قەزای شارەزوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای شارەزوور
بە عەرەبی: قضاء شھرزور
بە ئینگلیزی: Sharazoor District
نەخشەی سەرەوە
نەخسەی کارگێڕی قەزای شارەزوور
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانیدا
(ڕەنگی سوور)
Map
قەزای شارەزوور
پۆتانەکان: 35°16′45″N 45°42′16″E / 35.27927°N 45.70438°E / 35.27927; 45.70438پۆتانەکان: 35°16′45″N 45°42′16″E / 35.27927°N 45.70438°E / 35.27927; 45.70438
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
مەڵبەندھەڵەبجەی تازە
ژمارەی ناحیەکان١
بوون بە قەزا١٩٩٥
دەسەڵات
 • قایمقامڕزگار غەفور
ڕووبەر
 • سەرجەم١٨٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٩٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٣٨ مەتر (١٬٧٦٥ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٣٥٥ مەتر (٤٬٤٤٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٧٣ مەتر (١٬٥٥٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٨٠٣٨٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

قەزای شارەزوور یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازەیە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ١١٨٬٥٢٦ نەفەر.[٣]

قەزای شارەزوور لە یەک ناحیە پێکھاتووە:[٤]

قەزای شارەزوور پێکھاتووە لە:

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم قەزایە لە دەشتی شارەزوورەوە وەرگیراوە، لەبەرئەوەی ئەم قەزایە کەوتووەتە ناوەندی دەشتی شارەزوورەوە و لە سەر ڕووبەری ئەو دەشتە درووست بووە بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

وێنەی قەزای شارەزوور
وێنەی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە

زەویناسی[دەستکاری]

  • قەزای شارەزوور چەند شاخێک بەدەوریداھەیە بەدووری چەندین کیلۆمەتر لەوانە شاخەکانی(سورێن و قەرەداخ و ھەورامان و سەیدصادق) ناوچە دەشتاییەکانیشی گەورەترین بەشی ئەم قەزایە پێکدەھێنێت بەدرێژایی ٤٥کم و پانی ١٥بۆ ٢٠کم. ژمارەیەکی زۆر گردو تەپۆلکە لەناوچەکەدا بوونی ھەیە وەک( گردی مالوان و تەپی کەرەم و کانی پانکە و یاسین تەپە و ھەندێک گردی دیکە کەلەناوچون یان ژێر ئاو کەوتوون...).

مێژوو[دەستکاری]

قەزای شارەزوور
دیمەنی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە

قەزای شارەزوور یەکێکە لەقەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراق وەکو جێگرەوەی قەزای ھەڵەبجە درووستی کرد.

لەبەھاری ١٩٨٨ز لەوکاتەی (ھەڵەبجەی شەھید) بۆردومان دەکرا ڕژێمی بەعس کۆمەڵگەیەکی زۆرەملێی درووستکرد بەناوی (حلبجە صدامیە) و لەدوای ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و بەبڕیاری  پارێزگاری سلێمانی ئەوکات لەساڵی ١٩٩٢ ناوەکەی گۆڕدرا بە (پێشەوا) و دواتر بەھۆی فراوانبوونی ناوچەکەوە لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥ز بەفەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران-ئیدارەی سلێمانی کرا بە قەزا و ناویشی لێنرا (قەزای شارەزوور) و ھەڵەبجەی تازە کرا بەمەڵبەندی قەزاکە.

مێژووی درووستبوونی ئەم قەزایە مێژوویەکی کۆنی نییە و پێش درووستبوونی زەوی کشتوکاڵی بووە، ناوچەکە تا ئەوکاتەی ڕژیمی بەعس ھاووڵاتیانی ھەڵەبجەی شەھید و دەورووبەری بەزۆرە ملێ تێدا نیشتەجێ دەکات، کاتێک ڕژێمی بەعس ھەڵەبجەی بۆردومانکرد لە ساڵی ١٩٨٨ز ئەم شارۆچکەیەی درووستکردو ئەو خەڵکەی ڕزگاریی بوو بوو لە ئەنفال و کیمیاباران  زۆرینەیان لە ھەڵەبجەی تازە نیشتەجێکران، بەڵام لەئێستادا زۆرێک لە ھاووڵاتیانی ناوچەکانی دەوروبەری قەزای شارەزوور لەم شارۆچکەیە نیتشەجێبوون و بەشێکی زۆری ھاووڵاتیانی ھەڵەبجە و شوێنەکانی تر گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان یان بۆ شار و شارۆچکەکانی تر ڕۆشتوون.

