مەسعوود بارزانی

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەسعوود بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).
مەسعوود بارزانی
لەدایکبوون١٦ی ئابی ١٩٤٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٧ ساڵ)
مەھاباد (کۆماری کوردستانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، international forum participant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵمەسروور بارزانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
خێزانئیدریس بارزانی، عوبەیدوڵا مستەفا بارزانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەسەرۆک وەزیرانی عێراق (٢٠٠٤–٢٠٠٤)، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (٢٠٠٥–٢٠١٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مەسعوود مستەفا بارزانی (لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە مەھاباد)، سیاسەتوان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە،[١] لەماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندابووە.[٢]

ژیان

مەسعوود بارزانی لەگەڵ جۆرج بووش

بارزانی لە شاری مەهاباد لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە سەردەمی حکومەتی کۆماری کوردستان لەدایکبووە،[٣]خوێندنی تەواو نەکردووە بەهۆی ژیانی سیاسی بنەماڵەکەی، لە تەمەنی ١٦ ساڵی بووتە پێشمەرگە لە هێزەکانی پارتی دیموکرات .ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگرەی هەشتی پارتی دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەند.ساڵی ١٩٧٩ لە شوێنی مستەفا بارزانی باوکی بووە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەو ساڵەوە تا ئێستا بەردەوامە. بارزانی لە دوای شەڕی کەنداوەوە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە سیاسەتی باشووری کوردستان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

لە دەرئەنجامی شکستی سەددام حوسێن لە شەڕی کەنداو (١٩٩١) و ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی ، دامەزراندنی دامەزراندنی حکومەتێکی کوردی بوو لە باکووری عێراق کە بە "باشووری کوردستان" ناسراوە. ساڵی ١٩٩٢ پاسپۆرتی تورکیای پێدرا لەلایەن تورگوت ئۆزال سەرۆکی ئەوکاتەوە بەمەبەستی یارمەتیدانی بارزانی بۆ گەشتکردن بە ئازادی. [٤] تەنها چەند مانگێک دوای دروستکردنی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری، هەڵبژاردنی ئازاد لە ساڵی ١٩٩٢ بەڕێوەچوو. دوو پارتی سەرەکی ، ئەوانیش پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی ، دەنگەکانیان دابەش کرد، دواتر وەزارەتەکانی حکومەتیان بە یەکسانی دابەش کرد. بەڵام لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ شەڕ لە نێوان پێشمەرگەکانی یەکێتیی و پارتی دروست بوو. لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بارزانی داوای هاوکاری لە ڕژێمی سەدام حوسێنی کرد بۆ ئەوەی هاوکاریی بکات لە بەرەنگاربوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە هاوکاری ئێرانی وەرگرتبوو. پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاری سوپای عێراق یەکێتیی لە شارە گەورەکانی باشووری کوردستان دوورخستەوە. بەڵام دواتر یەکێتی سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای ھەولێریان کۆنترۆڵکردەوە . شەڕەکە بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[٥]، بەڵام کاریگەرییەکانی شەڕەکە بەردەوام بوو باشووری کوردستان دابەش بوو لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان لە باکووری ڕۆژئاوا و یەکێتیی لە باشووری ڕۆژهەڵات. [٦] دوای هێرشکردنە سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، پارتی و یەکێتیی وردە وردە حکومەتێکی یەکگرتووی هەرێمایەتییان دامەزراند. بارزانی بووە یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی عێراق و لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٤ سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بووە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٥ لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا [٧] [٨] [٩]

بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمیی بۆ چەند وڵاتێک کردووە و کەسایەتییە بەرزەکانی وەک جۆرج بوش سەرۆکی ئەمریکا و تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و پاپا لە ڤاتیکان و سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە ڕۆما و شا عەبدوڵڵای عەرەبستانی سعوودی لە ڕیاز بینیوە. [١٠]

لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٩، لە یەکەم هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی بە دەنگدانی جەماوەری وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە و ٦٩.٦%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. هەڵبژاردنەکان لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بە وردی چاودێری کرا.

خولی سێیەمی سەرۆکایەتی

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣، دوای تەواوبوونی ماوەی ٨ ساڵەی، پەرلەمان ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە [١١] [١٢]بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ھەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی تر لە سەرۆکایەتی ھەرێم بمێنێتەوە. ئەمەش مشتومڕێکی سیاسی گەورەی نایەوە لە باشووری کوردستان بەوەی ئەم بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە سەرۆکی ھەرێمیان بە سەرۆکێکی ناشەرعی یاخود سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوە ناو دەبرد.[١٣]بارزانی یەکێک بوو لەو هەشت کاندیدەی کە لە گۆڤاری تایم بۆ ساڵی 2014ی گۆڤاری بۆ کەسایەتی ساڵ لە لیستی کورتدا هاتبوو، بەهۆی هەوڵەکانی بۆ پاڵنانی سەربەخۆیی کورد لەگەڵ شەڕی بەردەوامی دژی دەوڵەتی ئیسلامی . [١٤]

ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)

بارزانی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە


لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بارزانی ڕایگەیاندبوو کە هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات [١٥] لە ڕۆژی دوای ڕیفراندۆمەکە, ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧، ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتوو بووە و داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە کراوە بن بۆ گفتوگۆی داهاتوو. [١٦]

حکومەتی عێراق ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕەتکردەوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی, چوونە ناو شاری کەرکووک کە لە ژێر دەستی هێزە کوردییەکان بوو، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی لە شارەکە وای کرد هێزەکانی ژێر سەرپەرشتی پارتییش لە شارەکە بکشێنەوە ،بەم هۆیەوە شارەکە کەوتە دەست حکومەتی ناوەندی.ئەم هەنگاوانەی حکومەتی عێراق لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەک کردەوەیەکی ئاسایی سەیرکرا.[١٧]

دوابەدوای شکستی ڕیفراندۆم و خەسارەکانی خاکی پێشمەرگە ، بارزانی لە ٢٩ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند کە دەست لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکێشێتەوە.[١٨]لە ئێستادا وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لە سیاسەتکردن و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆزی ولاتان ئەنجام دەدات.بارەگای بارزانی وەک شوێنی بڵاوکردنەوەی بۆچوون و هەڵوێستەکانی خۆی دامەزراند. [١٩][٢٠] [٢١]

ڕەخنە

لە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم و دوای تەواوبوونی سەرۆکایەتییەکەی ڕەخنەگرانی بە کەسێکی عەشایەر و خێلەکی ناوی دەبەن،وەک کەسێکی بەرژەوەندخواز ناوزەندی دەکەن.گوایە ئەندامانی بنەماڵەی مەسعود بارزانی کۆنتڕۆڵی ژمارەیەکی زۆر لە کارگە بازرگانییەکانی باشووری کوردستان دەکەن، کە بەهای گشتییان چەند ملیار دۆلارێکە، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک لەسەر خاوەندارێتی لەو شێوەیە لەلایەن خودی مەسعوود بارزانییەوە نەخراوەتەڕوو .لەکاتێکدا زۆرجار تۆمەتی گەندەڵی ئاراستەی هەردوو بنەماڵەی بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان لەلایەن سەرچاوەی کورد و چاودێرانی نێودەوڵەتی دەکرێن، بەڵام بارزانی لە چەندین بۆنەدا ڕەتیکردووەتەوە خاوەندارییەتی کارگە بازرگانییەکان بکات .[٢٢] هەروەها نا شەفافیەتی دارایی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی و ئاسانکاری نەکردن بۆ گەیشتن بە زانیارییەکان، نەبوونی ئازادی ڕاگەیاندن لە هەرێم دیارترین ئەو ڕەخنانەن لە مەسعود بارزانی دەگیرێت.لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٠ ڕۆژنامە زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستانی بە سەرۆکایەتی بارزانی تۆمەتبار کرا بەوەی بڕە پارەیەکی زۆر لە قاچاخچێتی نایاسایی نەوتیان خستۆتە گیرفانی خۆیەوە. [٢٣] [٢٤]لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ کەمال قادر ، مامۆستای زانکۆ خاوەن ڕەگەزنامەی نەمساییە، بەهۆی زنجیرەیەک بابەتەوە کە ڕەخنەی لە حکومەت و بنەماڵەی بارزانی گرتبوو، لە کوردستانی عێراق دەستگیرکرا. بە تۆمەتی ناوزڕاندن تۆمەتبار کرا و سزای سی ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. [٢٥] لە ساڵی ٢٠٠٦ دوای فشاری نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و پەیامنێرانی بێ سنوور و حکومەتی نەمسا ئازادکرا. [٢٦] لە مانگی ئایاری ٢٠١٠ ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دوای ڕەخنەگرتن لە بنەماڵەی بارزانی کوژرا.[٢٧]

ئەنفال

خێزانی بارزانی زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە، و لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ١٢ ساڵی مەسعوود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە، کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا. سیخوڕەکانی ڕژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە ٣٢ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەڵ ئەو ٨٠٠٠ بارزانی بوون کە ڕژێمی بەعس ئەنفالی کردن لە ساڵی ١٩٨٣،[٢٨][٢٩] خودی مەسعوود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە ڤێننای پایتەختی نەمسا لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩. ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق ١٦ جار گوندی بارزاننیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعوود بارزانییە.

