دارەتوو
ڕواڵەت
دارەتوو | |
|---|---|
| بە عەرەبی: دارتو بە ئینگلیزی: Daratu | |
![]() شارەدێی دارەتوو | |
| پۆتانەکان: 36°07′35″N 44°02′46″E / 36.12633°N 44.04612°Eپۆتانەکان: 36°07′35″N 44°02′46″E / 36.12633°N 44.04612°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (باشووری کوردستان)[٢] |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | بنەسڵاوە |
| ناحیە | ناحیەی دارەتوو |
| بوون بە شارەدێ | ٢٠٠٢ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوبەری ناحیە | تۆڵە مەھدی خۆشناو |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ١٢٫٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٫٩ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٢١٠ مەتر (٦٩٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٤) | |
| • سەرجەم | ٦١،٣٦٠ کەس[٣] |
| • چڕی | ٤٨٣١٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٬٥١٤ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٠٠ (ناوچەی کاتی) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دارەتوو یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای بنەسڵاوە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. دارەتوو ناوەندی ناحیەی دارەتووە.[٤][٥][٦][٧][٨]
ناو
[دەستکاری]ناوی دارەتوو وشەیەکی لێکدراوە، دار + توو. گوایە گوندی دارەتوو لە سەردەمی عوسمانیدا ئاوەدان کراوەتەوە و کانییەکی ھەبووە و دوو دار تووی لە تەنیشت بووە، ئیتر لەوەوە ناوەکەی وەرگرتووە.
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی دارەتوو ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە شاری ھەولێر.
- لە باشوورەوە گوندی باغەمرە ئەفەندی.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی باغەمرە شەھاب.
- لە ڕۆژاواوە شاری ھەولێر.[٩]
مێژوو
[دەستکاری]سەرەتا دارەتوو گوندێک بوو، پاش ساڵی(١٩٨٩) کە ڕژێمی بەعس گوندەکانی ئێستای ناحیەی دارەتوو و ناحیەی شوان، قەزای پشدەر و قەزای ڕانیەی ڕاگواست و لە کۆمەڵگەی دارەتوودا نیشتەجێی کردن. پاش فراوان بوون و زیاد بوونی دانیشتوان لە بەرواری(١٢\٥\٢٠٠٢)دا ناحیەی دارەتوو ھاتە کایەوە و دارەتوو بووە ناوەندی و بووە شارەدێ.[١٠]
دانیشتوان
[دەستکاری]- دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە بە پێی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ١٩٥٧دا، (١٨٣)کەس بووە.[١١]
- دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە بە پێی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ١٩٧٧دا، (٣٥٨)کەس بووە.[١٢]
- دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە بە پێی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق (٢٠٢٤)، پێکھاتووە لە ١٦،٤٢٥ خێزان و ٦١،٣٦٠ کەس، کە ٣٠،٨٥٠ نێر و ٣٠، ٥١٠ مێن.[١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان» (بە کوردی). KRG.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «ئەتنۆدیمۆگرافیای باشووری کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ وەزارەتی پلاندانانی عێراق. «سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا» (بە عەرەبی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ openstreetmap. «دارەتوو» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ وێبگەی پارێزگای ھەولێر. «ناحیەی دارەتوو» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عبدوڵا غەفوور. «سەرژمێری گوندەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٥٧» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عبدوڵا غەفوور. «سەرژمێری گوندەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٧» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ وەزارەتی پلاندانانی عێراق. «سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا» (بە عەرەبی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
