چۆمان
ڕواڵەت
چۆمان | |
---|---|
بە عەرەبی: جومان بە ئینگلیزی: Choman | |
پۆتانەکان: 36°38′24″N 44°53′29″E / 36.64°N 44.89139°Eپۆتانەکان: 36°38′24″N 44°53′29″E / 36.64°N 44.89139°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | چۆمان |
بوون بە قەزا | ١٩٧٠ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ئەحمەد بارزان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٫٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١١١١ مەتر (٣٬٦٤٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٤٧٬٠٠٠[٢] |
سەرناوی دانیشتوو | باڵەکایەتی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی و کرمانجی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
چۆمان یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر کە دەکەوێتە سەر ڕێگای ھامڵتۆن. ئەم قەزایە ١٨٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری ھەولێر و ٢٥ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران دوورە و دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کە خاڵێکی سنووریی گرنگی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێرانە دەکەوێتە قەزای چۆمان، ھەروەھا بەرزترین لووتکە چیای ھەرێمی کوردستان کە ھەڵگوردە دەکەوێتە ئەم قەزایە..[٤]
ناو
[دەستکاری]چۆمان ناوێکی کۆیە، کە کۆکراوەی وشەی(چۆم-چەم)ە، ئەو شوێنەی شارۆچکەی چۆمانی تیا ھەڵکەوتووە، کەوتووەتە دۆڵێکەوە کە چەند چۆمێک لەو جێگەیەدا یەکدەگرن لەوە لەوەوە بووەتە چۆمان.
جوگرافیا
[دەستکاری]شارۆچکەی چۆمان ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە گوندی وەردێ.
- لە باشوورەوە گوندی ناوپردان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی مەمی خەلان.
- لە ڕۆژئاواوە گوندی کۆنەخانان.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]- لە ساڵی ١٩٧٠دا قەزای چۆمان دێتە کایەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی چۆمانە دەبێت.
- رژێمی بەعسی دیکتاتۆر چەندین پلانی بۆ لەناوبردنی ناوچەکە داڕشت، لە ساڵی ١٩٨٣ بەھۆی شەڕی ئێران و عێراق بۆماوەی ھەشت ساڵ بەتەواوی سنوورەکە چوڵ کرا، لە (١٠/٣/١٩٩١) جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە کەشارەکە لە گەڵ زەوی تەخت کرابوو، سەرلەنوێ ژیان لەم سنورە دەستی پێکردەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ [١], Rastlos.com. Retrieved 2014-01-04.
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Koysenjaq». www.ishtartv.com. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://www.openstreetmap.org/node/2480243570
پۆلەکان:
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- گوندەکانی چۆمان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر
- شارەکانی باشووری کوردستان
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق
- ناوەندەکانی قەزاکانی عێراق