سلیوانا
سلیوانا سلیڤانا | |
---|---|
شارەدێ | |
سیلوانا - Slîvana - Silvaneh - Silvanə | |
![]() دیمەنی شارەدێی سلیوانا | |
![]() | |
جێگەی لە کوردستاندا
| |
جێگەی لە ئێراندا
| |
پۆتانەکان: 37°25′20.5″N 44°51′12.5″E / 37.422361°N 44.853472°Eپۆتانەکان: 37°25′20.5″N 44°51′12.5″E / 37.422361°N 44.853472°E | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | ورمێ |
ناوچە | سلیوانا |
گوندەوار | دەشت |
بوون بەشارەدێ | ٢٠٠٠ز |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری شارەدێ | د.جەبار عەلیزادە ئەسڵ |
بەرزایی | ١٬٦٠٦ مەتر (٥٬٢٦٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ١٬٣٥٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | ناوچەی کاتی (UTC+٣:٣٠) |
• ھاوین (DST) | ھاوین (UTC+٤:٣٠) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
سلیوانا یان سلیڤانا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی سلیوانایە.
ناو[دەستکاری]
- وشەی سلیوانا گوایە وشەیەکی ئیتاڵییە بە واتای دارستان و کێڵگەی سەوز دێت، یان بەواتای جێگەیەک لە بەھەشت دێت.[٣]
مێژوو[دەستکاری]
لە ساڵی (١٩٤٨)دا بەفەرمی کرایە ناوەندی ناوچە، و لە ساڵی (١٩٨٨)دا بۆمباران کرا لەلایەن حکومەتی عێراقی پێشوو لە سەردەمی بەعسدا لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراقدا کە بووە ھۆی قوربانیدانێکی زۆر لە شەھید و بریندار. لە ساڵی (٢٠٠٠ز)دا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئێرانەوە بە فەرمی بووە شارەدێ و لەساڵی (٢٠٠١ز)دا شارەوانی تیاکرایەوە.
جوگرافیا[دەستکاری]
سلیوانا ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی قەسرک.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی ڕاژان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی دۆڵەپێسان.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی جێرمێ.[٤]
دانیشتووان[دەستکاری]
- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە ١،٣٥٠ کەس و ٢٤٣ خێزان بووە.[٥]
- دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
- بە کوردی و زاری کرمانجی دەدوێن.
ئایین[دەستکاری]
بەروبوومی کشتوکاڵ[دەستکاری]
ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١. Retrieved ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in:
|access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help) ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).