لەڕۆژی ١٩٨٨/١٠/١٩ بەردی بناغەی دروستکردنی ھەڵەبجەی تازە دانرا.

لەرڕووی ئەندازیاریەوە ئەم شارۆچکەیە لەسەر شێوازێکی ئەندازیاری نوێ بنیاتنرا لەگەڵ بوونی چەند بینایەکی بەرز و لەشوێنی بەرز لە باشوورو باکووری شارۆچکەکە بۆئەوەی بتوانرێت چاودێری ھاتووچۆو کۆنترۆڵی کەسەکان بکرێت لە ھەموو ڕوویەکەوە. زۆربەی خانووەکانی ئەم شارۆچکەیە بەشێوەیەکی تارِادەیەک نوێ و ھەندێکیان رِۆژھەڵاتی و ھەندێک ڕۆژئاوایی بنیاتنران و تاڕادەیەک جیاوازتر لە شار و شارۆچکەکانیتر و تەواوی خانوەکان بەبلۆک و چیمەنتۆ کرانەوە، لەدوای ڕاپەینی ١٩٩١ ئەو زەویە بۆشانەی لەنێو شارۆچکەکە و ھەندێک زەوی دەوروبەریشی دابەشکران و کران بەخانوو بەشێوازی پێشکەوتوو.

لەقەزای شارەزووردا دوو بازاڕی سەرەکی ھەن بریتین لە بازاڕی ھەڵەبجەییەکان و بازارِی سیروانیەکان و ئەم بازاڕانە ژمارەیەک دووکان لەخۆدەگرێت و ھەندێک پێداویستی ھاووڵاتیانی تێدا دەفرۆشرێت.

ژیانی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە بەندە لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و موچەخۆری، بەھۆی ئەوەی زەوی دەوربەری شارۆچکەکە بەپیتەو بەشێک لەھاووڵاتیانی خاوەنی زەویەکانن بەروبومی کشتوکاڵی تێدا بەرھەمدەھێنن و بەشێکیتریان بەئاژەڵداری-یەوە خەریکن بەتایبەت کەلەگوندەکانی دەورەبەری شارۆچکەکە نزیکن و بەشێکیتریان بەکاری دامەزراوەییەوە خەریکن و موچەخۆرن و لەدامودەزگا حکومیەکان فەمانبەرن، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە خوێندەوارن، لەم شارۆچکەیەدا تائێستا کارگەو ناوچەی پیشەسازی تێدانییە بەشێوەیەک بتوانێت ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیان دەستەبەربکات.[٧]

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

لە سەردەمی عوسمانیدا ناوی ئەم ناوچەیەی کە لە ئێستادا قەزای شارەزوورە، بە وارماوا ناودەبرا.

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا؛ سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، ناوی ھەر قەزایەک فرە ناوەند بووە و لەم سەردەمەدا ناحیە نەبووە لە سیتەمی کارگێڕیدا، بۆیە وارماوا لە تەک ئەم ناوانەدا ھاتووە؛ قەزای (گوڵعەنبەر و ھەڵەبجە و وارماوا).
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا؛ قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان، بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. گوڵعەنبەر لە جیاتی (گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا). ئیتر لەم بەروارە بەدواوە ناوی وارماوا وندەبێت.
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)

سەردەمی پاشایەتی[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا؛ لەم بەروارەوە ناوی وارماوا دەردەکەوێتەوە کە ئەویش بە ناوی (ناحیەی وارماوا)یە و گوندی قلیجە ناوەندی بووە، کە ناحیەیەکە سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە.
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

