بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شۆرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شۆرە یان شۆرێ (بە کوردیی باکووری: Şora) گوندێکە لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، سەر بە قەزای چۆمان لە پارێزگای ھەولێر.

شۆرە - شۆرێ
گوند و کوێستان
بە عەرەبی: شوره
بە ئینگلیزی: Shora
ئاڵای شۆرە - شۆرێ
ناسناو(ەکان): 
کوڕانی چیای ھەڵگورد
دروشمەکان: 
لانکەی شۆڕشی ئەیلول
ژمارەی دانیشتووان
  شاری
چۆمان
  گەورەشار
ھەولێر
سەرناوی دانیشتووشۆرەیی
زمانسورمانجی (تێکەڵەیەکە لە بادینی و سۆرانی)

شوێنی جوگرافی گوندەکە دەکەوێتە سنووری زنجیرە چیاکانی زاگۆرس لە بناری چیای ھەڵگۆرد، کە بە ساردترین گوندی کوردستان دادەندرێت، ھاوسنوورە لەگەڵ گوندەکانی: دەربەند، دۆڵەبۆن، ناوەندە، گوندەژۆر، گەلەژێر، دووری نێوان قەزای چۆمان و گوندی شۆرە نزیکەی ١٢ کیلۆمەترە، گوندی شۆرێ دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵدا، لە وەرزی بەھاردا بە گژوگیای وەک ڕێواس، کەنگر، ستلێرک، کاردی، لوشکە، و چەندین گیای تر کە بە کەڵکی خواردنی مرۆڤ و گیانلەبەر دێن دەوڵەمەندە.

لەڕووی ئاستی دەریاوە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٢٠٠ مەتر، کە ئەم بەرزاییە وایکردووە کەشوهەوایەکی دڵڕفێنی هەبێت و زستانەکانی ساردە و هاوینانیش فێنک، بەفر بۆ چەند مانگێک لە ساڵدا ناوچەکە دەگرێتەوە و سەهۆڵبەندانەکان لەسەر لوتکەکانی نزیک هەڵگورد تا هاوین بەردەوامن.

گوندی شۆرێ بەناوبانگە بە دارگوێز، کە ڕێژەیەکی زۆری گوێز بەرهەمدەهێنن، جگە لەوەش چەندین گیانداری کێوی بوونی هەیە لەم ناوچەیە وەکو: سمۆرە، هەڵۆ، کەو، ورچ، بەراز، ڕێوی، گورگ، هتد..

بەهۆی سەختی ناوچەکە و زۆری بوونی چیا و شاخی بەرز و مەترسیدار، گەشتیاران ناتوانن سەردانی بکەن، وە گوندی شۆرە بۆ گەشتیاری گونجاو نیە.

شۆرەییەکان نزیکەی ٢٠٠ ساڵە نیشتەجێی دەڤەری باڵەکایەتین و لە سنووری ھەکاریەوە ھاتوون بۆ ئەو ناوچەیە و تاوەکو ئێستاش نیشتەجێن و گوندەکەیان ئاوەدانە، شۆرەییەکان لە ناوچەی ھەکاری نیشتەجێبوون و لە کوێستانەکانی شەمزینان ھاتوون بەرەو کوێستانەکانی باڵەکایەتی، لە نزیک سنووری تورکیا و عێڕاق، لە ساڵانی نێوان ١٧٠٠ بۆ ١٨٠٠ کۆچیان کردووە و ھاتوونەتە خوارەوە بۆ گوندی شۆرە، کە بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی دەوڵەتی عوسمانی خەڵکی ئەو گوندە زۆر گەرمیان و کوێستانیان دەکرد بەر لەوەی بێن بۆ ناوچەی باڵەکایەتی، لە ساڵەکانی ١٧٠٠ تا ١٨٠٠ دەگەڕان بەناو کوێستانەکانی شەمزینان، پاشان لەبەر ھەڕەشەی دەوڵەتی عوسمانی نەیانتوانی لە زێدی خۆیان بمێننەوە و ناچارکران کۆچ بکەن بەرەو کوێستانەکانی دەورووبەری چیای ھەڵگورد، کە تاوەکو ئێستاش ھەر لەوێن.[١][٢][٣]

