چۆمباڵۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چۆمباڵۆک یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی سمیلان سەربە قەزاى چۆمان نزیکەی 140 کیلۆمەتر لە پارێزگاى هەولێر. دوورە و نزیکەی 40 ماڵ دەبێت و یەکەم گوندە لە سنوری دۆڵی ڕۆست کە لە ڕێگای( هامڵتۆن)ەوە لا دەدات . زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن (چۆمبارۆک ) لە (بلاروک یاخود چەم و ڕوبار) هاتوە . سروشتی جوگرافی گوندەکە زۆربەی شاخاوییە و بەچەندین شاخ و گرد دەور دراوە و هاوسنورە لەگەڵ چەند گوندێکی تر لەوانە لە ڕۆژهەڵات گوندی شێرکاوە و لە باکور گوندی چۆمانی سمایل ئاغا و لە ڕۆژئاوا لەگەڵ چیایی بستێ و گوندی پیرسوان و لە باشوریش بە زنجیرە چیایی بنەسار دەوردراوە. زۆربەی خەڵکی گوندەکە لە یەک ڕەچەڵەکەوە دەگەنەوە یەک و نەوەی (احمد ئاغا) کە خۆی دانیشتوی سنوری دەشتی هەریر بووە و بۆیەش یەکێ لە شاخەکان بەناوی (کەپکی حمداغا ) ناسراوە . یەکەم قوتابخانە لەساڵی 1979 کرایەوە و یەکەم مامۆستاش ناوی (م.تەها)دەرسی داوەتە قوتابیانی گوند . گوندی چۆمبارۆک بەدەر نەبووە لە ڕاگواستن لە ساڵانی 1983 و دوایی ڕاگواستران بۆ کۆمەڵگایە زۆرە ملێیەکانی قوشتەپە ڕاگواستراون .

پاش ڕاپەرینی گەلی کوردستان و ئاوەدان بوونەوەی دێھاتەکان ئەم گوندەش زیاتر دانیشتوانی گەرانەوە و ئاوەدانی زیاتری بەخۆیەوە بینی و قوتابخانەی نوێ و پڕۆژەی ئاوی بۆ دروست کراو و لە ساڵی ٢٠١٩ ش دا مزگەوتێک و ھۆڵێکی بۆنەکانی لەسەر شێوازێکی گونجاو مۆدێرن بۆ دروست کرا لە گردی با نان ئەو مزگەوتە لەلایەن خێرخوازو خودا پێداوان دروستکراو مەلا یاسین کوڕی مەڵا عبداللە سەرپەرشتی دەکرد بەیارمەتی چەند ئامۆزایەکی خۆی لەم گوندەدا