زمانی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوردیەوە ڕەوانە کراوە)
کوردی
Kurdî, Kurdí, Кӧрди[١]
خوێندنەوەkʊɾdiː
قسەی پێدەکرێ لە کوردستان
 تورکیا
 عێراق
 ئێران
 سووریا
 ئەرمەنستان
 ئازەربایجان
 تورکمانستان
 کازاخستان
 لوبنان
 ئەڵمانیا
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 کەنەدا
 ئوسترالیا
 ئوکراینا
 فەڕەنسا
 سوێد
 نەرویژ
 ئەڵمانیا
 پۆڵەندا
 فینلاند
(بۆ ھەموو پێرستەکە، ئەم وتارە ببینن)
ناوچەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
ژمارەی ئاخێوەران٤٠-٤٥ میلیۆن[٢]  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
سیستەمی نووسینئەلفوبێی کوردی؛ ئەلفوبێی عەرەبی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، ئەلفوبێی لاتینی لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستاندا و ئەلفوبێی کیریلی لە سۆڤیەتی پێشوودا.[٣]
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە عێراق زمانی فەرمی لە پەنا زمانی عەرەبیدا.[٤]
ئێران زمانی ناوچەیی بەپێی یاسای بنەڕەتی.
ئەرمەنیا - زمانی کەمینە.[٥]
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا زمانی فەرمی لە پاڵ زمانەکانی تر.
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1ku
ISO 639-2kur
ISO 639-3kurMacrolanguage
Individual codes:
ckb – کوردیی ناوەندی
kmr – کوردیی باکووری
sdh – کوردیی باشووری
lki – لەکی
Linguasphere58-AAA-a (North Kurdish incl. Kurmanji & Kurmanjiki) + 58-AAA-b (Central Kurdish incl. Dimli/Zaza & Gurani) + 58-AAA-c (South Kurdish incl. Kurdi)
زاراوەکانی کوردی

██ کورمانجی ██ سۆرانی ██ خوارین و گۆرانی ██ زازاکی ██ تێکەڵاو

ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی سۆرانی: زمانی کوردی‎، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی) زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە.[١] زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ.[٦]

وشە[دەستکاری]

زمانی کوردی بە ٧٣٥،٣٢٠ وشەی سەرەکی، سێیەم زمانە لەدوای فینلاندی و کۆری کە زۆرترین وشە لەخۆ دەگرێت. زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە کۆی گشتی ١،٢٠٠،٠٠٠ ملیۆن وشەی تێدایە و بە ھەموو دەربڕین و دەستەواژەکانییەوە ١،٦٠٠،٠٠٠ وشەی لەگەڵدایە.

مێژوو[دەستکاری]

بنەڕەتی زمانی کوردی بە بڕوای مێژوونووسان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پێش زایین کە دەگەڕێتەوە بۆ زمانە ھیندووئەورووپییەکان.[٧] لە کۆنترین دەقە ئایینییەکانی زمانی کوردیدا پەرتووکی ڕەشی ئێزیدییە کە پەرتووکی پیرۆزی باوەڕی ئێزیدییەکانە. وا دادەنرێت کە لە کاتێکدا لە سەدەی ١٣ی زایینیدا لەلایەن حەسەنی کوڕی عودەی (لەدایکبووی ١١٩٥ی زایینی)، کوڕەزای شێخ عودەی کوڕی موسافیر (مردووی ١١٦٢) دامەزرێنەری ئایینەکە. گێڕانەوەی ئێزیدییەکان لەبارەی دروستبوونی جیھان و سەرچاوەی مرۆڤ و چیرۆکی ئادەم و حەوا و قەدەغەکردنە سەرەکیییەکانی باوەڕ کە تێدایە. لە سەدەی پازدەھەمەوە تا حەڤدەھەم، ھۆنەران و نووسەرانی کلاسیکی کورد زمانێکی وێژەییان پەرە پێ دا. لە دیارترین ھۆنەرانی کلاسیکی کوردی ئەو سەردەمە، عەلی حەریری، ئەحمەدی خانی، مەلای جزیری، فەقێ تەیران بوون.

ماوریزیۆ گارزۆنی قەشەیەکی ئیتاڵی، دوای ھەژدە ساڵ کاری بانگەوازی لەنێو کوردانی ئامێدی یەکەمین ڕێزمانی کوردی بە ناوی «Grammatica e Vocabolario della Lingua Kurda» لە ساڵی ١٧٨٧ لە ڕۆما بڵاو کردەوە. ئەم بەرھەمە لە مێژووی کورددا زۆر گرنگە، چونکە یەکەم دانپێدانانە بە بەکارھێنانی بەربڵاوی زمانێکی کوردی تایبەت. گارزۆنی لەلایەن زانایانی دواترەوە نازناوی باوکی زانستی کوردی پێ بەخشرا. ماوەیەکی زۆرە زمانی کوردی لە بەشێکی زۆری کوردستان قەدەغە کراوە. دوای کودەتای تورکیا لە ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٩١ بەکارھێنانی زمانی کوردی لە تورکیا نایاسایی بوو و ڕەنگە ئێستا خراپتر بێت.[٨][٩][١٠] هەروەها لە عێراق زمانێکی فەرمییە ھاوکات لەگەڵ زمانی عەرەبی، کە لەدوای نووسینی دەستووری نوێی عێراقەوە لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ پەسەند کراوە.[١١]

زمانی کوردی پاش ئیسلام[دەستکاری]

ھێشتا نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی کۆتایی نه‌ھاتبوو کە ئایینی ئیسلام و سوپای موسوڵمان که‌له‌به‌ری کرده‌ ناو ئیمپراتۆریه‌تیی ساسانی و پاش چه‌ند ساڵ بووه‌ ھۆی ڕووخاندنی. دوای ئەوە زمانی سێزدە سەدەیی ئاڤێستا کە کاریگەری لەسەر زمانی خەڵکەکە ھەبوو لەلایەن قورئانەوە شوێنەکەی پڕکرایەوە، ئایینی ئیسلام ھه‌ندێک ئه‌رک و فه‌ڕزی ھەبوو کە موسوڵمانه‌کان ده‌بوو وەک ئەرک جێبەجێی بکەن و بۆ ئەوەش دەبوو ناوی ئەرک و فرمان و ئایەت و فەرموودەکان بە زمانی دایکی ئایینەکە وەربگرن کە عەرەبی بوو. زمانی ئایینی نوێ ھه‌ڵگری ھه‌ندێک ده‌نگ بوو که‌ له‌ زمانی خەڵکی ڕەسەن نه‌ده‌بیندرا. گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ کوردێک کە ھاوچه‌رخی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئیسلامی بوو، تا ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌یانده‌توانی که‌ ده‌نگه‌کان وه‌ک عەره‌به‌کان بڵێن، زۆرێک له‌ موسوڵمانه‌کانی گەلانی تر، ئێستاش به‌ته‌واوی ناتوانن ئه‌م ده‌نگانه‌ بڵێن. به‌ڵام له‌ هه‌ندێک له‌ زاراوه‌ کوردییه‌کاندا کورده‌کان جگه‌ له‌ ده‌نگی (چ) سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان به‌باشی ده‌ڵێنه‌وه‌، به‌ جۆرێک که‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ وه‌ک ده‌نگی ڕه‌سه‌نی ھه‌مان زاراوه‌یان لێ ھاتووه‌. گۆڕانکارییه‌کان لێره‌دا کۆتاییان پێ نایه‌ت، هه‌ندێک له‌ ده‌نگه‌ پێوه‌ندیداره‌کان لەناو هەندێک وشەدا به‌ پیتی وه‌ک (ک) یان (گ) جێگۆرکێیان کردووه‌ له‌گه‌ڵ پیتی (ق)ێی عه‌ره‌بی، ده‌نگێک که‌ ئایینی نوێ هێناویه‌ته‌ ناو کوردستانه‌وه‌.

زمانه‌ هه‌رێمییه‌کانی ئه‌م شانشینی نوێ موسوڵمان بووه‌ له‌ بره‌و نه‌که‌وتن، چونکە زمانی زاره‌کی و ئاخاوتنی خه‌ڵک بوون و گه‌شه‌ و په‌ره‌ی خۆیان له‌ هه‌لومه‌رجێکی نوێدا ده‌ست پێ کرده‌وه‌.