شۆرەییەکان لە گوندی سەلارانی شەمزینان ھاتوونە بۆ ئەو ناوچەیە، ھەندێک لە خزمەکانیان ھەر لە ناوچەی برادۆست مانەوە، ھەندێکیشیان چوون بۆ ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەندێکیش ھاتن بۆ بناری چیای ھەڵگورد، کە تەنھا ٧ یان ٨ ماڵ بوون، دوو بەرەبابیان سەرەتا چوون بۆ ناوچەی نزیک قەسرێ، پاشان گەڕانەوە بۆ بناری چیای ھەڵگورد و لە گوندی شۆرێ ڕەگ و ڕیشەیان داکوتی و جێگیربوون لەگەڵ خزمەکانیان تاوەکو ئێستاش، کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی ھەرکی و بەشێکن لەوان.[٤][٥][٦]

دوای ھاتنیان بۆ بناری چیای ھەڵگورد و مانەوەیان بۆ چەندین ساڵ، ڕژێم ماڵەکانی سووتاند و ناچارکران گوندەکەیان جێبھێڵن و ئاوارەبن بەرەو شوێنەکانی تر. خەڵکی شۆرە ھەمووکات پشتگیری شۆڕشەکانی کوردستانی کردووە و خەڵکێکی کوردپەروەری تێدا ھەڵکەوتووە، بەشێکی زۆری خەڵکی شۆرە خزمی یەکترن و دەگەڕێنەوە بۆ یەک پشت.[٧] [٨] [٩]

شۆرەییەکان زیاتر کاری مەڕ و ماڵات و کشتوکاڵیان کردووە و کەمتر تێکەڵ بە شارەکان بوونە و لە کوێستانەکانی ناوچەی شەمزینان ژیاون.[١٠]

ئێستا زۆربەی خەڵکەکە لە سەنتەری شاری چۆمان نیشتەجێن و لە بەھارانەوە تاوەکو پاییزان دەچنەوە بۆ شۆرێ و ھەندێکیشیان لە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێن. [١١]

زانیاری ورد ئەنجام
ناوی ناوچە شۆرە - شۆرێ
ناوچە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس
شوێن بناری چیای ھەڵگورد
شوێنی سەرھەڵدانیان کوێستانەکانی شەمزینان - ناوچەی ھەکاری
ڕەچەڵەکی شێوەزار بادینی
شێوەزاری ئێستا سورمانجی (تێکەڵەیەکە لە سۆرانی و بادینی) بەھۆی تێکەڵبوونیان لەگەڵ میرنشینی سۆران
ئایین ئیسلام (سوننە)
شێوازی جل و بەرگ پێش ھاتنیان بۆ باڵەکایەتی شەل و شەپک
شێوازی جل و بەرگ دوای ھاتنیان بۆ باڵەکایەتی جل و بەرگی مۆدێرنی کوردی
پاشگری ناو شۆرەیی (شەمزینی) Shorayi - Shamzini

ڕیشەو واتای ناوی گوندی شۆرە (شۆرێ)

[دەستکاری]

دەکرێت شۆرە، شوورە بوو بێت، ئەمەش لەبەر ھەڵکەوتەی شوێنەکەی کە بە چەند چیایەک دەورە دراوە وەکوو شوورە، بۆیە پێیگۆترایە شوورە و بەپێی تێپەڕینی کات بووە بە شۆرە. یاخود خودی وشەی شۆرە کە بەواتای ماددەی باڕووت دێت، وشەی شوور یان شۆر چەند واتایەک دەگەینێت وەکوو: سوێر، شەڕ، شمشێر، کەڵەکیوی و ناوی گوڵێکی کیویە. لەکۆتاییدا ئەگەرەکی دی ھەیە دەشێت پیتگۆڕکێ ڕوویدابێت بەسەر ناوەکە بەپێی تێپەڕینی کات ئەمیش بەم شێوەیە، شۆرە، شورە، شوورە، سوورە.

