بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کلدانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کلدانی
ئایینکڵێسای کاسۆلیکی کلدانی
وڵاتعێراق، سووریا، تورکیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کلدانی یان کلدانی کاتۆلیک ناوی کۆمەڵگەیەکی مەسیحی ئارامی و شوێنکەوتوانی کەنیسەی کاتۆلیکی کلدانییە کە لە مێژوودا سەر بە کەنیسەی ڕۆژھەڵات بووە.[١]

کلدانەکان، ھەرچەندە بە سووریی نەتەوەیی دادەنرێت، بەڵام بەھۆی مەزھەبەکانیانەوە جیاوازن لە شوێنکەوتوانی کەنیسەی سریانی ڕۆژھەڵات.[٢][٣] لە بنەڕەتدا، کلدان و سریانی و نێستۆری/ئاشوورییەکان سەر بە نەتەوەی ئارامین، کە باوەڕدارانی مۆنۆفیزیت پێیان دەوترێت سریانی، شوێنکەوتوانی نێستۆریۆس پێیان دەوترێت نێستۆری یان ئاشووری، و ئەو نێستۆریانەی کە دواتر پەیوەندییان بە کەنیسەی کاسۆلیکییەوە کردووە پێیان دەوترێت کلدانی. ھەروەھا زۆربەی کیلتانییەکان لە پەراوێزی نەینەوا دەژیان.[٤] کلدان و سریانی لە دەستووری عێراق وەک نەتەوەی جیا ناسێنراون.[٥]

دوای جیابوونەوە لە کەنیسەی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٥٥٢ کۆمەڵێک لەو کەنیسەیییە بەرکەوتنیان لەگەڵ کەنیسەی کاسۆلیکیدا کەوت و لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییەوە کۆمەڵگەی کاسۆلیکی سێلتیک لە سەرەوەی میزۆپۆتامیا لە سەدەی ١٦ و ١٧ دامەزرا. کلدانەکان زیاتر لە باکووری عێراق و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا و باکووری سوریا دەژیان بەڵام بەھۆی زۆر ھۆکارەوە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەمڕۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک و ئوسترالیا و سوید و ئەڵمانیا دەژین. جگە لەوەش، کۆمەڵگەی کلدانەکان لە لوبنان، میسر، فەلەستین، ئیسرائیل، ئوردن، ئێران، تورکیا[٦] و لە جۆرجیا ھەن. دوایین ھۆکارەکانی کۆچکردن بریتین لە گۆشەگیری نەتەوەیی و ئایینی و خراپی بارودۆخی ئابووری و نەبوونی ئاسایش لە دوای لەشکرکێشی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Who are the Chaldean Christians?». BBC News. March 13, 2008. لە March 26, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ Yasmeen Hanoosh. The Chaldeans: Politics and Identity in Iraq and the American Diaspora. Bloomsbury Publishing; 30 May 2019. ISBN 978-1-78673-600-0. pp. 41, 91 et passim.
  3. ^ Nadia Jones-Gailani. Transnational Identity and Memory Making in the Lives of Iraqi Women. University of Toronto Press; 20 August 2020. ISBN 978-1-4875-0316-1. p. 50.
  4. ^ Kadir، Albayrak (02.11.2020). «TDV Islam Ansiklopedisi, Keldânîler Maddesi». https://islamansiklopedisi.org.tr/keldaniler. لە 02.11.2020 ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ «Iraq's Constitution of 2005, article 125» (PDF). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Farqîn، Xecîcan (Meha Diwazde 26, 2017). «Mesihîyên Suryanî û Keldanî li Amedê Cejna Noel Pîroz Kir». www.dengeamerika.com. لە 02.20.2020 ھێنراوە. {{cite news}}: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە: |dead-url= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Endama Demokrata Kongresa Amerîkî Anna Eshoo li ser paşeroja kêmanîyên olî li Iraqê axift». www.dengeamerika.com. Meha Heft 27, 2009. لە 02.10.2020 ھێنراوە. {{cite news}}: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە: |dead-url= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)