باسرمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باسرمە: یەکێکە لە شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە، لە پارێزگای ھەولێر. ژمارەی دانیشتووانی ناو شارۆچکەی باسرمە نزیکەی ١٦١١٤ کەسە.

  • شارەدێی باسرمە لە ساڵی (٢٠٠٧) کراوەتە ناحیە و لە ڕووی ئیداری سەر بە ناحیەی ھەریر بووە.
  • لە (٥٤) گوند پێکھاتووە.

پێکھاتەی شارەدێی باسرمە[دەستکاری]

شارەدێی باسرمە لە ساڵی (٢٠٠٧) کراوەتە ناحیە و لە ڕووی ئیداری سەر بە ناحیەی ھەریر بووە، و (١٥)کم لە سەنتەری قەزای شەقڵاوە دوورە ،(٥٩)کم لە پایتەخت دوورە، (٥٨)کم لە قەزای سۆران دوورە، و (٨)کم لە ناحیەی ھەریر دوورە، پێک ھاتەی دانیشتووانی پێک ھاتووە لە ھۆزەکانی (خۆشناو، ھەرووتی، خەیلانی، سوورچی، ھەرکی).

مێژووی ناحیەی باسرمە[دەستکاری]

لە ساڵی (٢٠٠٧) باسرمە کە تەنھا کۆمەلگا بووە کراوەتە ناحیە، کە پێش تر سنووری ناحیەی ھەریر بووە، وەپێشتر وەک کۆمەلگایەکی زۆرەملێ دروست کراوە، و خەلکی گوندەکانی خۆشناوەتی و دۆڵی بالیسان و مێرگە سۆر و بالەکایەتی و گوندەکانی خەیلانی و شەبەک لێ کۆکراوەتەوە دوای ئەوەی لە ناوچە ڕەسەنەکانیان کۆچ پێکراون وناوچەکانیان کاول کراون ھەرچەندە زۆربەی خەلکەکە لە دوای سالی ١٩٩١کۆمەلگایە کەیان جێ ھێشت و گەراونەوە زێدی خۆیان؛ و ناوی باسرمە لە ناوی ئەوە گوندە وەرگیراوە کە ئێستا (١)کم لە سەنتەری ناحیەکە دوورە(گوندی باسرمە یان باسرمەی کۆن)، زۆربەی کۆمەلگاکە لەسەر عەقاری ئەم گوندە دروست کراوە بۆیە ناوەکەشی لەمە وەرگیراوە، بەڵام ناوەکە تاکو ئێستا دیار نی یە لە چی وەرگیراوە. وەلەساڵی ١٩٨٨سەرجەم ئەو گوندانە کە ئێستا سەر بە باسرمەن لەلایەن حکوومەتی عێراقی ئەو کات تێکدارن و خەلکەکە لە باسرمە نیشتە جێ کراون و بەشێوەیەکی گشتی گوندەکانی سنووری ناحیە بەردەوام حەشارگەی پێشمەرگەبوونە لە سەردەمی شۆرشی ئەیلوول و چەند گوندێکی ھەیە چەند جار کاول کراون وەکو گوندەکانی (باویان، خەتبیان، شێراوە، کونە قیر، قادیانە، قەسرۆکە، میرۆستمە، مامەجلکە، گەرەوانی سەروو، گەرەوانی خواروو، قاسمییە، باشووری سەروو، باشوری خواروو، سیساوە، فاتاوە، شێخ مەمودیان، سەرکەند خیلانی، رەزگە دیوین، گراو، بابە جیسک، ماوەران) لە نێوان سالانی ١٩٥٨تاکو ١٩٨٠. لە سالی (١٩٥٠)پاشای عێراق (فەیسەلی دووەم)سەردانی ئەو ناوچەی کردووە، وەھاتوتە گوندی (باویان و مۆتراوە) وەلەسالی (١٩٦١)فرۆکەی جەنگی عێراق بۆردوومانی گوندی (سیساوە)یان کردوە دوومنداڵ بوونەتە قوربانی.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]