هه‌رتک له‌م زمانانه‌ واته‌ فارسی نوێ و کوردی خاوه‌نی زاراوه‌ و بنزاراوه‌ی زۆرن. پاش په‌ره‌پێدانی ئیسلام، فارسی نوێ زاراوه‌یه‌ک بوو که‌ به‌پێی بناخه‌ هه‌ره‌ کۆنه‌کانی خۆی ئاوێته‌ی زاراوه‌کانی تر ببوو و ئه‌م تێکه‌ڵبوونه‌ ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ سه‌رده‌می ساسانییه‌کان ده‌ستی پێ کردبوو. فارسه‌کان به‌ر له‌ کورده‌کان که‌وتنه‌ هه‌وڵ بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی زمانه‌کەی خۆیان و ده‌ستیان کرد به‌ نووسین. دیاره‌ په‌ڕتووکی شانامه‌ی ئه‌بو مه‌نسووری – که‌ خودی پەرتووکەکە له‌نێو چووه‌ و ته‌نها پێشه‌کیییه‌کی لێ به‌جێ ماوه‌ -  ئه‌گه‌ر تاکە پەرتووک نه‌بێت، کۆنترین پەرتووکە که‌ به‌ فارسی نووسراوه‌ (ساڵی ٣٤٦ کۆچی - ٩٢٧ی زایینی) و تا ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ فه‌وتان ڕزگاری بووه‌.

کۆنترین به‌ڵگه‌نامه‌ی نووسراوی کوردی کە له‌ سه‌رده‌می نوێدا ھه‌یه‌، چوارینه‌کانی «باباتاهیری عوریان»ـە، که‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یازده‌ی زایینی له‌ ھەمەدانی ئێستا -  ھێگمه‌تانه‌ی پایته‌ختی ماده‌کان -  به‌ زاراوه‌ی کوردیی باشووری ھۆنراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م چوارینانه‌ به‌بێ مه‌به‌ستی نزیککردنه‌وه‌ی زمانه‌که‌یان به‌ زمانی فارسی -  تاڕاده‌یه‌ک گۆڕدراون. سه‌ره‌ڕای‌ گشت ئه‌مانه‌، ھیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه‌ کە باباتاهیر چوارینه‌کانی خۆی به‌ شێوه‌ی فۆلکلۆری – که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ فه‌ھله‌وه‌ی (په‌ھله‌وی، فه‌هله‌ویات یان په‌ھله‌ویات) ده‌ناسرا -  ھۆنیووه‌ته‌وه‌.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فه‌هله‌وی دکتۆر مۆعین ده‌ڵێ: په‌هله‌وی، " فه‌هلویه‌ مر" : بریتییه‌ له‌وه‌ی که‌ ٣٠٠٠ دانه‌ له‌ گۆرانییه‌ وتراوه‌کان به‌ یه‌کێک له‌ زمانه‌کانی وڵاتی ئێران (جگه‌ له‌ زمانه‌ زاره‌کی و فەرمییەکان) له‌سه‌ر کێشێک له‌ کێشە عه‌رووزییه‌کان یان کێشی هێجایی هۆنراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێکیان له‌سه‌ر شێوازی چوارینه‌ یان دوو به‌یتین، په‌هله‌وی یان په‌هله‌ویات له‌سه‌ر کێشێکی تایبه‌ت و وه‌کوو گۆرانیی خوێندراوه‌ته‌وه‌ و جاری وایه‌ پێیان وتووه‌ په‌هلوه‌ی یان ئورامه‌، ئورامه‌ن و ئورومنایان. ئورامن (اورومنان) کێشێکی کۆنه‌ له‌ موزیکدا و له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ «به‌حر هزج مسدس»ـە که‌ پێیان ده‌وت فه‌هله‌ویات. ڕه‌نگه‌ بۆ تێگه‌شتن له‌م بابه‌ته‌، که‌ ئورامنان هه‌مان جۆری فارسی (هۆرامه‌نان)ی کوردییه‌ و هه‌مان وشه‌ی کوردی هه‌ورامانه‌، پێویست به‌ ماندووبوونی زۆر ناکات. هه‌ورامه‌نان – هه‌ورامان = هور + امان (امدند) + ئه‌و کاته‌ی که‌ خۆر هه‌ڵدێت. یان وه‌ک ده‌ڵێن به‌یانیان (بامدادان) ئێواران کاتی ئێوارە (عصر).

