شارستانی چواربورج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارستانی چواربورج
شارستانی مەرحەمەت ئاباد
شھرستان چھاربرج
شارستانی چواربورج
چهاربورج بؤلگه‌سی
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
بوون بە شارستان٢٠٢١
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانئاغای فەخرەددین سەمەدی
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٩٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٤ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٦٬٢١٩
زمان و ئایین
 • زمانئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەمیاندواو

شارستانی چواربورج یان شارستانی مەرحەمەت ئاباد (بە فارسی: شھرستان چھاربرج‎، بە ئازەربایجانی: چھاربرج بۆلگەسی)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری چواربورجە. ئەم شارستانە تاوەکو ساڵی ١٩٩١ ناوچەیەکی سەر بە شارستانی مەراغە بوو ھەر لە ھەمان ساڵدا خرایە سەر شارستانی میاندواو، وە لە ساڵی ٢٠٢١ بووە بە شارستان. لە ١٩ی تەممووزی ساڵی ٢٠٢١ ناوچەی بارووق و مەرحەمەت ئاباد لەم شارستانی میاندواو جیاکرانەوە و بوونە شارستانی سەربەخۆ.[١][٢][٣]

جوگرافیا[دەستکاری]

شارستانی چواربورج لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی مەلکان و لە باکووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ شارستانی بۆناب و لە ڕۆژھەڵات و باشوور و ڕۆژئاواوە لەگەڵ شارستانی میاندواو ھاوسنوورە.[٤]

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

شارستانی چواربورج خاوەنی ٢ ناوچە و ٤ گوندستان و ١ شارۆچکەیە بەم شێوەیە:

ناوچە ناوەندی ناوچە دانیشتوان لە ٢٠١٦ ناوی گوندستان ناوەندی گوندستان دانیشتوان لە ٢٠١٦ شارۆچکە دانیشتوان لە ٢٠١٦
ناوچەی ناوەند چواربورج ١٩٬٥٥٢ کەس قیپچاق قیپچاق ٥٬٨٥٢ کەس چواربورج ٩٬٤٠٦ کەس
مەرحەمەت ئابادی باکوور شەعبانلو ٤٬٢٩٤ کەس
ناوچەی فەیروزئاباد فەیروزئاباد ٦٬٦٦٧ کەس مەرحەمەت ئابادی ناوەڕاست فەیروزئاباد ٣٬٥٦٢ کەس ****************
فەسەندوز فەسەندوز ٣٬١٠٥ کەس

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و خانووبەرە لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی شارستانی چواربورج یەکسانە بە ٢٦ ھەزار و ٢١٩ کەس.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]