قەزای کەرکووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای کەرکووک
بە عەرەبی: قضاء کرکوک
بە ئینگلیزی: Kirkuk District
نەخشەی قەزاکانی پارێزگای کەرکووک
Map
قەزای کەرکووک
وڵات عێراق
 کوردستان
ھەرێمباشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
مەڵبەندکەرکووک
ژمارەی ناحیەکان٧
ژمارەی گوندەکان٢٣٦
بوون بە قەزا١٨٥٠
دەسەڵات
 • قایمقامفەلاح یایچلی
ڕووبەر
 • قەزا٥٥٦٧٫١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬١٤٩٫٥ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە)  ٢%
 • شاری
١٥٩٫٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦١٫٦٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٦١ مەتر (١٬١٨٤ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٩٤ مەتر (٦٣٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • قەزا١،١٨٤،٧٢٢
 • چڕی٢١٢٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووکەرکووکی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیعەرەبی، تورکمانی و سوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەیارسان و مەسیحی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttps://www.kirkuk.gov.iq/

قەزای کەرکووک قەزایەکی سەر بە پارێزگای کەرکووکە لە باشووری کوردستان لە عێراق، ناوەندی قەزاکە شاری کەرکووکە، ھەروەھا ناوەندی پارێزگای کەرکووکە، بە فەرمانێکی شاھانە لە ساڵی ١٩٣٧ی زایینی دامەزراوە، کۆی ڕووبەرەکەی نزیکەی (٥٥٦٧٫١) کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی (١،١٨٤،٧٢٢) کەسە.[٢] ئەم قەزایە ناوەندێکی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازییە، بەو پێیەی زەویەکانی گۆگرد و غاز و نەوتیان تێدایە. کێڵگەی نەوتی دەوڵەمەندی تێدایە. بەرھەمھێنانی نەوتی بازرگانی لە کەرکووک لە ساڵی ١٩٢٧ لە بیری ژمارە ١ لە بابەگوڕگوڕ دەستی پێکرد. یەدەگی نەوتی دۆزراوی کێڵگە بەرھەمھێنەرەکان دەگاتە ٢٥٬٥٨٣ ملیۆن بەرمیل.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شاری کەرکووکە. سەبارەت بە ناوی کەرکووک، ھەر لە دێرینەوە بە چەندین شێوە ھاتووە، چەندین قۆناغی دەسەڵاتدارێتی ناوخۆ و دەرەکی بە سەر ئەم شارە و ناوچەکەدا ھاتووە، ئەمەش وەھای لێکردووە کە چەندین ناوی ھەبێت.[٣]

  • ئارابخا: کۆنترین ناوی کەرکووکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی دووەمی پێش زایین. کە بە زمانی گۆتی پێیان وتووە ئارابخا و ھەروەھا پایتەختی میرنشینەکەیان بووە.
  • ئامابجە: ئەکەدیەکان وایان پێ وتووە.
  • کنھار: سۆمەرییەکان وایان پێ وتووە.
  • کارمای و کارکا: سامییەکان وایان پێ وتووە.
  • کارکۆک: واتا ئیشی زۆر چاک و باش.
  • کوڕکوڕا: لە سەردەمی ئەسکەندەری مەزن ئەم ناوەی ھەبووە گوایە لە گڕی بابە گوڕگوڕەوە ھاتووە.
  • کورکوراک: لە سەردەمی سوباریەکاندا وایان پێ وتووە.
  • کەرخ سلۆق: واتا شاری سلوقییەکان.
  • کەرخاوسلۆق: واتا شاری شورەدار.
  • کرکر: واتا ناوەندێکی ئاگرینی.
  • گەمرەکان: لە سەردەمی ساسانییەکان وایان پێ وتووە.
  • باجرمێ و باگرمێ: لە سەردەمی خەلافەتی ئیسلامیدا وای پێ وتراوە.
  • کەرکووک: بۆ یەکەین جار لە سەردەمی تەیمووری لەنگدا لە لایەن (شەرەفەدین عەلی یەزیدی)ەوە بەکارھێنراوە، لە پەرتووکی(تاریخ تیمور یا زەفەرنامە) تیایداھاتووە لە ساڵی (٨٠٦ک/١٤٠٣ز).‎[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

قەزای کەرکووک ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم قەزایە (٣٣١٠کم٢)یە لە (٣٢٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٠٫٧٥٪) عێراق پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم قەزایە لە کورد، تورکمان، عەرەب و کلدانی پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١،١٨٤،٧٢٢)کەسە. لە (٦٨٫٦٢٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٢٫٨٦٪)ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت.[٧][٨]

ناحیەکان[دەستکاری]

ئەم قەزایە چەندین ناحیەی ھەیە: ناحیەی حایجی، ناحیەی ئەلمولتەقە، ناحیەی تازە خورماتوو، ناحیەی لەیلان، ناحیەی شوان، ناحیەی قەرەھەنجیر.[٩]

ناحیە دانیشتوان
لە ٢٠٠٧[١٠]
ناوەندی کەرکووک ٦٦٣٬٣٧٩
یایجی ٨٬٠٦١
ئەلمولتەقە ١١٬٠٠٠
تازە خوورماتوو ٢٥٬٦٦٨
شوان ١٥٬٠٠٠
ئەوانیتر ٢٦٬٧٠٤
سەرجەم ٧٤٩٬٨١٢

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەشوھەوای گەرمی ناوچە نیمچە وشکەکان لە ناوچەکەدا زاڵە.[١١] تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانەی ناوچەکە ٢٤ پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە تێکڕای پلەی گەرمی ٣٧ پلەی سەدییە، ساردترینیش مانگی یەکە کە ٨ پلەی سەدییە.[١٢] تێکڕای بارانبارینی ساڵانە ٣٦٢ ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە تێکڕای بارانبارین ٩٢ ملم دەبێت، وشکترین مانگ مانگی حوزەیرانە کە ١ ملم باران باریووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20191227090621/https://www.geonames.org/94786/kirkuk-district.html
  3. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ گۆران ئیبراھیم ساڵەح. کەرکووک لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069459
  6. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  7. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  8. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  9. ^ https://www.aa.com.tr/tr/dunya/irakin-kerkuk-kentindeki-patlamalarda-16-kisi-yaralandi-/1659894
  10. ^ "Archived copy" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2020-11-12. Retrieved 2016-01-14.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ https://hess.copernicus.org/articles/11/1633/2007/hess-11-1633-2007.html
  12. ^ https://web.archive.org/web/20200511075542/https://neo.sci.gsfc.nasa.gov/dataset_index.php