەرمترین ڕۆژدا لە ساڵێکدا جیاوازییەکەیان (٧٩)پلەی سەدییە. نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی ڕێبەنداندا (-٣٨)پلەی سەدییە و بەرزترین پلەی گەرمی لەمانگی پووشپەڕدا (٤١)پلەی سەدییە. ڕێژەی باران بارینی ساڵانە لەم شارستانەدا (٤٣٩٫٩ملم). کاتی وشکی مانگانەی ئەم شارستانە (٤)مانگە و ڕۆژانی بەستنی (١٠٧) ڕۆژە.
ناودارانی بیجاڕ
[دەستکاری]- ئەمیر نیزامی گەڕووسی: سیاسەتوان، ئەدیب و خۆشنووسی سەردەمی قاجار
- زوبەیدە خانم ئەمینە ئەقدەس: لە ھاوسەرانی ناسرەدین شای قاجار
- فازڵ خان گەڕووسی: شاعیر و نووسەری دەرباری فەتحعەلی شا
- ئیسمایل خانی ئاوەجیانی گەڕووسی: مونشی ناەرەدین شا
- عەلیڕەزاخان گەڕووسی
- میرزا حسێن عەلی گەڕووسی
- شێخ عەبدولحسێن فازڵ گەڕووسی
- شێخ عەبدولمەجید گەڕووسی
- عەلی ئەوسەتی ئەنساری گەڕووسی
- شێخ موحەمەد نەبی شەریعەت
- غوڵامعەلی بایەندۆر: سەرکردەی ھێزی دەریایی شاھەنشاھی ئێران
- یەدوڵا بایەندۆر
- عەلی ئەسغەر ئەمیرانی: ڕۆژنامەوان
- نەسروڵا بەنی سەدر
- عیزەتوڵا ڕیازی: یەکەمین پزیشکی پسپۆڕ لە پارێزگای کوردستان
- عەبدوڵڵا ڕەمەزانزادە: سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ
- فەرھاد ئەسڵانی: شانۆکاری شانۆ و سینەما
- سەعید ئاغاخانی: نووسەر، دەرھێنەر و شانۆکاری شانۆ و سینەما و تێلڤزیۆن
- ئیحسان ھۆشمەند: چالاکی نەتەوەیی مەزھەبی، لێکۆڵەر
- موحەمەدعەلی کووشا: دەرسبێژی حەوزەی عیلمییەی قوم
- جەمشید فەرەجوەند: وێنەگر
- بەیتوڵا عەباسپوور: قارەمانی جیھانی وەرزش
- مەحموود دینی
- مەحموود شەھریاری: پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی ئێران
چێشت و خۆراکە خۆماڵییەکان
[دەستکاری]خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:
پیشەسازی
[دەستکاری]کارخانە و کانەکان
[دەستکاری]- کارخانەی خوێی ئاوی لە (٥٦کم)ی ڕێگای بیجاڕ - زەنگاندایە کە ساڵانە ١٠،٠٠٠ تەن دەدات.
- گەچی مورادقولی لە (٢٥کم)ی ڕێگای بیجاڕ - تیکابدایە کە ساڵانە ٢،٥٠٠ تەن دەدات.
- گەچی خۆش مەقام لە (٣٤کم)ی ڕێگای بیجاڕ - زەنگاندایە کە ساڵانە ٢،٤٠٠ تەن دەدات.
- گەچی شورسو لە (٢٥کم)ی ڕێگای بیجاڕ - زەنگاندایە کە ساڵانە ٢،٥٠٠ تەن دەدات.
- کانی چاڵی زاخە لە (٤کم) لە بیجاڕەوە دوورە کە ساڵانە ٥،٠٠٠ تەن دەدات.
- کارخانەی چیمەنتۆی کوردستان لە لە خاکی گوندی ئاڵی بەدەڵدایە لە قەراخی ڕێگای بیجاڕ - تیکابدایە کە ڕۆژانە ٣،٢٠٠ تەن دەدات.
- کارگەی ئاسنی شارەک.
- کانی قسڵی قامیشلو.
پیشە دەستییەکان
[دەستکاری]ناوچەی بیجاڕ لە پیشە دەستییەکاندا، بە تایبەت قاڵی(مافوورە) و بەڕە (گڵیم) ناوبانگی زۆری ھەیە، پیشەدەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:
- قاڵی
- قاڵیچە (دووسێ)
- بەڕە
- جاجم
گەشتیاری
[دەستکاری]شوێنەوارەکان
[دەستکاری]- قەڵای قەمچوقە
- پردی سەڵواتاوا
- یاسووکەند و ئیمامزا عەقیل
- مزگت خەسراوای گەڕووس
- تەپەی قەواسوور
- ئووچە گونبەد
- دنگز قەڵا
- تەپەی سەراو گورگین
- چاڵ تەپە
- بورجی خشتی ئەشقون بابا
- زیارەتگای ھەمزەی رۆ
- زیارەتگای ساحیبەخاتوون
- حەمامی یاسووکەند
شوێنی گەشتیاری
[دەستکاری]- پیستی ئیسکی نسار
- بازاڕی کۆنی بیجاڕ
- تیمچەی ئەمیر توومان
- تیمچەی حاجی شاباز
خوێندنگاکان
[دەستکاری]- زانکۆی ئەندازیاری و زانستی پایەی بیجاڕ
- زانستگای ئازادی بیجاڕ
- زانستگای پەیام نوور
- پەیمانگەی عیلمی -کاربردی بیجاڕ
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Bijar Government (فارسی). سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی یەکەم ٢٠١١.
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ سەرتیپ ڕیزمارا. فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- ^ http://www.bijar.ir/fa-IR/BijarPortal/4640/page/سد-گلبلاغ-بیجار-
بەستەری دەرکی
[دەستکاری]- ماڵپەڕی فەرمانداریی بیجاڕ ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی بیجاڕ تێدایە. |