حەوت کانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەوت کانی
سەیرانگای حەوت کانی

حەوت کانی ناوی سەیرانگایەکی شاری نەغەدەیە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ٣ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری نەغەدە و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی چیای سوڵتان یەعقووب هەڵکەوتووە.

ئەم کانییە لەتەنیشت کانیاوێکی کێوییە کە ئاو لە ٧ شوێنەوە لەڕێگای بەشی باکووریی شاخەکە دەڕژێت و کانییەکی جوان دروست دەکات. دەوترێت لە ڕابردوودا تامی ئاوی هەریەکێک لەم ٧ کانییە جیاواز بووە لە کانییەکەی تر و خوێ و ماددەی کانزاییی تایبەتیان هەبووە. [١]

لە خوارەوەی بەشی باکووریی شاخەکەدا حەوزێک بە شێوەی گۆزە چا کراوە و ئاوی ئەم کانیاوانە لەم حەوزەدا کۆ دەبێتەوە. لەم حەوزەدا ماسیی جۆراوجۆریش هەیە کە خەڵکی شارەکە لەنێو حەوزەکەیان هاویشتووە. لە دەوروبەری گۆمەکەدا، لاشەقام، گیا و گوڵی جۆراوجۆری لێیە و داری چنار یەکێک لە جۆرەکانی داری ئەم پارکەیە.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

حەوت کانی
وێنەیەکی حەوت کانی لە شاری نەغەدە

تایبەتمەندییەکانی ئەم سەیرانگایە بریتین لە: ئاوی خواردنەوە، شاری کایە، ٧ کانیاو، گۆمی ئاو، شوێنی سەوزایی، خزمەتگوزاری، دامەزراوەی پزیشکی، تەندروستی و وەرزشی، وچانگە (شوێنی پشوودان)، خواردنگە و چێشتخانە و شوێنی ڕاگرتنی ماشێن. [٢]

هەروەها لە ڕۆژانی بەفراویی زستاندا خەڵک بۆ خۆشی و سەیران و خلیسکێن لەسەر بەفر دێنە شاخی حەوت کانی. [٣]

حەوت کانی
شوێنی پیاسە لە حەوت کانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]