هه‌روه‌ک ده‌زانین کاتی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ، یه‌کێک له‌و پێنج کاتانه‌ بووه‌ که‌ زه‌رده‌شت بۆ نه‌زر و پاڕانه‌وه‌ دیاری کردووه‌ و ڕێوڕه‌سمی خۆی هه‌بووه‌، کۆپله‌یه‌ک له‌و پاڕانه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتووه: نمو هوره‌ خشه‌ ایته‌ اسپایی واته‌ : نوێژ بۆ هور (خۆر) که‌ تیشکی تیژی به‌تینی هه‌یه‌.

ئه‌م پاڕانه‌وه‌یه‌ وه‌ک هه‌موو پاڕانه‌وه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ موزیکی تایبه‌ت له‌ به‌رخۆوه‌ یان به‌ده‌نگی به‌رز وتراوه‌ و وا دەوترێت خه‌ڵک پێیان وتووه‌ (نوێژی هر) یان (پاڕانه‌وه‌ی ھه‌ورامانان). دیاره‌‌ که‌ پاش په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام نه‌زر و پاڕانه‌وه‌ له‌ بره‌و ده‌که‌وێت. بەڵام نه‌وا (هه‌وا) موزیکەکەی له‌ناو خه‌ڵکدا ماوه‌ته‌وە - به‌ره‌به‌ره‌ بووەته‌ نه‌وا (گۆرانی) و پێیان وتووه‌ فه‌هله‌ویاتی ئه‌مانان (فھلویات امانان). به‌ بڕوای شەهین کەریمی نووسەر، (ھورە) یان هۆرە که‌ ئێستا یه‌کێک له‌ ئاوازه‌ کوردییه‌کانه،‌ هه‌مان (هورامانان - هه‌ورامانان)ـە‌ که‌ به‌شێک له‌ ناوه‌که‌ی خۆی پاراستووه ‌و ناوه‌که‌ی وه‌ک (الله‌ ویسی) به‌ته‌واوی نه‌گۆڕاوه‌.

دکتۆر عه‌بدولحه‌کیمی موونته‌سر له‌ ژماره‌ ٢٠٠ی گۆڤاری ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ له ‌مانگی ته‌مووزی ١٩٧٥، له‌ وتارێکدا به‌ ناونیشانی (ابن وحشیه و کتابه في الفلاحة و هو اقدم الکتب في العربیە) ئیبنی وه‌حشی و پەرتووکه‌که‌ی له‌سه‌ر زانستی کشتوکاڵ کە کۆنترین پەرتووکی عه‌ره‌بی بڵاوکردووەته‌وه‌ و ده‌نوسێت: «و اته نقل اکثر کتبه من اللغة النبطة، ولم ینشر من تالیفه في اللغە العربیە سوی "شوق المستهام في معرفة رموز الاًقلام" و قد ذکر في آخر کتابه هذا انه ترجم من اللغة الکردیە، کتاباً في علل المیاه و کیفیە استخراجھا و استنباطها من الاًراضي المجھولة الاصل». «زانیارییه‌‌کانی له‌ پەرتووکێکه‌وه‌ به‌ زمانی نێبتی وه‌رگرتووه‌ و شتێکی له‌ زانیاری خۆی به‌ زمانی عه‌ره‌بی جگه‌ له‌ (شوق المستهام فی معرفة رموز الاقلام ) باس نه‌کردووه‌ و له‌ کۆتایی پەرتووکەکەیدا باسی پەرتووکێک به‌ زمانی کوردی ده‌کات که‌ بابه‌تێکی له‌سه‌ر گرفتی ئاو و چۆنیه‌تی به‌کارھێنانی ئاوی ژێرزه‌وی تێدایه‌».

