کانیاوی گڕاوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کانیاوی گڕاوان
کانیاوی گڕاوان لە زستاندا

کانیاوی گڕاوان سەرچاوەیەکی ئاوی لە ناوچەی ڕەبەت لە شارستانی سەردەشتە کە بەھۆی تایبەتمەندیی دەرمانی و سروشتی سەرسەوزی دەوروبەری ناوبانگی ھەیە.[١] گڕاوان لە دەشتێکی یەکدەست سەوز و سەرنجڕاکێش لە نزیک گوندی کانی گوێز لە مەودای دوو کیلۆمەتریی شاری ڕەبەت و لە دوازدە کیلۆمەتریی باکووری رۆژھەڵاتی شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە کە خاوەن ئاوی کانیاوییە. ڕووباری زێی بچووک لە تەنیشت ئەو کانیاوە تێدەپەڕێت کە لە وەرزی بەھاردا یەکێک لە پڕئاوترین ڕووبارەکانی ناوچەیە. ئاوی ئەو کانیاوە دەڕژێتە ناو ڕووباری کەڵوێ کە بەشێک لە زێی بچووک دێتە ھەژمار.[٢] ھەروەھا گڕاوان کانیاوێکە ئاوەکەی کانزانییە و ھەڵگری خوێیە. ئەو کانیاوە ١٢٠٦ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریا.[٣] ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە شارەکانی ئێران، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ھەروەھا باشووری کوردستان سەردانی ئەو کانیاوە دەکەن.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کانیاوێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ شاری سه‌رده‌شت. تەبیان (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
  2. ^ گڕاوانی ڕەبەت، سێحری سروشتی دڵڕفێن. سەحەری کوردی (لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠١٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  3. ^ کانی گڕاوان+وێنە. خاک تیڤی (لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  4. ^ كانیی گڕاوان لە سەردەشت. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.