پارێزگای مووش
پۆتانەکان: 39°00′02″N 41°49′38″E / 39.00056°N 41.82722°E
پارێزگای مووش | |
|---|---|
پارێزگا | |
| پارچە | باکووری کوردستان |
| وڵات | تورکیا |
| ناوچە | ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات |
| ژمارەی دانیشتووان | |
| • سەرجەم | ٤٠٦٨٨٦ |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٣٦ |
| وێبگە | http://www.mus.gov.tr/ |
پارێزگای مووش یەکێکە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان لە تورکیا لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە. ناوەندی پارێزگاکە شاری مووشە.
مێژوو
[دەستکاری]پارێزگاکە بە بەشێک لە ئەرمەنستانی ڕۆژاوای مێژوویی دادەنرێت. پێش کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، ناوچەکە بەشێک بووە لە شەش ویلایەتە ئەرمەنییەکە. ئەڤنی چاکیر لە ئابی ٢٠٢٣دا وەک پارێزگاری پارێزگاکە دەستنیشان کرا.[٢][٣][٤]
بەرز و نزمی و جیۆمۆرفۆلۆژی
[دەستکاری]بە گشتی ٨ زنجیرە چیا لە پارێزگاکەدا ھەن، کە ٤یان گەورەن. پارێزگای مووش لە ناوەڕاستدا بە چیاکانی ئۆتلووک، لە باکوورەوە بە چیاکانی ھەموورپێت، لە باکووری ڕۆژاواوە بە چیاکانی چەولیگ، لە ڕۆژاواوە بە چیاکانی شەڕەفەددین، لە باشووری ڕۆژاواوە بە چیاکانی چاوش، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە بە چیاکانی یەعقووب ئاغا و چیاکانی بیلیجان، و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە چیاکانی جەمالڤێردی دەورە دراوە. دەشتەکان ٢٧.٢ لە سەدی ڕووبەری پارێزگای مووش پێکدەھێنن. گرینگترینیان دەشتەکانی مووش، بوولانق، ملازگرد و لیزن.[٥]
ئابووری
[دەستکاری]لە ڕووی مێژووییەوە، مووش بە بەرھەمھێنانی گەنم دەناسرا. پارێزگاکە ڕووەکی سوورەشی لێ دەڕوا، بەڵام خەڵکە ناوخۆیییەکە لای خۆیان دەیانھێشتەوە و بۆ ڕەنگکردن بەکاریان دەھێنا. ناوچەکە کانیی خوێشی ھەبوو. ھەتا ساڵی ١٩٢٠، ناوچەکە ئەوەندە خوێی ھەبووە کە دەوترا بەشی دابینکردنی ئەورووپا و ئاسیای ھەیە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیسی
- ↑ Myhill, John (2006). Language, Religion and National Identity in Europe and the Middle East: A historical study. Amsterdam: J. Benjamins. p. 32. ISBN 978-90-272-9351-0.
- ↑ İsmail Soysal, Türkiye'nin Siyasal Andlaşmaları, I. Cilt (1920-1945), Türk Tarih Kurumu, 1983, p. 14.
- ↑ Verheij, Jelle (2012). Jongerden, Joost; Verheij, Jelle (eds.). Social Relations in Ottoman Diyarbekir, 1870–1915. Brill. p. 88. ISBN 978-90-04-22518-3
- ↑ "Vadiler ve Ovalar". mus.ktb.gov.tr. Muş İl Kültür ve Turizm Müdürlüğü. p. 1.
- ↑ https://www.loc.gov/collections/world-digital-library/about-this-collection/
| ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم تورکیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
