وەرگێڕان
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
وەرگێڕان بریتییە لە شرۆڤەکردنی واتا یان لێکدانەوەی مانای دەقێک و پاشان بەرھەمھێنانی دەقێکی ھاوتای ئەو دەقە لە زمانێکی دیکەدا، بە شێوەیەک کە ھەمان پەیام و مەبەست بگەیەنێت. ئەو دەقەی کە بڕیارە وەربگێڕێتەوە سەر زمانێکی دیکە پێی دەوترێت دەقی ژێدەر و ئەو دەقەی کە لە زمانی مەبەست وەکوو ھاوتا و بەرابەری واتایی ئامادە کراوە پێی دەوترێت دەقی مەبەست. ھەروەھا بەو زمانەی کە دەقی ژێدەری پێ نووسراوە و وەیدەگێڕینەوە دەوترێت زمانی ژێدەر و بەو زمانەکی کە دەقەکەی پێ وەردەگێڕینەوە دەوترێت زمانی مەبەست.
بەو کەسەی کە کاری وەرگێڕان ئەنجام ئەدات دەگوترێت وەرگێڕ. چەند جۆر وەرگێڕ هەیە: وتەوەرگێڕ، دەقوەرگێڕ.