ڕۆژنامەوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژنامەوانێک لەکاتی ئامادەکردنی ھەواڵ

ڕۆژنامەوان یان ڕۆژنامەنووس بە کەسێک دەگوترێت کە کاری ڕۆژنامەوانی بێت، کەسێک کە سەبارەت بە ڕووداوەکان، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییەکان زانیاری کۆدەکاتەوە و دواتر پەخش دەکات.

ھەواڵنێرانیش بە ڕۆژنامەوان دەژمێردرێن. پیشەی ئەوان بریتییە لە دروستکردنی ڕاپۆرت و بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە لە ڕۆژنامەکان، تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ، گۆڤارەکان، بەڵگەفیلم یان ئینتەرنێتدا. ھەوڵنێران دەبێ بۆ کارەکەیان سەرچاوە بدۆزنەوە، ڕاپۆرتەکانیان دەکرێ وتنی یان نووسینی بێ و بە ھیچ شێوە ناشێ لایەنگرانە و ئاراستەدار بێ.

جگە لە ھەواڵنێر، جۆریکی تری ڕۆژنامەوانمان ھەیە کە پێی دەوترێ ستووننووس. ستووننووس ئەو ڕۆژنامەوانەیە کە نووسراوەکانی ڕێک ھەر چەند وەخت جارێک لە ڕۆژنامە یان گۆڤارێکدا بڵاو دەبێتەوە.

گەلەک پیشەی تر ھەن لە ڕۆژنامەگەریدا کە دەکرێ مرۆڤ بە ڕۆژنامەوانیان بزانێ، وەکوو: داڕێژەری لاپەڕە، ھونەرمەندی گرافیست، وێنەگر، و ھتد.

وتارە پێوەندیدارەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]