مامۆستا «گیوی موکریانی» له‌ فه‌رهه‌نگی مھاباد لاپه‌ڕه‌ ٧٧١ و ٧٧٢ تێروته‌سه‌لتر باسی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی کردووه‌ و به‌پێی نووسراوه‌که‌ی ئه‌و «ئیبن وه‌حشی» پەرتووکی (شوق المستهام)ی له‌ ساڵی ٢٤١ی کۆچی نووسیوە‌ و دیاره‌ که‌ له‌ سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م پەرتووکەدا ئاماژه‌ به‌ وه‌رگێڕدراوی پەرتووکێکی کوردی ده‌کات کە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ نچوسینی پەرتووکی (شوق المستهام). ئه‌م پەرتووکە له‌ ساڵانی سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی سێھه‌م به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌ بووه‌ و ده‌بێ لانی که‌م چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر نوسینیدا تێپه‌ڕ بێت. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م پەرتووکە - ده‌توانین پێی بڵێین «ئاونامه‌».  «ابن وه‌حشی» وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و دەکرێت له‌ ساڵه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی دووەمی کۆچیدا نووسرابێت.[١٢]

شێوەزارەکانی کوردی[دەستکاری]

زمانی کوردی چەند شێوەزارێکی سەرەکیی ھەیە کە هەندێک جیاوازییان ھەیە و زمانناسەکان لەسەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین و زۆرێک لە زمانناسەکان باوەڕیان بە ماڵباتی زمانگەلی کوردی ھەیە. یانی کورمانجیی باکووری و گۆرانی، بەپێی یاسا و ڕێسای زمانناسی و زمانەوانییەوە، دوو زمانی سەربەخۆی کوردین، نەک دوو شێوەزار. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی زمانی کوردییان دابەش کردووە، بەم چوار دەستەیە بووە:[١٣]

بەجۆری گشتی سنووری دابەشکردنی ئەم زاراوەنە بەم شێوەیە، ئەگەر دوو هێل ببێت.

1.هێلی یەکم هێلێک لە باشووری گۆلی ورمێ بۆلای سەرەوەی شنۆ و سۆران هەتا باشووری ئاکرێ و دهۆک و شنگال بەرەو حەسیچ وئەفرین.

2.هێلی دووم هێلێک لە بیجاڕ ورۆژ هەڵات قوروە هەتا باشووری کامێران بۆلای خوارەوەی جوانرۆ و ڕەوانسەر و هەتا دەشتی زەهاو و باکووری خانەقین و گوڵاڵە و دووزخورماتوو و باشووری کەرکووک تا دەگاتە ڕوباری تێگرە.

لای سەرەوەی هێلی یەکەم ئەبێتە زاراوەی کوردیی باکووری. لای خوارەوەی هێلی دووەم ئەبێتە کوردیی باشووری. و نێوان ئەم دوو هێلە ئەبێتە کوردیی ناوەندی. زازاکی یا دیملی ئەکەوێتە ئەوپەڕی کوردیی باکوور لەگەڵ کوردیی باکووری تێکەڵاوە. هەروەها گۆران یا هەورامییش دەکەوێتە لای خوارەوەی کوردیی ناوەندی و لەگەڵ کوردیی ناوەندی تێکەڵاوە. جا ئەم دوو زارە هەرچەندە کەمێک لێک دوورن بەڵام لەباری دەستووری و زمانناسی دەچنە سەر یەک بنچینە. ھەندێک لە زمانناسان، لوڕیش وەک شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەند دەکەن. ئەگەرچی لوڕی ژمارەیەکی بێڕادە زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لەسەر لوڕی بەردەست نییە و هۆکاری سیاسی لەپشتە.[١] شایانی باسە هێلی نێوان لوڕی و کوردیی باشوور یان کوردیی خوارین زۆر دیار نییە.

ئەلفبێی کوردی[دەستکاری]

بەھۆی ئەوەی کە کوردەکان لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش سییەکان تەنیا ئەلفبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا. لە تورکیا، لەدوای فەرمیکردنی ئەلفبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عالی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفبێی ھاوار" دەناسرێت.