  1. ھێنانەکایەی (قەزای الاخوة) ناوەندەکەی لە موجەمەعی(الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو و ناحیەی تانجەرۆی لەسەر بوو.
  2. ھەڵوەشاندنەوەی قەزای ھەڵەبجە و ھێنانەکایەی ناحیەی ھەڵەبجە ناوەندەکەشی ھەڵەبجەی تازە بوو بەسترایەوە بە (قەزای الاخوة)، بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(١٠٤٧) لە ١٠\١٠\١٩٨٨دا.
  3. گۆڕینی ناوی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە بۆ (صدامیة حلبجة).
  4. (أ) گۆڕینی ناوی (قەزای الاخوة) بۆ (قەزای صدامیة حلبجة) و گواستنەوەی ناوەندەکەی بۆ شارۆچکەی صدامیة حلبجة(ھەڵەبجەی تازە). (ب) گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ (ناحیەی الاخوة) و ناوەندەکەشی لە موجەمەعی(الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو. (ج) گۆڕینی ناوی ناحیەی زەڕایەن بۆ (ناحیەی شارەزوور) و دابڕانی لە قەزای دەربەندیخان و لکاندنی بە (قەزای صدامیة حلبجة)وە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣١١) لە ٢٨\٦\١٩٨٩دا. [٨]
  5. دابڕانی (ناحیەی الاخوة) لە (قەزای صدامیة حلبجة) و لکاندنی بە قەزای سلێمانییەوە.[٩]

دوای ڕاپەڕین[دەستکاری]

  • لەدوای ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و بەبرِیاری پارێزگاری سلێمانی ئەوکات لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوەکەی گۆردرا بە (پێشەوا) و دواتر بەھۆی فراوانبوونی ناوچەکەوە لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥ز بەفەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران-ئیدارەی سلێمانی کرا بە قەزا و ناویشی لێنرا (قەزای شارەزوور) و ھەڵەبجەی تازە کرا بە مەڵبەندی قەزاکە. یەک ناحیەی ھەیە کە ئەویش ناحیەی زەڕایەنە، سەرەتا ناوی ناحیەی وارماوا بوو.[١٠]

ناوی قائیمقامەکانی قەزای شارەزوور[دەستکاری]

  1. فەرھاد محەممەد ڕەسول، دەرچووی خانەی مامۆستایان لە ١٥-٦-١٩٩٥ تا ٣١-٨-١٩٩٦ قائیمقام بووە.
  2. ماجد محەممەد شەریف، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی لە ٢٠-١٢-١٩٩٦ تا ١-٧-١٩٩٧ قائیمقام بووە.
  3. بێرون عومەر فەتاح، دەرچووی ئامادەیی لە ٣١-١٢-١٩٩٧ تا ١-١-٢٠٠٠ قائیمقام بووە.
  4. ئەحمەد حەمەنوری محەممەد، دەرچووی ناوەندی لە ١-١-٢٠٠٠ بۆ ٢٩-٤-٢٠٠٦ قائیمقام بووە.
  5. فازڵ عومەر عبدالرحمان، دەرچووی کۆلێژی یاسا لە ٣٠-٤-٢٠٠٦ بۆ ماوەیەک بەوەکالەت قائیمقام بووە.
  6. سۆران عەلی، دەرچووی کۆلێژی یاسا، لە ٢٥-٦-٢٠٠٧ تا ٢١-١٢-٢٠١٥ قائیمقام بووە.
  7. ڕزگار غەفور ڕەحیم، دەرچووی کۆلێژی یاسا لە ٢١-١٢-٢٠١٥ دەستبەرکاربووە تا ئێستا بەردەوامە.

دانیشتیوان[دەستکاری]

بەگشتی دانیشتوانی قەزای شارەزوور ئیسلام، ئاینزای(سوننە)ن و ھەندێک تەریقەتی سۆفیگەری قادری و نەقشەبەندی تێدایە. لەگەڵ ژمارەیەک لەشوێنکەوتوانی ئاینی(کاکەیی) کە بە(ھاواری)یەکان ناسراون.

  • بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور ٧١٧٨٥ ھەزار کەس بووە.
  • بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور ٧٢٠٨٠ ھەزار کەس بووە.
  • بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور ٨٠٣٨٥ ھەزار کەس بووە.

وێژە و ھونەر[دەستکاری]

  • یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی لەسالآنی نەوەدەکان بەناوی تەلەفزیۆنی(سۆسیالیست) پەخشیکردووە، بەلآم دواتر پەخشی کەناڵەکە راگیراوەو نەماوە.
  • یەکەم رِۆژنامە لەسنووری قەزای شارەزوور، رِۆژنامەی (ھەڵەبجەی تازە) بوو کە دوای شەش ژمارە ناوەکەی گۆردرا بە(برەو) و ٣٣ ژمارەی لێدەرچووەو لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە خۆبەخشانە دەرکراوە. چەند رِۆژنامەو بلآوکراوەی تر ھەبوون لەوانە(متمانە، ڕای خەڵک، مەولەوی، ھەژین)، لەقەزاکەدا چەندین نوسەرو وەرگێرو رِۆژنامەنووس ھەن لەئێستادا کەخاوەنی چەندین بەرھەمن، بەسەدان خاوەن ماستەرو دەیان دکتۆرا لەئێستادا بوونی ھەیە.
  • بۆیەکەمجار لەدوای ڕاپەرینەوە رِۆژێک لەقەزاکەدا دیاریکرا بەناوی (ڕۆژی شارەزوور) لە ٨-٣-٢٠١٦ ئەم رۆژە کۆمەڵێک چالاکی تێدا ئەنجام دەدرێت.
  • ساڵانە چەندین چالاکی شانۆ و میوزیک و ھونەری جۆراوجۆر لەلایەن گەنجانی قەزاکەوە ئەنجام دەدرێت بەشێوەی خۆبەخشانە لەو گروپانەی رِۆڵی باشیان ھەبووە(تۆرِی رِۆژنامەنووسانی قەزای شارەزوور، گروپی میوزیکی چامە، گروپی شانۆیی نیشتمان).[١١]
  • هاوكات ئەم قەزایە چەندین کەسایەتی وەرزشی و هونەری لە ئێستادا هەیە کە هەریەکە لە ئاسۆ ڕۆستەم و بۆکان هەورامی دانیشتووی ئەم قەزایەن.

کارگێڕی[دەستکاری]

قەزای شارەزوور، لە ناحیەی زەڕایەن لەگەڵ ٤٨ گوند پێکھاتووە.[١٢] مەڵبەندی قەزای شارەزوور شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازەیە.

ناحیەی زەڕایەن(وارماوا)[دەستکاری]

قوتابخانە و خوێندنگاکانی قەزای شارەزوور[دەستکاری]

  1. قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی
  2. قوتابخانەی سرودی بنەڕەتی
  3. قوتابخانەی ھەتاوی بنەڕەتی
  4. قوتابخانەی ئەحمەد موختار جافی بنەڕەتی
  5. قوتابخانەی ھیوای بنەڕەتی
  6. قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتی
  7. قوتابخانەی نالی بنەڕەتی
  8. قوتابخانەی بێسارانی بنەڕەتی
  9. قوتابخانەی شوڕشی بنەڕەتی
  10. قوتابخانەی سەردەمی بنەڕەتی (١–٩)
  11. قوتابخانەی بێریڤانی بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  12. قوتابخانەی ئاڵای بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  13. قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  14. قوتابخانەی سەرکەوتنی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  15. قوتابخانەی ھەورامانی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  16. قوتابخانەی شەھیدانی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  17. قوتابخانەی پێشکەوتنی ئێوارانی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  18. قوتابخانەی خوێندنی خێرای شارەزووی تێکەڵاو (٧–٩)
  19. ئامادەیی شەھید دانای کوڕان (پێشتر بەناوی ئامادەیی ئالانی کوڕان) بوو
  20. ئامادەیی شەھید سیروانی کچان (پێشتر بەناوی ئامادەیی زەڵمی کچان) بوو
  21. ئامادەیی زانای کوڕان
  22. ئامادەیی شەمێرانی کچان
  23. ئامادەیی مەولەوی ئێوارانی کوڕان
  24. ئامادەیی چورچرای ئێوارانی کچان
  25. خوێندنگای ئاینی شێخ مەعروفی نێرگزجار
  26. باخچەی منداڵانی چرۆ
  27. باخچەی منداڵانی پەپولە
  28. باخچەی منداڵانی سارا

