دەروازە:موکریان
بەخێربێن بۆ دەروازەی موکریانموکریان (بە پاڵەوی: Mukrān یان Mukristān؛ ھەروەھا: مکوریان، موکوریان یان مُکُریان) ناوی مەڵبەندێکی گەورە و بەرینی کوردستانە. ناوچەی موکریان لە شارستانەکانی بۆکان، پیرانشار ،مەھاباد، شنۆ، سەردەشت، نەغەدە، میاندواو، ساینقەڵا، تیکاب دەگرێتەوە.ھۆزی موکری لە موکریان نیشتەجێیە و دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیەیە. وتاری ھەڵبژێردراوکۆماری کوردستان یان کۆماری مەهاباد لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی ١٩٤٦ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا و لە دوای کۆماری ئارارات لە باکووری کوردستان دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار راستە بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێکەوتبوو، ئەو ململانێیەی لەنێوان ئەمریکا و سۆڤییەت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندیی ئێران دەرھێنا. لە شاری مەھاباد، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەممەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕێوەبرد. شاری ھەڵبژێردراوسەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نێوان سنووری ئێران و عێراق ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوقازی محەممەد (لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٨٩٣ – مردووی ٣١ی ئازاری ١٩٤٧) دادوەری کورد و سەرۆکی کۆماری کوردستان بوو. ئەو یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ناوچەی موکریان بوو کە لە ساڵی ١٩٤٦ بە ھاوکاری چەند کەسێکی دیکە وڵاتێکی سەربەخۆیان لە شاری مەھاباد دامەزراند. دوای ڕووخانی کۆمار لە ساڵی ١٩٤٧دا قازی لەگەڵ ھاوڕێکانی لەلایەن حکوومەتی پەھلەوی لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە درا. ژینگەی ھەڵبژێردراوتاڤگەی شەڵماش یەکێکە لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێ و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە شارستانی سەردەشت هەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە لە دۆڵێکی ئاوەدان، بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە. تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژمار دەکرێت کە ئاوەکەی دەڕژێتە ناو ئەو ڕووبارە. وتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |