بەنداوی مەھاباد
| بەنداوی مەھاباد | |
|---|---|
| Reservoir created | Mahabad Reservoir |
| وڵات | ئێران |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
| پۆتانی شوێن | ٣٦°٤٦′١″N ٤٥°٤٢′٩″E |
![]() | |
پۆتانەکان: 36°46′03″N 45°42′06″E / 36.76750°N 45.70167°E

بەنداوی مەھاباد بەنداوێکی خاکییە لەسەر ڕووباری مەھاباد لە نزیک شاری مەھاباد لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران. پێش شۆڕشی ئیسلامیی لەلایەن ئەندازیارانی یووگۆسلاڤیاوە دروست کراوە و یەکێکە لە دە گەورەترین بەنداوەکانی ئێران. بە تێکڕایی، کۆی قەبارەی ئاوی ھاتوو لە ساڵێکدا یەکسانە بە ٣٣٩٫٣٠٤ ملیۆن مەتری سێجا. بەنداوی مەھاباد ئاو بۆ کشتوکاڵ (٧١٪)، پیشەسازی (١١٪)، خواردنەوە (٧٪)، و مەبەستە جۆراوجۆرەکانی تر (١١٪) دابین دەکات. ھەروەھا بەنداوەکە وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەیە. کارکردن لە ساڵی ١٩٦٨ دەستیپێکرد و لە ساڵی ١٩٧٠ تەواو بوو.[١][٢][٣][٤][٥] ڕێگای مەھاباد-سەردەشت و ڕێگای مەھاباد-پیرانشار بە لای دەریاچەکەدا تێدەپەڕن.
شوێنی جوگرافی و کەشوھەوایی
[دەستکاری]ئەم بەنداوە لە نزیک شاری مەھاباد ھەڵکەوتووە. مەھاباد لە باکوورەوە بە دەریاچەی ورمێ و شاری میاندواو، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە شاری بۆکان، لە باشوورەوە بە شارەکانی سەقز و سەردەشت، و لە ڕۆژاواوە بە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە سنووردارە.
شاری مەھاباد دەکەوێتە نێوان ٤٥ پلە و ٤٣ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵات و ٣٦ پلە و ٥٨ خولەک بۆ ٣٦ پلە و ٣٢ خولەکی پانی باکوور و بەرزییەکەی ١٣٨٥ مەتر لە ئاستی دەریاوەیە.
ڕێژەی بارانبارین
[دەستکاری]لە ناوچەی مەھاباد، ڕێژەی بارانبارین لە بەرزایییەکاندا زیاترە لە شوێنە نزمەکان.
بارانبارین لە شوێنە بەرزەکانی ناوچەی مەھاباد دەگاتە ٧٥٠ ملم لە ساڵێکدا، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی بەرزی، ڕێژەی بارانبارین کەم دەکات، بە جۆرێک کە ئەم ڕێژەیە لە کۆتایی بەشی باکووری دەشتی مەھاباد دەگاتە ٣٠٠ ملم لە ساڵێکدا. لە ماوەی دە ساڵدا، تێکڕای ڕێژەی بارانبارینی ساڵانە نزیکەی ٣٥٠ ملم بووە، کە بەرزترین ڕێژە لە سەرەتای بەھاردا تۆمارکراوە کە یەکسانە بە ٢٤٫٧٩ ملم، و کەمترین ڕێژەی بارانبارین لە مانگی ئابدا بووە کە یەکسانە بە ٣ ملم. زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی ڕۆژانە لە سەرەتای زستاندا ٣٨ ملم بووە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Emami، Somayeh؛ Jahandideh، Omid؛ Yousefi، Hossein؛ Emami، Hojjat؛ Achite، Mohammed (نیسانی ٢٠٢٣). «Application of Meta-Heuristic Algorithms in Reservoir Supply Optimization Case Study: Mahabad Dam in Iran». Journal of Soft Computing in Civil Engineering. ٧ (2). doi:١٠.٢٢١١٥/scce.٢٠٢٣.٣٥٩٥٦٠.١٥١٨.
- ↑ «دریاچه سد مهاباد». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Nazari-Sharabian، Mohammad؛ Taheriyoun، Masoud؛ Ahmad، Sajjad؛ Karakouzian، Moses؛ Ahmadi، Azadeh (شوباتی ٢٠١٩). «Water Quality Modeling of Mahabad Dam Watershed–Reservoir System under Climate Change Conditions, Using SWAT and System Dynamics». Water (بە ئینگلیزی). ١١ (2): ٣٩٤. doi:١٠.٣٣٩٠/w١١٠٢٠٣٩٤. ISSN ٢٠٧٣-٤٤٤١.
- ↑ D. Abolhassani؛ R.P. Brenner؛ F. Bahrami-Samani (حوزەیرانی ١٩٨٨). «Unusual Behaviour of an Earth-Rockfill Dam» (PDF). Proceedings: Second International Conference on Case Histories in Geotechnical Engineering. ٣ (1). StLouis, Mo. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Double increase in water reserves behind Mahabad Dam». IRNA. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
