وەسان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوندی وەسان لە دۆڵی باڵەیان و یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی قەسرێ لە باڵەکایەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

هەزارێ مەغبەرێ وەسانێ

مەغبەر واتا گۆڕستان، ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە دۆڵی باڵەییان_گوندی وەسان.

چەند ڕایەک هەیە لەسەر ناوی وەسان، بەڵام ڕۆشنبیرانی گوندەکە پێیان وایە لە(وثن) ەوە هاتبێت، واتا بتپەرستی.

گوندی وەسان، مێژوێکی زۆر کۆنی هەیە، ڕەنگە ٤ بۆ ٥ هەزار ساڵ پێش زایین ژیانی تێدا هەبووبێت، دانیشتوانی دۆڵی باڵەییان و گوندی وەسان، لەگەڵ هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، دانیان بەو ئایینەدا ناوە، بەڵام بوونی گۆڕی چەندین اسحابە و شێخ لە قەتپاڵی شاخەکانی باڵەییان، ئەوە دەردەخەن کە ڕەنگە لەناوچەکەدا چەند شەرێک کرابێت، لەنێوان سوپای ئیسلام و خەڵکی ناوچەکە.

هەروەها زنجیرە چیای شەگەور و شێخ ناصر بەڵگەیەکی ترە لە بوونی چەندین شەڕ و پێکدادان لەناوچەکە، رەنگە شای گاورەکان لەگەڵ سوپای ئیسلام لەو زنجیرەیە پێکیان دادابێت و دوای سەرکەوتن، سەرکردەی سوپای ئیسلام ناوی بە شێخ ناصر دەرکردبێت.

گوندی وەسانێ بە ئاین پەروەر ناسراوەن و پیاوی مەزنی ئاینی تێدا هەڵکەوتووە، دەگێڕنەوە لە بنەڵەی تا دەگاتە گوندی وەسانێ ٧ مزگەوتی تێدا بووە. پێگەی ئەو گوندە لەباڵەکایەتیدا زۆر بەهێز بووە، سەدان کەس لەسەر دەستی پیاوانی ئایینی ئەو گوندە پەروەردە بوون، لەساڵی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ ی هجری مەدرەسەیەکی ئایینی گەورە لەو گوندەدا هەبووە، ملا عباسی گەورە ٦٠ فەقێی هەبووە. لەسەردەمی ئەودا خەڵکی لەشوێنی دوورەکانیشەوە بۆ خوێندن هاتوون، ٧ برا لە شامەوە بۆ خوێندن هاتوون، هەر حەوتیان بەهۆی پەتای تاعون لەناو چوون و لە مەغبەرێ وەسانێ نێژراون، جگە لەوە بەهۆی پەتای تاعون، خەڵکێکی زۆر مردوون و لەو گۆڕستانە نێژراون بۆیە پێی دەڵێن هەزارێ مەغبەرێ وەسانێ، واتا لەهەر ناوێک هەزار کەسی لێ نێژراوە، ئەوەش دەلالەتە لە کۆنی گوندی وەسانێ، هەروەها مەغبەرێ وەسانێ ئەوەندە پیرۆز بووە، بەشێکی زۆری خەڵکی گوندەکانی باڵەییان لەکۆندا وەسیەتیان کردووە لەوێ بنێژرێن، ئێستاش خەڵکی بەردەوامن لەسەر ئەو نەریتە.

بەسوپاسەوە زانیاریەکان پێشتر لە برای بەڕێزم کاک شوان وەسانی وەرگیراون

مامۆستا لوقمان شەهید برایم

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئومێد قەسرێ

Omid Qasre