بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاعیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆنەرێکی ھەژار

شاعیر یان شایەر یان ھۆنەر یان ھۆزانڤان یان ھەڵبەستڤان بە کەسێک دەڵێن کە لە توانایدایە ھۆنراوە بڵێت و چیرۆک و بەسەرھات و زۆر ڕووداوی دی بکات بە ھۆنراوە. شاعیر توانای داڕشتنەوەی بابەت، چیرۆک، داستان و بەسەرھاتەکانی لەسەر بناغەی ڕیتم و بنچینەی وێژەیی هەیە.

شاعیر شیعرەکانی خۆی به زمانی باو نانووسێتەوە، بەڵکوو ڕیتم، ئاهەنگ، چواندن و بگرە سەروای تێدا بەکار دەهێنێت. تەنانەت ئەگەر ڕووداوێکی مێژوویی بهۆنێتەوە، هەوڵ نادات وەک خۆی بیگوازێتەوە، بەڵکوو بە شێواز و مەبەستی شاعیرانەی خۆی دایدەڕێژێتەوە و تێگەیشتنی خۆی دەخاتە ڕوو.[١]


ئەو شیعرانەی لە لایەن شاعیرەوە دەنووسرێن، ئەگەر بە دڵی خەڵک بێت؛ دەکرێنە گۆرانی و ھونەرمەندان و گۆرانیبێژان ئاوازیان بۆ دادەنێن و بە تۆماری دەنگی بڵاویان دەکەنەوە.

شاعیرانی کورد

[دەستکاری]

زۆربەی شاعیران ھەر کامەی خاوەن شێوازی تایبەت بە خۆیانن و ناسراوترین شێوازەکانی شیعری کوردی بریتین لە: شیعری کلاسیک، شیعری نوێ، یان شیعری سپی.

شاعیرانی کلاسیک

[دەستکاری]

لە شیعری کلاسیکی کوردیدا دەتوانین ئاماژە بەم شاعیرانە بدەین:

شاعیرانی شیعری نوێ

[دەستکاری]

لە شیعری نوێی کوردیدا دەتوانین ئاماژە بەم شاعیرانە بدەین:

شیعری بەشێک لە شاعیرانی کورد بە ھۆی جوانی و پڕواتابوونیان لە چەندین وڵاتی جیھان و بە چەندین زمان وەرگێڕانیان بۆ کراوە و چاپ و بڵاو بوونەتەوە، کە یەکێک لە نموونەکان شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «شاعیر و حەقیقەت و واقعییەت». ٢٥ـی ٥ـی ٢٠٢٦. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)