عەبدولڕەحمان زەبیحی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولڕەحمان زەبیحی
لەدایکبوون٢١ی نیسانی ١٩٢٠
مەرگ١٩٨٠
نەتەوەکورد
حیزبی سیاسیکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان
باوان
  • سۆفی مینەی کڵاودروو (باوک)
  • مەرجان (دایک)


عەبدولڕەحمان زەبیحی (لەدایکبووی ١٩٢٠ی زایینی) نووسەر و کەسایەتییەکی سیاسیی کورد بوو، کە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بوو. زەبیحی لە ١٩٢٠ لە مەھاباد لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لە مەھاباد و پاشان تاقیکردنەوەی سێی ناوەندی لە ١٩٣٧دا لە ورمێ تەواو کردووە. پاش ئەمە ھێندێک لە گوڵستانی سەعدی و دەرسی جەبری لای مەلا قادر مودەڕیسی خوێندووە. زەبیحی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٢ بووە و دواتر بەشداری لە کارەکانی کۆماری کوردستان کردووە. دوای ڕوخانی کۆمار، ئاوارەی عێراق و سووریا بووە. دواجار کە گەڕاوەتەوە عێراق لە سەرەتاکانی ١٩٨٠ بێسەروشوێن کراوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ڕۆژنامەنووسیی کوردی سەردەمی کۆماری دێمۆکراتی کوردستان ١٩٤٢–١٩٤٧، ھیمدادی حوسێن، سلێمانی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٢
  • ژیان و بەسەرھاتی عەبدولڕەحمان زەبیحی، عەلی کەریمی، سوید ١٩٩٩