نۆشینشار
نۆشینشار | |
|---|---|
| Nushin - نوشینشھر - Nuşînşar - علی آباد - کارخانا قەند | |
![]() | |
| وڵات | |
| پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
| شارستان | ورمێ |
| ناوچە | نازی |
| گوندەوار | نازیا ئەڤراز |
| بوون بەشارەدێ | ١٩٩٦ز |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەری شارەدێ | خانم بڵند ڕەفتار |
| بەرزایی | ١٬٣٣٧ مەتر (٤٬٣٨٦ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ٦٬٧٣١ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(کرمانجی) و ئازەری |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٤٤ |
نۆشینشار یان کارخانەی قەند شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری نازیا ئەڤراز، ناوچەی نازی، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی نازی و گوندەواری نازیا ئەڤرازە.
ناو
[دەستکاری]
مێژوو
[دەستکاری]بەر لەوەی ئەم شارەدێیە دروست بێت و ببێتە شارەدێ، (١٦) ساڵ لەوە پێش لەو جێیەدا کارگەی شەکری ورمێ دروست کرا بە دووری (٢٥کم) لە باکوری شاری ورمێ لەسەر ڕێگای ورمێ-سەڵماس کە ساڵی (١٩٤٩ز) بوو دروست کرا لەلایەن ئەندازیارانی وڵاتی چێکۆسلۆڤاکیا. سەرەتای دروست بوونی ئەم شارەدێیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خانوو دروستکرا بۆ کرێکارەکانی کارگەکە و پاشان وردە وردە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری بۆ کارکردن ڕوویان کردە کارگەکە و بەمەش نیشتەجێ بوون و ڕۆژ دوای ڕۆژ لە فراوان بووندا بوو تابووە گوند و لەدوایدا بووە شارەدێ لە ساڵی (١٩٩٦ز)دا.[٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]نۆشینشار ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
دانیشتووان
[دەستکاری]ئایین
[دەستکاری]پیشە
[دەستکاری]- ژمارەیەکی زۆر لە کاری گاورداری و پەلەوەرگا، کارگەی بەرھەمھێنانی پاڵاوتنی ڕۆن، دروست کردنی پەنیر، بەرھەمھێنانی چیمەنتۆی سپی، کانی گەچ و سایلۆی (٥٠٠)ھەزار تەنی گەنم و دروست کردنی شاری پیشەسازی ژمارە(٣) و چەندین جێگەی پیشەسازی لەم شارەدێیەدا.
- لە باکووری ئەم شارەدێیەدا مەڵبەندی چاندنی گەنمە(کە بەدێمەکار دەکرێت)، بەڵام لە باشووری کە چەمی نازی ھەیە کشتوکاڵ بە بەراو دەکرێت و چەوەندەر و گوڵەبەڕۆژە و کولەکە و ...ھتد بەرھەم دەھێنرێت. ھەروەھا لە ھەردوو بەری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای شارەدێکەدا باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد ھەیە. وە چەندین کارگەی بەرھەمھێنانی بەرھەمی ئاژەڵی و خواردن و مرەبا و لە قوتونان لە دوروبەری شارەدێیەکە ھەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ http://www.noshinshahre-ziba.blogfa.com/?p=10
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١».
- ↑ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». «فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)» (بە فارسی).
{{cite web}}: نرخی|نووسەر=بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]