ناوی ھەندێک لە کانیاوەکانی: کانی شێخ تەھا، کانی سنجانێ، کانی مشکێ، کانی سارکێ، کانی دڕیلان، کانی چیسەڵان، کانی مێرگێ سپیندارێ، کانیێ ژنان، کانی ناوسەڵۆتیان، کانی شینکان، کانیێ سایێ، کانیێ ..

ناوی ھەندێک لە زەوی و تەختایییەکانی: شندەش (گەورەو کچکە)، سپیندار، بیش، سەرلێڕ، دەراش، کەندەباو، گوند، سێڵان، شیوە ڕەزی مەلایان، زەوییە درێژ، زەوییە ڕێ، ناوسەڵۆتیان، ڕێیە گوڵ، سایە، گۆڕان، زەوییە جۆن، کۆلک، کۆراف، زەویێ ماشان، زەویێ بەبۆرژان، سەربینۆک، …

ناوی ھەندێک لە گردەکانی: سەرگرد، گردی خڕیلە، گردی ساکووەتە، گردی سپیندار،..

ناوی ھەندێک لە بەردەکانی: بەردەقووچ، بەردی مام زەین، بەردەکەلاشکە، بەردی بزنان…

ناوی ھەندێک لە شوێنە بەرزەکانی: کاڵیدەر، تاقی شیوێ کەندوان، ھەوێزێ کاوڕان، سۆڵینێ بەردەقووچی، بن بەری کێلی، خڕۆم، سێوۆک، بەستە چەورگە…

ناوی ھەندێک لە قەبرستانەکانی: قەبری چاکی شۆرێ، قەبرستانێ زینی شۆرێ، قەبرستانێ قەمتەرێ، قەبرستانێ دەراشی…

ناوی ھەندێک لە کەندەکانی: کەندێ پیرە خەجانێ، کەندەباو، کەندێ شیوەڕەشێ، کەندێ ئاڵەکانێ، دۆڵێ مێرگان، کەندێ شیوانێ...

ناوی ھەندێک لە دارەکانی: گاتووێ گۆڕخیلانێ، گاتووێ شندەشێ(گاتووێ ئەحمەد عەزۆی)، تووێ ڕەجەبی، تووینە چاکی، گاتوێ کەندەباوێ، تووێ وردیلە، جویزێ شنۆیی، جویزێ پەلک پیواز…

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. The Spirit of Kurdistan (١ی ئابی ٢٠٠٤). The History Of The Shora (Şore) People.
  2. Ottoman Tax Registers (٢٠٠٤). https://digitalcommons.lib.uconn.edu/cgi/viewcontent.cgi?article=1295&context=econ_wpapers. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. Rich، Cladius James (١٨٣٦). Narrative of a residence in Koordistan: and on the site of ancient Nineveh; with journal of a voyage down the Tigris to Bagdad and an account of a visit to Shirauz and Persepolis. Robarts – University of Toronto. London: Duncan.
  4. Kurdistan، The Spirit of (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤). «The History of the Shora (Şore) People». The Spirit of Kurdistan.
  5. Layard، Austen Henry (١٨٥٣). Discoveries in the ruins of Nineveh and Babylon: with travels in Armenia, Kurdistan and the desert: being the result of a second expedition. Biblioteca de la Universidad de Sevilla. New York: G. P. Putnam and Co.
  6. Sykes، Mark (١٩٠٤). Dar-ul-Islam: a record of a journey through ten of the Asiatic provinces of Turkey. Robarts – University of Toronto. London: Bickers.
  7. . ٢٠١٨ https://ueaeprints.uea.ac.uk/id/eprint/69191/1/ILHAN_KILIC-NOVEMBER_2018_MPhil_-HISTORY-THESIS_FULL.pdf. {{cite web}}: |یەکەم= has generic name (یارمەتی); |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. «The History of the Shora People by The Spirit of Kurdistan». Slideshare (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. «The History of the Shora (Shore) People | PDF». Scribd (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. . ١٨٥٨ https://www.researchgate.net/publication/369142834_The_1858_tax_reform_and_the_'other_nomads'_in_Ottoman_Asia. {{cite web}}: |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  11. «The History Of The Shora (Shore) People». calameo.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.