سۆرەبان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سۆرەبان یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمان لە پارێزگای ھەولێر.[١] ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١٣٠ کەسە. زۆربەی دانیشتووانی بە ئاژەڵداری و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات و جووتیاری خەریکن.

جوگرافیا[دەستکاری]

گوندی سۆرەبان دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ناحیەی قەسرێ. لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کوێستانەکانی بوران و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی بەردەڕەشان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی بنگرد و لە باکووریشەوە لەگەڵ گوندی وەڵزە ھاوسنوورە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]