فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە فەرهەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە. هۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد هەژار موکریانی ئامادەی کردووە و چەند کەسێکی تریش بەشدارییان تێدا کردووە. ڕزوان متەوەسل و هادی موڕادی و ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی و سەید ئەحمەد سەعادەتی هاوکاریی نووسەریان کردووە.[١] فەرهەنگەکە واتای ٥٧٨٨٨ وشەی گشت شێوەزارە کوردییەکانی لەخۆ گرتووە.[٢] فەرهەنگەکە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران یەکەمین چاپی بە دوو بەرگ بڵاو کراوەتەوە. دواتر بە وەشانێکی یەک بەرگی و لە ١٠٣٥ لاپەڕە چەندین چاپی دیکەی لێ بڵاو کراوەتەوە.[١] ڕێنووسی فەرهەنگەکە بە ئەلفبێی عەرەبیی کوردییە و هەندێک لە ڕێنووسی یەکگرتووی ئێستای کوردی جیاوازە و لە پێشەکییەکەیدا ڕوون کراوەتەوە.[١]

ناونان[دەستکاری]

نووسەر لە پێشەکییەکەیدا لە بارەی ناونانی فەرهەنگەکەوە نووسیویەتی:

ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە "هەنبانەبۆرینە"، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: هەر چیت بوێ دەستی تێ خە دێتە چنگت.[١]

ناوەڕۆک[دەستکاری]

وشەکانی فەرهەنگەکە بە گوێرەی ڕیزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان دانراون. لەگەڵ هەر وشەیەکدا هاوواتایەکی دیکەی کوردی یان چەند دانەیەک نووسراون و جارجارەش بە پێناسەیەکی کورت واتای وشە ناڕوونەکان لێک دراوەتەوە و بەشێکی کەمیش لە وشەکان نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە. دواتر لەپاڵ واتا کوردییەکان واتای فارسییان نووسراوە.[٣]

بەشداران[دەستکاری]

وەک لە پێشەکیی فەرهەنگەکەدا هاتووە ئەم چەند کەسەش هاوکاریی نووسەریان کردووە[١]:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ ت هەژار موکریانی (٢٠١٢). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. پەڕەکان یەک – سی و پێنج. ISBN 978-964-12-0348-3. 
  2. ^ فەرهەنگەکانی ڤەژین. لە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٠ سەیر کراوە.
  3. ^ هەژار موکریانی (٢٠١٢). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. ISBN 978-964-12-0348-3. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]