قەندیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 36°32′28″N 44°59′46″E / 36.54111°N 44.99611°E / 36.54111; 44.99611

قەندیل
کوێستانی قەندیل
Ghandil1.jpg
بەرزایی٣٥٨٧
شوێن
شوێن

قەندیل یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسە کە لە سنوری ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان هەڵکەوتوە، بەشێکی لە شارستانی پیرانشاره و ساڵانه شاخەوانێکی زۆر لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕووی تێ دەکەن. بەرزترین لوتکەی قەندیل بە ناوی کەو کەز ناسراوە کە لە باکووری کوردستان دایەوە بەرزیەکەی ٣٨٠٠ مەترە. چیای قەندیل بە بەرزایی ٣۵۸٠ مەتر دیوارێکی بە بەرزایی ٤٥٠ مەتری کە یەکێکە لە دیوارە چیایەکانی ئێران.(دیوارەی چیای بێستوون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٢٠٠ مەترە و گەورەترین دیوارەی چیایی کوردستانه). قەندیل یەکێکە لە پڕ بەفرترین چیاکانی کوردستان کە بە درێژایی ساڵ بەفری لێ نابڕێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "توركیا چی لە یەكێتی و سلێمانی دەوێت؟ – Knwe.org". knwe.org. Retrieved 2021-03-31.