سۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سۆران
شار
وێنەیەکی چیای زۆزک و گەڕەکی بەرخوودان و دیانای سۆران
وێنەیەکی چیای زۆزک و گەڕەکی بەرخوودان و دیانای سۆران
سۆران is located in Iraq
سۆران
سۆران
جێگەی لە عێراقدا
سۆران is located in Kurdistan Region
سۆران
سۆران
جێگەی لە ھەرێمی کوردستاندا
پۆتانەکان: 36°39′N 44°32′E / 36.650°N 44.533°E / 36.650; 44.533پۆتانەکان: 36°39′N 44°32′E / 36.650°N 44.533°E / 36.650; 44.533
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاقەزای سۆران
دامەزرێنەرپاشای گەورە (پاشا کوێرە)
ھۆکاری ناونرانپاشای میرنشینی سۆران
دەسەڵات
 • جۆرئەنجومەن-بەڕێوەبەرایەتی
 • قایمقامھەڵگورد شێخ نەجیب
ڕووبەر
 • سەرجەم٨٠٩٬٦١٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣١٢٬٥٩٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی٦٨٠ مەتر (٢٬٢٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧
(بەپێی Gol COSIT))
 • سەرجەم١٢٥٬٠٠٠[١]
٠٦٦٠٦٦

سۆران شارێکی کوردستانە، بەدووری ١١٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر. ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ١٢٥ ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت. سۆران ئێستا ناوەندی کارگێڕی قەزاکانی چۆمان، مێرگەسۆر و ڕەواندزیشە لەھەمانکاتدا، کرۆکی قەزای سۆران دەگەڕێتەوە بۆ ناحیەی دیانا، پێشتر گوندێکی زۆر بچووک بوو، تەواوی دانیشتووانەکەی مەسیحی بوون، دواتر موسڵمانان ڕوویان لەو گوندەکرد و ژمارەیان زیادبوو، دواتر فراوان بوو، لە ساڵی ١٩٨٠ حکوومەتی ئەوکاتی عێراق قەزای ڕەواندزی ھەڵوەشاندەوەو سۆرانیکردە قەزا بە ناوی قەزای سەدیق، لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٨٠ ناوەکی گۆرا بۆ قەزای سۆران و دواتر ڕەواندزیش کرایەوە بە قەزا و ئێستا سۆران ناوەندی ھەرچوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕەواندزە.

مێژوو[دەستکاری]

ناوی سۆران لە میرنشینی سۆرانەوە ھاتووە، لە ساڵەکانی ١٨٣٠میر محەممەد یان پاشا کۆرە حکومڕانی میرنشینەکە تۆپخانە و سکەی پارەی لێداوە بەھیوای دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، کە پایتەختەکەی شاری رەواندز بووە، بەڵام لەلایەن عوسمانییەکانەوە لەناوبراوە. شاری سۆران دەرەنجامی سیاسەتە شۆڤێنییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراق دروستیکرد. بەھۆی ڕاگواستنی گوندەکانی ناوچەکە و کۆکردنەوەیەیان لە کۆمەڵگا گەمارۆ دراوەکاندا، ساڵی ١٩٨٠ کراوە بە قەزا و ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی ١٩٩١تەنھا ٥ ھەزار کەس بووە، بەڵام ئێستا بەپێێ ئامارە نافەرمییەکان ژمارەی دانیشتووانی ١٢٥٠٠٠ کەسە.

چەند پیاوێکی بەتەمەنی سۆران لە مزگەوتی ئیمامی شافیعی گەڕەکی دیانا چاوەڕێی نوێژی ھەینی دەکەن

[٢][٣]

شارەی سۆران لە باکووڕی ڕۆژاوا و لەسەر چیای برادۆستەوە

ھەڵکەوتەی جوگرافی و کەش و ھەوا[دەستکاری]

دەکەوێتە نێوان کێوە بەرزەکانی کۆڕەک، ھەندرێن، زۆزک، حەسەنبەگ، سەرتیز، ئیسقێل و برادۆست، لەرۆژھەڵات زۆزک و حەسەن بەگ لە باکوور گۆرەز و ئیسقێل و لە ڕۆژاوا برادۆست لە باشووریش کێوی ھەندرێن ھەڵکەوتووە، دەکەوێتە سەر ڕێگای ھاملتۆن لە ھەولێرەوە بۆ حاجی ئۆمەران دەڕوات و لە ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٣٠ لەلایەن ئەندازیار ھاملتۆنەوە دروستکراوە. سنووری سۆران دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێرەوە بەدووری ١٢٠ کم. لەباکوورەوە سنووری قەزای سۆران دراوسێیە لەگەڵ وڵاتی تورکیا و قەزای مێرگەسۆر، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای چۆمان، لە باشووریشەوە لەگەڵ قەزای رەواندز پشدەر ھاوسنوورە، قەزای شەقڵاوەش دەکەوێتە خۆراواوەیەوە.

ئاو و ھەوای سۆران زستانی سارد و باراناوییە و ھاوینان گەرم و شێدارە، لەزستاناندا بەڕێژەیەکی مامناوەند بەفری لێدەبارێت وەرزی بەھاریشی پڕ بارانە. ھەر دوو ڕووباری شێخی کەلە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کوێستانەکانی باڵەکایەتییەوە ھەڵدەقوڵێت، برادۆست کەلە کوێستانەکانی برادۆست و باکووری کوردستانەوە ھەڵدەقوڵێت بە سنووری قەزای سۆراندا تێدەپەڕن و دەڕژێنە زێی گەورەوە.

کشتوکاڵ و ئاژەڵداری[دەستکاری]

قەزای سۆران ناوچەیەکی کشتوکاڵییە، ڕووبەری گشتی قەزای سۆران ٨٠٩٬٦١٦ دۆنمە، کە ٧٣٧٬٥٤٤ دۆنم بە کەڵکی چاندن و کشتوکاڵی دێت، جگە لە دانەوێڵە باخی سێو، ھەرمێ، ھەڵوژە، توو، ھەنار، ھەنجیرو ترێ لێدەڕوێنرێت، ھەروەھا دارگوێز و سپیندار لێدەڕوێنرێت، قەزوان، بەڕو، بڵالوک، کرۆسک، گۆیژ، ڕێواس و کوارگ بە خۆڕسکی دەڕوێن. ڕێژەیەکی بەرچاو ئاژەڵی کێوی لە ناوچە شاخاوییەکانی سۆراندا ھەن، وەک: گورگ، ورچ، کەمتیار، کوڕە بەشەو، سیخوڕ، سمۆرە، مار، پشیلەی کێوی، بزنی کێوی و بەراز، ئاژەڵێ ماڵی وەک: مانگا، بزن، مەڕ، کەر، ئەسپ، ئێسترو پەلەور بەخێو دەکرێن.

گەشتوگوزار[دەستکاری]

قەزای سۆران ناوچەیەکی دڵڕفێن و دڵگرە لە ھەموو ڕوێکەوە، گەشت گوزاری قەزای سۆران بەناوبانگە بە ھەوارگەکانی جوندیان، بێخاڵ و تاڤگەی گەلی عەلی بەگ، ھەروەھا ھەوارگەکانی بناری حەسەن بەگ، بێرمە ساردو بێرۆیان و سەکران و پڕژە.

ژێردەستە ئیدارییەکان[دەستکاری]

ھەرسێ قەزا (شارستانی) رەواندز، چۆمان و مێرگەسۆر و ھەر سێ ناحیەی سیدەکان، و دیانا و خەلیفان لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەقەزای سۆرانن، زیاتر لە ٤٠٠ گوندیش سەر بە قەزاکەن.

گەشەسەندن[دەستکاری]

سۆران لە ساڵی ١٩٨٠ بوو بە ناوەندی قەزا، سەرەتا ناوی قەزای سدیق بوو، دوای ڕاپەڕین ناوەکەی گگۆرا بۆ قەزای سۆران، ھەروەھا لەدوای راپەڕین گەشەسەندێکی بەرفراوانی بەخۆیەوە دیوە، بەجۆرێک ژمارەی دانشتوانەکەی لە ٥٠٠٠ بۆ ١٢٥٠٠٠ زیادیکرد. پێڕەوانی ھەردوو ئاینی ئیسلام و مەسیحی لە شارەکەدا دەژین. بەھۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە بەردەوام لەگەشەسەندندایە و ناوەندی بارزرگانی ناوچەکەشە.

لە ناوەندی قەزای سۆران ٦٥ فەرمانگەی حکومی ھەیە کە ٤٥ فەرمانگەیان ئیش و کارەکانی ھەرچوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕەواندز بەڕێوەدەبەن بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەندی پارێزگای ھەولێر.

١٤ حزبی سیاسی بارەگای خۆیان لە شاری سۆران کردووەتەوە، ھەروەھا دوو پەیمانگای لێیە بەم دواییانەش زانکۆی سۆرانی لێکراوەتەوە کە ئێستا لە چەند کۆلێژێک پێکدێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٥ی شوباتی ٢٠١١. Retrieved ١٨ی تەممووزی ٢٠١٠. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  2. ^ ڕووبەر: باڵەکی، دڵشاد: زمانی فارسی لەدامودەزگاکانی سۆران دەبێتە واقیع Archived ١٦ی ئابی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین..
  3. ^ زاڵبونی زمانی فارسی لە سۆران گەیشتووەتە فەرمانگەکانیش Archived ٦ی شوباتی ٢٠٠٩, لە وەیبەک مەشین.، ئاوینە. ئوکتوبر ٢٠١١