بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژژمێری ئێرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژژمێری ئێرانی
لقیڕۆژژمێری ھەتاوی
وڵاتئێران

ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی یان ڕۆژژمێری فارسی (بە فارسی: ھجری خورشیدی یان ھجری شمسی)، ڕۆژژمێرێکی ھەتاوییە (یان بەستراوە بە خولی ھەتاو «خۆر»ەوە). لە ٣٦٥ ڕۆژ پێکدێت لە ساڵی سادەدا و لە ٣٦٦ ڕۆژ پێکدێت لە ساڵی پڕدا، و دابەش دەبێت بەسەر ١٢ مانگدا، شەش مانگەکانی سەرەتای لە ٣١ ڕۆژ پێکدێن و پێنج مانگەکەی دواتر لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێن، بەڵام مانگی دوانزە لە ٢٩ ڕۆژ پێکدێت لە ساڵی سادەدا و لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێت لە ساڵی پڕدا،[١]

سەرەتای ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی

[دەستکاری]

ساڵی ھەتاوی دەست پێدەکات لە سەرەتای بەھاردا لە ٢١ی ئازاردا بە پێی ڕۆژژمێری زایینی بە گشتی و ھەندێک ساڵ لە ٢٢ یان ٢٠ی مارس دەست پێدەکات بە پێی بەرەو پێشچوونی ساڵی پڕ. و یەکەم ڕۆژی ساڵەکە بە نەورۆز ناو دەبرێت، ھەروەھا ڕۆژژمێری ھەتاوی یان فارسی بە ڕۆژمێری جەلالی ناو دەبرێت بە گەڕاندنەوە بۆ جەلالەدین مالک سوڵتانی خۆراسان.

دانانی

[دەستکاری]
٢٧٢٦ی کوردی لە ڕۆژژمێری تر
کۆچی ھەتاوی ١٬٤٠٥
کۆچی هەیڤی ١٬٤٤٧ – ١٬٤٤٨
زایینی ٢٬٠٢٦ – ٢٬٠٢٧

زانای موسڵمان عومەر خەیام ئەم ڕۆژژمێرەی دانا، بە یارمەتی حەوت زانای گەردوونناس، بە وردترین ڕۆژژمێر دادەنرێت لە سەر زەویدا لە ئێستادا، ڕێژەی ھەڵە تیایدا بۆ ھەر ڕۆژێک ٣.٨ ملیۆن ساڵە لە بەرامبەردا ڕێژەی ھەڵە لە ڕۆژمێری زایینیدا ئەگاتە ڕۆژێک لە ٣٣٠٠ ساڵ، و ئەم رۆژژمێرە بەکاردێت لەلایەن ھەردوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان، و لە بەشێکی ڕۆژژمێری ئوم لقوڕادا بەکار دێت بۆ دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ.

یەکەم رۆژی ڕۆژمێری کۆچی ھەتاوی ١ی فروردین (نەورۆز)ی ساڵی ١ی کۆچی ھەتاوییە، بەرامبەر ٢٩ی شەعبانی ساڵی ١ی پێش کۆچی و بەرامبەر ٢٢ی ئازاری ٦٢٢ی زایینی.

ساڵی یەکەمی ئەم ڕۆژمێرە ساڵی کۆچی پێغەمبەر محەمەد لە مەککەوە بۆ مەدینە.

ئێستا ساڵی ١٤٠٥ی کۆچی ھەتاوییە (=٢٧٢٦ی کوردی) بەرامبەر ٢٠٢٦ی زایینی.

مانگەکان

[دەستکاری]
مانگەکانی کۆچی ھەتاوی[٢]
ڕیزبەندی مانگەکانژمارەی ڕۆژەکانناوەکەی بە کوردیناوەکەی بە فارسیمێژووکانی زائینی
١ ٣١ نەوروز(خاکەڵێوە) فروردین ٢١ی ئازار٢٠ی نیسان
٢ ٣١ گوڵان(بانەمەڕ) اردیبهشت ٢١ی نیسان٢١ی ئایار
٣ ٣١ جۆزەردان خرداد ٢٢ی ئایار٢١ی حوزەیران
٤ ٣١ پوشپەڕ تیر ٢٢ی حوزەیران٢٢ی تەمموز
٥ ٣١ گەلاوێژ مرداد ٢٣ی تەمموز٢٢ی ئاب
٦ ٣١ خەرمانان شهریور ٢٣ی ئاب٢٢ی ئەیلوول
٧ ٣٠ ڕەزبەر مهر ٢٣ی ئەیلوول٢٢ی تشرینی یەکەم
٨ ٣٠ گەڵارێزان(خەزەڵوەر) آبان ٢٣ی تشرینی یەکەم٢١ی تشرینی دووەم
٩ ٣٠ سەرماوەز آذر ٢٢ی تشرینی دووەم٢١ی کانوونی یەکەم
١٠ ٣٠ بەفرانبار دی ٢٢ی کانوونی یەکەم٢٠ی کانوونی دووەم
١١ ٣٠ ڕێبەندان بهمن ٢١ی کانوونی دووەم١٩ی شوبات
١٢ ٣٠/٢٩ ڕەشەمێ اسفند ٢٠ی شوبات٢٠ی ئازار

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Hallock، Richard T. (1969). "Persepolis Fortification Tablets". Oriental Institute Publications. University of Chicago Press. ج. 92: 3, 75 – 76.
  2. https://web.archive.org/web/20250118095358/https://iranicaonline.org/articles/calendars