بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران (بە فارسی: سرشماری عمومی نفوس و مسکن ایران) گەورەترین سەرژمێرییە کە ھەر ١٠ ساڵ جارێک لە ئێراندا ئەنجام دەدرێت. ئەم سەرژمێرییە، سەرەتا ھەر دە ساڵ جارێک دەکرا، دواتر پاش سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ بڕیار درا ببێتە ٥ ساڵ جارێک، بەڵام لەدوای سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦ەوە دیسان کرایەوە بە ١٠ ساڵ جارێک. مەبەستی سەرژمێرییەکە دیاریکردنی تایبەتمەندییە ئاپۆرەیییەکانی ئێرانە و لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت.

دوایین سەرژمێریی گشتی، سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦ (١٣٩٥ی ھەتاوی) بوو کە بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ژمارەی دانیشتووانی ئێران نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس دیاری کرا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٩٥ (٢٠١٦)» (ئێکسڵ). کۆماری ئیسلامی ئێران.