نووسراوەکان

بارزانی پەرتووکێکی لەسەر ڕۆڵی مێژووی مستەفا بارزانیی باوکی لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لەژێر ناوی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کە لە چوار بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە،وبەم دوایانە کتێبێکی بە ناوی بۆ مێژوو بڵاوکردەوە. لەگەڵ چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە.

Political offices
پێشوو
محەممەد بەحرولعلوم
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
١ی نیسانی ٢٠٠٤–٣٠ی نیسانی ٢٠٠٤
جێگر
عیزەدین سەلیم
ئۆفیسی نوێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ — ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
جێگر
سڕکرا
لایەنگری حیزبی سیاسیی
پێشوو
مستەفا بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
کانوونی یەکەمی ١٩٧٩
ئێستا

پەراوێزەکان

  1. ^ "Masoud Barzani Biography". www.masoudbarzani.krd. Retrieved 2023-07-24.
  2. ^ "The path to resignation of Masoud Barzani". TRT World. Archived from the original on 20ی Aprilی 2019. Retrieved 12ی Juneی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ Aldroubi, Mina (2017-09-23). "Masoud Barzani the 'servant of an independent Kurdistan'". The National (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-24.
  4. ^ "Kırmızı pasaportu geri verdi". www.hurriyet.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2003-12-24. Retrieved 2023-05-23.
  5. ^ "GlobalSecurity.org - Reliable Intelligence News and Intelligence Information". www.globalsecurity.org. Retrieved 2023-07-24.
  6. ^ Iraqi Kurdistan: Political Development and Emergent Democracy, Routledge/Curzon, 2003
  7. ^ "Middle East | Iraqi Kurdistan leader sworn in". BBC News. 14 June 2005. Retrieved 2012-02-22.
  8. ^ "Kurds in Northern Iraq Elect Regional President". Voanews.com. 12 June 2005. Retrieved 2012-02-22.
  9. ^ "President Bush Meets with President Barzani of Kurdistan Regional Government of Iraq". Georgewbush-whitehouse.archives.gov. 25 October 2005. Retrieved 2012-02-22.
  10. ^ "Kurdistan Region Presidency (KRP)". Archived from the original on 28 August 2008. Retrieved 2008-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: bot: original URL status unknown (link) ٢٨ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Chomani, Kamal. "Iraqi Kurdistan Elections Could Be Turning Point". Ekurd. ekurd.net. Retrieved 11 October 2013.
  12. ^ "Kurdistan: Fin de renaissance: Once booming, the statelet is now in crisis". The Economist. Retrieved 19 March 2016.
  13. ^ ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی بۆ ٢ ساڵی دیکە درێژدەکرێتەوە
  14. ^ "TIME Unveils Finalists for 2014 Person of the Year". Time. 8 December 2014. Retrieved 10 December 2014.
  15. ^ "Iraqi Kurds set date for independence referendum". Muslim Global. Retrieved 8 June 2017.
  16. ^ "President Barzani claims victory in independence referendum". Retrieved 2017-09-26.
  17. ^ Martin Chulov.
  18. ^ "Iraqi Kurdish leader Massoud Barzani to step down". BBC News. 29 October 2017. Retrieved 30 October 2017.
  19. ^ "- ماڵپەڕی فەرمی". www.masoudbarzani.krd. Retrieved 2023-07-24.
  20. ^ "Masoud Barzani hosts new Canadian, British Ambassadors to Iraq". www.kurdistan24.net. Retrieved 2020-05-23.
  21. ^ "Senior Kurdish leader meets with EU Ambassador to Iraq". www.kurdistan24.net. Retrieved 2020-05-23.
  22. ^ Rubin, Michael (2008-01). "Is Iraqi Kurdistan a Good Ally?". Middle East Forum (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-24. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  23. ^ "Rudaw in English....The Happening: Latest News and Multimedia about Kurdistan, Iraq and the World - KDP To Sue Change Movement's Paper". web.archive.org. 2012-03-23. Retrieved 2023-07-24.
  24. ^ Rubin, Michael (January 2008). "Is Iraqi Kurdistan a Good Ally?". AEI Middle Eastern Outlook. Middle East Forum. Retrieved 2010-03-31.
  25. ^ Richard A. Oppel Jr. (26 January 2006). "Defamer or dissident? Kurd tests the new Iraq". The New York Times. Archived from the original on 14 October 2017. Retrieved 3 December 2012.
  26. ^ "Cyber-dissident Kamal Sayid Qadir released". Reporters Without Borders via IFEX. 4 April 2006. Archived from the original on 13 August 2012. Retrieved 3 December 2012.
  27. ^ "Second journalist killed in Iraqi Kurdistan - Reporters Without Borders". En.rsf.org. 6 May 2010. Archived from the original on 24 September 2010. Retrieved 2012-02-22. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ یادی ٢٥ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی بارزانییەکان ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ کاریگەریی ئەنفال - عەدالەت عومەر ساڵح ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان