بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیدارەی سۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئیدارە
بە عەرەبی: الإدارة المستقلة سوران
بە ئینگلیزی: Independent Administration of Soran
سەرەوە:
دیمەنی سۆران
پێچەوانەی میللی کاتژمێر
چیای ھەڵگوردخەرەندی ڕەواندزکێلەشینتاڤگەی گەلیی عەلی بەگ
خوارەوە:
ئەشکەوتی شانەدەر
Map
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
مەڵبەندسۆران
ژمارەی قەزاکان٦
ژمارەی ناحیەکان١٣
بوون بە ئیدارە٢٠٢١
دەسەڵات
  سەرۆکی ئیدارەھەڵگورد نەجیب
ڕووبەر
  ئیدارە٥٬٤٧٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬١١٣ میلی چوارگۆشە)
  شاری
١٩٫٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٫٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٨٠ مەتر (٢٬٢٣٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٨٨ مەتر (١٬٦٠١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  ئیدارە٢٩٦٬٥٩١
  چڕی٥٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
  زمانکوردی(سۆرانی و کرمانجی) و سوریانی
  ئایینئیسلام(سوننەمەسیحی
  ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ئیدارەی سۆران یەکێکە لە دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای ھەولێر، ناوەندی ئەم ئیدارەیە شاری سۆرانە.[٢]

ناوی ئەم ئیدارەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە شاری سۆرانە.

ھەروەک دەزانین، وشەی "سۆران" لە زمانی کوردی دا، لە زۆر شتا بە کاردێت.

کاتێک باران زۆر دەباری و شڵێوە و لەنگێزەی بنەوەشت دەکات، خاک و دەرودەشت و کێو پارەکان زۆرتر رەنگی سووریان لێ دەنیشێت. وشەی "سۆران"، لە " سوور"ەوە ھاتووە. و "سۆران " یانی "سووران" یا کورد وتەنی سوورکەڵانیەکان یا دەڤەرە سوورەکان. لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆرێ، کە ئەی بۆ "سووران" نیە و " سۆران"ە، کە ئەمەش ھۆی ئەوەیە لەو ناوچەیە، بە رەنگی "سوور" دەڵێن " سۆر" و " سۆران " کۆی وشەی " سۆر"ە، واتە سوورەکان.

مێژوونووسان دەگێڕنەوە کە سەرەتای درووستبوونی میرنشینی سۆران، دەگەڕێتەوە بۆ (کەلۆس) ناوێک، دواتر کوڕەکەی جێیگرتووەتەوە ناوی (عیسا) بووە. ئەم عیسا ناوە ھێزێکی کۆکردووەتەوە و چووەتە سەر قەڵای ئاوان، کاتێک گەمارۆیداوە لەسەر بەردێکی سوور وەستاوە کە ڕوانووێتە سەر قەڵاکە، ئیتر نازناوی ھاوەڵانی بەردی سووریان بە خۆی و لایەنگرانی دا. وەنەوەکانی بە سووران یان سۆران ناویان دەرکرد.[٤]

جوگرافیا

[دەستکاری]

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھاوسنوورە لەگەڵ:

مێژوو

[دەستکاری]

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکێکە لە دامەزراوە فەرمیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێک ھاتووە لە شەش قەزا و سیانزە ناحیە لە رێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢١ بە بریاڕی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٧)، فەرمانی ھێنانە کایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەرچوو.[٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


  1. «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. https://soran.gov.krd/2959/derbare/#
  3. https://lex.vejin.net/ck/search/?t=%D8%B3%DB%86%D8%B1%D8%A7%D9%86&f=0
  4. جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. https://www.openstreetmap.org/#map=9/36.716/44.426
  6. https://soran.gov.krd/2959/derbare/#