زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی مەھاباد
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی مەھاباد یەکێکە لە کۆمەڵەی زانستگاکانی ئازادی ئیسلامیی ئێران کە لە شاری مەھاباددا ھەڵکەوتووە. ئەم زانستگایە لە ساڵی ١٣٦٥ی ھەتاوی بە ٢١٥ خوێندکار لە ڕستەکانی پزیشکیی ئاژەڵ، عومران، وێژەی فارسی و کشتوکاڵ دەستی بە کار کردووە. یەکەمین سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی مەھاباد محەممەد مەجدی بوو.[١]
ئەگەرچی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی لقی مەھاباد لە ساڵانی دەیەی ١٣٨٠ توانیبوو بگەیێت بە پلەی زانستگای «زۆر مەزن»، بەڵام لە کۆتایییەکانی دەیەی ١٣٩٠ ڕێژەی خوێندکارانی کەم کردەوە و لە ١٢ ھەزار بە ٣ ھەزار خوێندکار گەیشتووە.[١]
زانکۆکانی زانستگای ئازادی مەھاباد
[دەستکاری]زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی مەھاباد خاوەنی ٥ زانکۆیە:
- زانکۆی ئەندازیاری
- زانکۆی زانستە بنەڕەتییەکان
- زانکۆی وەرزێری و سەرچاوە سروشتییەکان
- زانکۆی وێژە و زانستە مرۆیییەکان
- زانکۆی پەرستاری و مامایی