جۆلەمێرگ
پۆتانەکان: 37°35′N 43°44′E / 37.583°N 43.733°E
جۆلەمێرگ | |
|---|---|
دیمەنێکی شاری جۆلەمێرگ | |
| وڵات | تورکیا |
| پارچە | باکووری کوردستان |
| پارێزگا | ھەکاری |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٣) | |
| • سەرجەم | ٥٨٬٤٧٠ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی |
| کۆدی تەلەفۆن | ٤٣٨(٩٠+) |
جۆلەمێرگ (بە کوردیی باکووری: Colemêrg) شارێکە و ناوەندی قەزای جۆلەمێرگە لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، تورکیا. شارەکە کوردنشینە و ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٨٬٤٧٠ کەس بووە.
نزیکەی ٤٠ کم لە سنووری عێراق–تورکیاوە دوورە، بەڵام مەودای نزیکترین دەروازەی سنووریی عێراق (دەروازەی سنووریی ئیبراھیم خەلیل) بە ڕێگای ئۆتۆمبێل نزیکەی ٢٧٠ کم دەبێت.[١][٢]
ڕەگناسی
[دەستکاری]بەپێی وتەی زانایانی سەدەکانی ناوەڕاست و زۆربەی زانایانی مۆدێرن، ھەکاری ناوی خۆی لە ھۆزێکی کوردی ناوخۆیی بە ناوی «ھەکاری» وەرگرتووە.[٣][٤][٥]
مێژوو
[دەستکاری]پێش کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان لە ساڵی ١٩١٥، جۆلەمێرگ بۆ چەندین سەدە نیشتمانی ئاشوورییەکان بوو. دوای ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن حکوومەتی عوسمانی و ھۆزە کوردەکانەوە ئەنجامدرا، دانیشتووانە ئاشوورییەکە بەھۆی کوشتنی بەکۆمەڵی سەدان ھەزار مەسیحیی ئاشووری لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا، بە نزیکەیی بە تەواوی سڕایەوە. ئەو تاکە ئاشوورییانەی کە توانییان ڕابکەن نەگەڕانەوە، چونکە ناوچەکە و بە گشتی وڵاتەکە، بە دووژمنکارانە بەرامبەر بە ھەر گەلێکی ڕەسەن کە ھەوڵی گەڕانەوە بۆ نیشتمانی خۆیان بدەن ماوەتەوە. ئەو کەمە کەسانەی کە ماونەتەوە و ئەو دەستە کەمەی ھەوڵی گەڕانەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان دەدەن، کە تەنھا چەند نەوەیەک لەمەوبەر ئاشوورییەکان تێدا نیشتەجێ بوون.[٦][٧]
کەشوھەوا
[دەستکاری]جۆلەمێرگ خاوەنی کەشوھەوایەکی کیشوەریی شێدارە کە ھاوینێکی گەرمی ھەیە و لەژێر کاریگەریی دەریای ناوەڕاستدایە (پۆلێنکردنی ئاووھەوای کۆپن: Dsa، پۆلێنکردنی ئاووھەوای تریوارسا: Dca). شاری جۆلەمێرگ لە بەرزایی نزیکەی ١٧٢٠ مەتر (٥٦٤٠ پێ) دایە و لەلایەن ناوچە بەرزەکانی دەوروبەرییەوە دەورەدراوە. زستانەکانی سارد و بەفراوین و تێکڕای پلەی گەرمییان -٤ پلەی سەدییە. ھاوینەکانیشی گەرم و وشکن و تێکڕای پلەی گەرمییان ٢٥ پلەی سەدییە.
بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو: ٣٨٫٨ پلەی سەدی لە ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٦.
نزمترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو: -٢٣٫٤ پلەی سەدی لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20150706215822/https://www.e-icisleri.gov.tr/Anasayfa/MulkiIdariBolumleri.aspx
- ↑ Peter Alfred, Andrews; Benninghaus, Rüdiger, eds. (1989). Ethnic Groups in the Republic of Turkey. p. 214.
- ↑ https://books.google.com/books/about/Ibn_Khallikan_s_Biographical_Dictionary.html?hl=ar&id=xPnqvmzhsMcC
- ↑ https://www.academia.edu/106229964/Geography_Demographics_and_the_Value_of_Medieval_Syriac_Historical_Texts_A_Case_Study_of_the_Vita_of_Rabbān_Joseph_Busnāyā_III_Final_
- ↑ https://shs.hal.science/halshs-02059445v1
- ↑ https://bianet.org/haber/launch-a-serious-investigation-about-hurmuz-diril-s-fate-238346
- ↑ https://t24.com.tr/yazarlar/gokcer-tahincioglu-yuzlesme/92-yasindaki-suryani-evinde-basindan-4-kursunla-vurularak-nasil-olduruldu-supheli-birkac-ayda-nasil-tahliye-edildi,44762
- ↑ https://www.mgm.gov.tr/veridegerlendirme/il-ve-ilceler-istatistik.aspx?k=A&m=HAKKARI
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم تورکیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |