پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات
| پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات | |
|---|---|
| ناو بە زمانی فەرمی | Şərqi Azərbaycan ostanı، شرقی آذربایجان اوستانی |
| وڵات | ئێران |
| پایتەخت | تەورێز |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ئێران |
| ناوچەی کاتی | UTC+03:30 |
| پۆتانی شوێن | ٣٨°٤′٣٦″N ٤٦°١٦′٤٨″E |
| دانیشتووان | ٣٬٩٠٩٬٦٥٢، ٣٬٧٢٤٬٦٢٠، ٣٬٦٠٣٬٤٥٦ |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، پارێزگای ئەردەوێڵ، پارێزگای زەنگان، ئازەربایجان، ئەرمەنستان |
| زمانەکان | Koresh-e Rostam، Salchuq، South Azerbaijani، زمانی ئەرمەنی |
| ڕووبەر | ٤٥٬٦٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | http://ostan-as.gov.ir |
| ئابووری بابەت | economy of East Azerbaijan Province |
| کۆدی تەلەفۆن | 0411 |
![]() | |


پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات (بە فارسی: استان آذریایجان شرقی) یەکێکە لە پارێزگاکانی ئێران کە کەوتووەتە باکووری ڕۆژاوای ئێرانەوە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری تەورێزە و زۆربەی دانیشتووانی ئازەرین.[١]
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، لە باکووردا لەگەڵ کۆمارەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگای ئەردەوێڵ، لە باشووردا لەگەڵ پارێزگای زەنگان و لە ڕۆژاوادا لەگەڵ پارێزگای ورمێ ھاوسنوورە.
مێژوو
[دەستکاری]پێش ئیسلام
[دەستکاری]پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ڕابردوودا بەشێک بووە لە خاکی مێژوویی ماد کە بە «مادی بچووک» ناوبانگی دەرکردبوو. لە کاتی فەرمانڕەواییی ئەسکەندەری مەزن بەسەر ئێراندا لە ٣٣١ ساڵ پێش زایین، پارێزگاری ناوچەی مادی بچووک کە فەرماندەیەک بوو بە ناوی ئاترووپات، دژی ئەسکەندەری مەزن ڕاپەڕی و بە بەستنی پەیماننامەیەک دەستی یۆنانییەکانی لە ئازەربایجان کورت کردەوە. ئەسکەندەری مەزنیش ئاترووپاتی بە مەرجی پەیڕەویکردن لە ئیمپراتۆرییەتەکەی، لەم ناوچەیەدا ھێشتەوە.[٢]
جێنشینانی ئەسکەندەر دوای مردنی ئەو کەوتنە جەنگ و ململانێ لەگەڵ یەکتر و لەم سەردەمەدا بوو کە ئاترووپات بوو بە فەرمانڕەوای ناوچەی مادی بچووک. بەپێی گێڕانەوە نەسەلمێنراوەکان ناوی ئەم ناوچەیەش بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ماندووبوونەکانی ئەو لە بەرامبەر بێگانەکاندا بە «ئاترووپاتگان» ناسرا.[٢]
دوای ئیسلام
[دەستکاری]بە ھێرشی مەغۆلەکان و ھاتنی ھۆلاکۆ خان، ئازەربایجان ببووە ناوەندی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلەکان لە خۆراسانەوە تا شام. دوای مەغۆلەکان، بنەماڵەی تورکەکانی قەرەقۆینلۆ و ئاق قۆینلۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم ناوچەیەدا. لە سەردەمی سەفەویدا، شا ئیسماعیلی یەکەم شاری تەورێزی وەک پایتەختی ئێران ڕای گەیاند. لە سەردەمی حوکمڕانیی قاجاڕەکاندا دوای فەتح عەلی شای قاجاڕ، شاری تەورێز بوو بە نشینگەی جێنشین و بەم شێوەیە محەممەد شا، ناسرەدین شا، موزەفەرەدین شا، محەممەد عەلی شا و ئەحمەدشا سەردەمی جێنشینیی خۆیان لەم شارەدا بەسەر برد. ڕەزا شا لە ساڵی ١٣٠٠دا باڵادەستیی حکوومەتی ناوەندیی ئێرانی بەسەر ئەم ناوچەیەدا چەسپاند. بە دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی دووەم لە ساڵی ١٣٢٠دا، ھێزەکانی سۆڤیەت چوونە ناو ئازەربایجان. ئەم ھێزانە لە بانەمەڕی ١٣٢٥دا لە دوای ورووژاندنی پرسی ئازەربایجان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئازەربایجانیان چۆڵ کردن.[٣]
ڕێک لە ساڵی ١٣٣٧دا ئاستارا کە بەشێک بوو لە شارستانی ئەردەوێڵ، بوو بە شارستان و لە ساڵی ١٣٥٠دا لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات جیاکرایەوە و درایە گێڵان. «بەم شێوەیە پەیوەندیی ئازەربایجان لەگەڵ کەناراوە سروشتییەکانی خۆی لە دەریای کاسپیەن و بەندەرگای ئاستارادا پچرا.»
باری سروشتی
[دەستکاری]جوگرافیای ڕامیاری
[دەستکاری]پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات بە ٤٥٬٤٨١ کیلۆمەتری چوارگۆشە ڕووبەر، نزیکەی ٢٫٨ لەسەدی پانتاییی گشتیی ئێرانی بۆ خۆی تەرخان کردووە. ئەم پارێزگایە لە باکووری ڕۆژاوای وڵات و لەنێوان خولگەکانی ٣٦ پلە و ٤٥ خولەک تا ٣٩ پلە و ٢٦ خولەکی پاناییی باکوور و ھێڵەکانی درێژیی ٤٥ پلە و ٥ خولەک تا ٤٨ پلە و ٢٢ خولەکی درێژیی ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە.[٤] ڕووباری ئاراس سنووری باکووری لەگەڵ کۆمارەکانی ئازەربایجان، ئەرمەنستان و ویلایەتی خۆبەڕێوەبەری نەخچەوان دیاری دەکات. ڕووباری قەتوور و ئاوەکانی دەریاچەی ورمێ سنوورەکانی ڕۆژاوای لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە.[٥]
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات ٢٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ٣٥ کیلۆمەتر لەگەڵ ئەرمەنستان سنووری ھاوبەشی ھەیە لە کاتێکدا تەنھا پارێزگای ئێرانە کە ھاوسێی ئەرمەنستانە. ئەم پارێزگایە ھەروەھا ٤٢٠ کیلۆمەتر لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەلای ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوا، ٤٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ پارێزگای ئەردەوێڵ لەلای ڕۆژھەڵات و ١٤٥ کیلۆمەتر لەگەڵ پارێزگای زنجان لەلای باشوورەوە ھاوسنوورە.[٤]
جوگرافیای سروشتی
[دەستکاری]
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە حەوت یەکەی کوێستانی پێکھاتووە. زنجیرەچیای ئەرسەباران باکووریترینی ئەم یەکانەیە کە لە دیوانداغەوە دەست پێدەکات و بە دۆڵی ڕووباری دەڕەڕوود کۆتایی دێت. زنجیرەچیای قۆشەداغ کە لە باشووری ئەرسەبارانەوە دەست پێدەکات و بە سەبەڵان کۆتایی دێت. بارستەی ئاگرپژێنی سەبەڵان کە ٤٨١١ مەتر بەرزییەکەیەتی و بە سنووری ھاوبەشی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و ئەردەوێڵ دادەنرێت. زنجیرەچیاکانی میشۆ و مۆرۆ کە لە ڕۆژاوای پارێزگاوە (مەرەند) دەست پێدەکەن و بە بەرزایییەکانی عەون بن عەلی (عەیناڵی) و شەبێلی کۆتایی دێن کە بەرزترین لووتکەی لووتکەی عەلی عەلەمدارە بە بەرزیی نزیکەی ٣٢٠٠ مەتر لە مەرەند. زنجیرەچیای بزقووش کە بە ٣٣٠٣ مەتر بەرزی، سنووری نێوان شارستانەکانی میانە–سەراب و سەراب–بۆستاناوا پێکدەھێنێت. بارستەی ئاگرپژێنی سەھەند لە باشووری تەورێز لە سنووری شارستانی بۆستاناوا کە ٣٧٠٧ مەتر بەرزییەکەیەتی. زنجیرەچیای ئەربەت (تەختی سولەیمان) کە لە دامێنەکانی باشووری سەھەندەوە دەست پێدەکات و بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە.[٤]
کەش و ھەوا
[دەستکاری]پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات بەھۆی پانتاییی زۆرەوە خاوەنی کەش و ھەوای جۆراوجۆرە. بەجۆرێک کە زۆرترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو لە شارەکانی میانە و جۆڵفادایە کە خەڵکی ئەم شارانە پلەی گەرمیی +٤٥ پلەی سەرووی سفریان ئەزموون کردووە و ھەروەھا کەمترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو لە پارێزگاکە و لە ھەموو شارەکانی ئێراندا پەیوەندی بە بۆستاناواوە ھەیە بە پلەی گەرمیی -٤٦ پلەی ژێر سفر. تێکڕای بارانبارینی ساڵانە ٢٥٠ تا ٣٠٠ میلیمەترە.[٦]
دانیشتووان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. لاپەڕە ٤٢. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر) - 1 2 «http://www.ostan-as.gov.ir/?PageID=4». وبگاه استانداری آذربایجان شرقی. لە [سابقهٔ تاریخی استان ڕەسەنەکە] لە ٣ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); نرخی|سەردێڕ=|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاریخ بازدید=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ «http://www.ostan-as.gov.ir/?PageID=4l». لە [سابقه تاریخی استان آذربایجان شرقی ڕەسەنەکە] لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); نرخی|سەردێڕ=|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بازبینی=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - 1 2 3 «http://www.ostan-as.gov.ir/?PageID=5». وبگاه استانداری آذربایجان شرقی. لە [موقعیت جغرافیایی استان ڕەسەنەکە] لە ٣ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); نرخی|سەردێڕ=|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاریخ بازدید=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ مجموعه راهنمای جامع ایرانگردی، استان آذربایجان غربی، حسن زنده دل، چاپ اول، صفحه 27.
- ↑ سازمان هواشناسی ایران ۲۹ اوت ۲۰۱۴ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، بانک اطلاعاتی آماری دادههای هواشناسی ایران.
- ↑ نەسیری، موژگان (١٣٩٥ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٤١٥-٢٠٦-١.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)

