قەزای شەقڵاوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای شەقڵاوە
قضاء شقلاوة
وڵات عێراق
ھەرێم ھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم١٣١٬٦٦٠
ناوچەی کاتیUTC+٣ (AST)

قەزای شەقڵاوە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٢١٠ گوند پێکدێت. قەزای شەقڵاوە لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکانەوە کراوەتە ناحیە و یەکەم بەڕێوەبەری ئەو شارەدێیە شەفیقە فەندی بووە و لە ساڵی ١٩٥٢ بووەتە قەزا و یەکەم قایمقامی ئەو شارۆچکەیەیش شاکر فەتاح بووە.

ناوەندی قەزای شەقڵاوە شارۆچکەی شەقڵاوەیە و کەوتووەتە بەشی باکووری رۆژھەڵاتی ھەولێر و ٥٠ کیلۆمەتر لە ھەولێرەوە دوورە. شەقڵاوە لە لێواری چیای سەفین بە دۆلێکی فراوانی کشتوکاڵ دەست پێدەکات و لە رۆژھەڵات و باکووردا بە زنجیرە چیای سەفین سنوردراوە و بە دراستانی چروپر داپۆشراوە کە بەرزاییەکەی ٢٢٤٠ مەتر دەبێت. لە ھاویندا بە ھەوایەکی فێنک و مامناوەندی لە کوردستاندا وەسف دەکرێت کە پلەی گەرمی لە ھاویندا ٣٠ بۆ ٣٥ پلەی سەدی دەبێت و لە زستانیشدا ١٠ پلەی سەدییە. ئاوھەوای لە زستاندا ساردە و بەفروبارانێکی زۆری لێ دەبارێت. لە ھاویندا کەش و ھەوایەکی فێنک و مامناوەندی ھەیە و بۆیە گەشتیاران لە سەرانسەری عێراق و وڵاتانی دنیادا، روو لەو شوێنە دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ١٣١٬٦٦٠ کەس بووە.

ناحیەکان[دەستکاری]

٢٠% دانیشتوان لە ناو ناحیەن و ٨٠% دانیشتوان لە لادێکانی سەر بەو ناحیە نیشتەجێن رووبەری گشتی: ٤٩١کم دووجا باری رووی زەوی: دەشت:١٠% گرد:٣٥ % چیا:٥٥% ژمارەی گەرەک:٦ گەرەک _(دۆرێ سولاوک، بێلینگە، دەرەمان، گەلی ھیران، ھیرانی خوارو، ھیرانی نوێ).

ژمارەی دانیشتوانی ناو شارۆچکەی ھەریر:٢١،٩٥٥؟کەس ژمارەی دانیشتوانی گوندەکانی ھەریر: ٩،١٨٤ رووبەر: ٥٦٠کم دووجا ژمارەی گوندەکان:٤٣ باری رووی زەوی: دەشت: ٨٠%، گرد: ١٥% ، چیا: ٥%

رووبەری گشتی:٣١٩،٥٧ کم دووجا ژمارەی گوند: ٤٨ باری رووی زەوی: دەشت : ٧٠%، گرد: ٢٠%، چیا: ١٠

رووبەر: ٨٨کم دووجا ژمارەی گوند: ١٥ باری رووی زەوی: دەشت: ٣٠ %، گرد:١٠%، چیا:٦٠%

سەرچاوەکان[دەستکاری]