فۆنولۆژیی مێژوویی[دەستکاری]

کوردی پاڵەویی ئەشکانی ئەوێستایی فارسی پاڵەوی ساسانی فارسیی کۆن زمانی نیا ئێرانی
ک. باکووری ک. ناوەندی ک. باشووری ھەورامی زازاکی
s s s s s s s h h θ
z z z z z z z d d d
s, *hr s, *hr s, *hr *hr *hr hr θr s d ç *θr
sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw s/z s/z s/z *św/*źw
pāš pāš pāš
??
??
paš pas-ča pas pas pasā *pas-ča
ž ž ž ž j ž j z z j *j
ž ž ž ç j, z, ž ž ç z z ç
d- d- d- b- b- b- duu- d- d- duv- *dw-
xw- xw- xw- w- w- wx- huu-, xv- x- xw- (h)uv- *hw-
l, r ł, r ł, r l, ł, r rr rd l l, r rd *rd
نادیار نادیار نادیار نادیار rz rz rz l l, r rd *rz
j- j- j- y- j- y- y- j- j- y- *y-
f(i)r- f(i)r- f(i)r- wur-, har- r- fr- fr- for-, ھتد fr- fr- *fr-
w- w- w- w- w- f- θw- h- h- θw- *θw-
w, y, (nil) w, y, (nil) w, y, (nil) w, y w, y β, δ, γ b, d, g w, y, (/nil) w, y, (') b, d, g *b, *d, *g
w, h, y, (/nil) w, h, y, (/nil) w, h, y, (/nil) w, y, h w, y, h b, d, g p, t, k b, d, g b, d, g p, t, k *p, *t, *k
n n n
?
n nd nd nd nd/nn nd *nd
žn žn žn žn šn, zn (?) zn sn šn šn šn *śn
v w w m m -šm -šm -šm -šm -šm
v w w m m -hm -hm -xm -hm -hm
h-, k- h-, k- h-, k- h- h- x- x- x- x- x- *x-
č- č- č-
?
ši- šaw- šiiu- šaw- šaw- šiyav- *čyau-
b- b- b-, w- w- v- w- w- b- w- w- *w-
(w)t wt ft wt wt ft ft ft ft ft *ft
t t t t t xt xt xt xt xt *xt

ھەڵسەنگاندنی زمانی کوردی لەگەڵ زمانە ھیندووئەورووپییەکان[دەستکاری]

کوردی ئاڵمانی ئیتالیایی ئینگلیزی پۆرتووگالی ئیسپانی سویدی فارسی فەڕەنسی ھولەندی
کوردیی باکووری کوردیی ناوەندی کوردیی باشووری لەکی ھەورامی زازاکی
évar êware éware íware wérega êre abend - evening - - afton ivār - evond
bra bra bra bra bra bra bruder fratello brother irmão hermano bror, broder barādar frère broer, broeder
te, tu to, tu to tu to ti, to du voi you tu te, tú du to te, tu -
hesin asin asin asin asin asin eisen ferro iron ferro hierro järn āhan fer ijzeren
erd zewi, herd zewy ? ? erd erde terra earth terra tierra jorden Zamin terre aanaarden
ére êre ére íre íge - hier - here - - här - - -
hingiv hengwín hengwyn ? ? hingemín honig - honey - - honung angabin - honing
kurt kurt kurt kull kurt kilm kurz corto short curto corto kort kutāh court kort
lév lêw léw lic lic lew lippe labbro lip lábio labio läpp lab lèvre lip
meh mang mang mang mange menge mond mese moon - - mane māh - maan
nav naw naw nom namê name name nome name nome nombre nämna nām nom naam
na na, nexêr nexer ? ? nein non no não no nej na non neen
nú, nuh nwê núe ? newe newe neu nuovo new novo nuevo ny now nouveau nieuw
neh no nu no new neun nove ninie nove nueve nio noh neuf negen
cinnet beheşt behesht ? ? ? paradies paradise paradise paraíso paraíso paradis pardis paradis paradijs
spínax spinax spenagh ? ? ispanax spinat spinacio spinach espinafre espinaca spenat esfanāj épinard spinazie
stér estêre estere asare hesare estare stern stella star estrela estrella stjärna setāre astre ster
dot kiç, kij kch dit - tochter - daughter - - dotter doxtar - dochter
dlop dlop dlop ? dlop dalpa tropfen - drop - - droppa - - druppel