فەرمانگەکانی قەزای شارەزوور[دەستکاری]

١. قایمقامیەتی قەزای شارەزوور

٢.بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

٣. بەڕێوەبەرێتی ھاتوچۆی شارەزوور

٤. بەشی پۆلیسی شارەزوور

٥. یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوور

٦. بنکەی پۆلیسی شارەزوور

٧. بنکەی پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی شارەزوور

٨. فەرمانگەی کارەبای شارەزوور

٩. دادنووسی شارەزوور

١٠. فەرمانگەی ئاوی شارەزوور

١١. نوسینگەی کارتی زانیاری شارەزوور

١٢. بانکی شارەزوور

١٣. فەرمانگەی تاپۆی شارەزوور

١٤. بەڕێوەبەرێتی کشتوکاڵی شارەزوور

١٥. فەرمانگەی ھونەر و ڕۆشنبیری شارەزوور

١٦. کتێبخانەی گشتی شارەزوور

١٧. فەرمانگەی ئاماری شارەزوور

١٨. ناوەندی شارەزووری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق

١٩. نەخۆشخانەی گشتی شەھید ڕەئوف بەگ لەشارەزوور

٢٠. فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی شارەزوور

٢١. دارایی شارەزوور

٢٢. کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور

٢٣. تێبینەرایەتی ئەوقافی شارەزوور

گەڕەکەکانی قەزای شارەزوور[دەستکاری]

١. ڕزگاری

٢. مامۆستایان ( عەنەبییەکان)

٣. بەختیاری ( ھەڵەبجەییەکان)

٤. شارستانی ( زەمەقییەکان)

٥. ھەواران

٦. سورێن ( خورماڵییەکان)

٧. ئازادی ( سیروانییەکان بەشی سەرەوە)

٨. شارەوانی ( سیروانییەکان بەشی خوارەوە)

٩. ھەواری شار

۱۰.گەڕەکی شەهیدان

ناوی مزگەوتەکانی قەزای شارەزوور[دەستکاری]

  1. مزگەوتی گەورە
  2. مزگەوتی نالی
  3. مزگەوتی فیردەوس
  4. مزگەوتی غفران
  5. مزگەوتی قازی محەممەد
  6. مزگەوتی ئیبن سلاح شارەزووری
  7. مزگەوتی شێخ معروفی نێرگزەجاڕ
  8. مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
  9. مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مدڕیس
  10. مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران
  11. مزگەوتی نوور
  12. مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق
  13. مزگەوتی شافعی
  14. مزگەوتی شێخ عومەری بیارە
  15. مزگەوتی شێخ عەلادینی نەقشبەندی
  16. مزگەوتی سیراجەدین
  17. مزگەوتی شێخ محمودی حەفید
  18. مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان
  19. مزگەوتی ڕاشیدین
  20. مزگەوتی شەھیدان
  21. مزگەوتی تەقوا
  22. مزگەوتی حاجی محەمەدی سەفرە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Novemberی 2015. Retrieved 22ی Novemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.2552/45.7189
  6. ^ ‎مەریوان فایەق. فەرھەنگی شارەزوور(تایبەت بەقەزای شارەزوور(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 23-1-2023.
  7. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=846&secID=5
  8. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  9. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ ‎مەریوان فایەق. فەرھەنگی شارەزوور(تایبەت بەقەزای شارەزوور(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 23-1-2023.
  11. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=846&secID=5
  12. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.