ڕێزمانی کوردی[دەستکاری]

جێناوە سەربەخۆکان[دەستکاری]

کەس کوردیی
باکووری
کوردیی
ناوەندی
کوردیی
باشووری
لەکی ھەورامی زازاکی
ڕێک چەوت ڕێک چەوت
١. ت. ئەز من من من م من ئەز مـ(ـن)
٢. ت. تو تە تۆ تو توو تۆ ت تۆ
٣. ت. ن. ئەو وی ئەو ئەو ئەوە (iw) ئاڎ ئۆ ئەی
٣. ت. م. وێ ئاڎە ئا ئایە
١. ک. ئەم مە ئێمە ئیمە ئیمە ئێمە ما
٢. ک. ھوون وە ئێوە ئیوە ھۆمە شمە شما
٣. ک. ئەو وان ئەوان ئەوان ئۆوێن/ئۆنە (iwin) ئاڎێ، ئاڎیشا ئێ ئینان

جێناوە لکاوەکان[دەستکاری]

کۆمەڵەی یەکەم[دەستکاری]

کەس/ژمارە تاک کۆ
کەسی یەکەم م مان
کەسی دووەم ت تان
کەسی سێیەم ی یان

کۆمەڵەی دووەم[دەستکاری]

کەس/ژمارە تاک کۆ
کەسی یەکەم م ین
کەسی دووەم یت ن
کەسی سێیەم ێت/ات ن

کۆمەڵەی سێیەم[دەستکاری]

کەس/ژمارە تاک کۆ
کەسی یەکەم م ین
کەسی دووەم یت ن
کەسی سێیەم () ن



نێر و مێ[دەستکاری]

  • تاکی ناسراو لە کورمانجیدا بۆ ڕەگەزی مێ پاشگری «ا»، و بۆ ڕەگەزی نێر پاشگری «ێ» بۆ وشەکان زیاد دەکرێت.
  • لە سۆرانیشدا بۆ ھەردوو ڕەگەز پاشگری «ی» زیاد دەکرێت.


سۆرانی کچ ی باش خوشک ی باش دایک ی باش
کورمانجی کچ ا باش خوشک ا باش دایک ا باش


سۆرانی کوڕ ی باش برا ی باش باوک ی باش
کورمانجی کوڕ ێ باش برا یێ باش باڤ ێ باش


  • لە حاڵەتی کۆی ناسراودا نێر و مێ نییە، پاشگری «ێن» زیاد دەکرێت لە کورمانجیدا ئەگەر پیتی کۆتایی بزوێن ھەبوو ئەوا «یێن» زیاد دەکرێت.
  • لە سۆرانیدا پاشگری «انی» زیاد دەکرێت و بە ھەمان شێوەی کورمانجی ئەگەر پیتی کۆتایی بزوێن بوو، دەبێتە «یانی».
سۆرانی کوڕ انی باش برا یانی باش باوک انی باش
کورمانجی کوڕ ێن باش برا یێن باش باڤ ێن باش

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Kurdish Language - Kurdish Academy of Language
  2. ^ "Kurdisch". Archived from the original on 9ی Septemberی 2010. Retrieved 26ی Mayی 2010. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئەلفوبێی یەکگرتووی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
  4. ^ Iraqi constitution, article 4 ١٣ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ European Charter for Regional or Minority Languages ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Kurdish Language - Britannica Encyclopedia
  7. ^ https://m.dw.com/ar/%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%BA%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%8A%D8%A9/t-39426796
  8. ^ Ernest R. McCarus, Kurdish Language Studies, The Middle East Journal, Published by Middle East Institute, Washington, 1960, p.325
  9. ^ https://www.institutkurde.org/en/conferences/kurdish_studies_irbil_2006/Mirella+GALETTI.html#_ftn5
  10. ^ Ross, Michael. The Volunteer (chapter: The Road to Ankara)
  11. ^ https://web.archive.org/web/20201127181042/http://www.msn.com/
  12. ^ https://zaniary.com/blog/61ba4848bf898
  13. ^ زاراوەکانی زمانی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی کرمانجی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی زازاکی (دملکی)

ئینستیتوو[دەستکاری]

فەرھەنگ[دەستکاری]