میراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میراوە
میراوێ
دیمەنێکی شاری میراوە
دیمەنێکی شاری میراوە
وڵات ئێران
پارێزگاورمێ
شارستانمیراوە
ناوچەناوەندی
ھاوناولە خوارەوە بە تەواوی ئاماژەی پێ کراوە
بەرزایی
١٤٧٠ مەتر (٤٬٨٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦،٠٠٠ کەس
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٠٩٨٤٤٤٣٣٥

میراوە (بە فارسی: میرآباد‎، بە ئینگلیزی: Mirabad، بە کوردیی باکووری: Mirawe) یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەم شارە یەکێکە لە شارە بچووکەکانی پارێزگای ورمێ و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوچەی میراوە شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی مۆدێڕندا بووە. ئەم شارە شوێنی سەرەکی زۆرێک لە پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات و تەنانەت باشووری کوردستانیش بوە و لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەستەڵاتی کورداندا بوو. ئەمڕۆکە میراوە شوێنێکی ئیستراتێژیکی گرینگە بۆ کۆماری ئیران بەو ڕادەیە کە زۆر جار بە هۆی هاڵۆز بوونی پەیوەندی نێوان ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان ئەم شارە حاڵ و هەوای حکوومەت نیزامی بە خۆوە دەگرێ

ناوی شار[دەستکاری]

وەک لە ناوەکەوە دیارە دەتواندرێ دوو مانای لێ وەربگیرێ ١-میر + ئاوا کە دەکرێ میر نشینێک بووبێ وەکوو (ئاوایی میر) یان (شوێنێ میر) ٢-میر + ئاو، واتا بە پیت و دەولەمەند لە ئاوە.

مێژوو[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەکان و شتە دۆزراوەکانی میراوە و ناوچەکانی دەورووبەری نیشاندەدەن کە ناوچەی میراوە لە ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە و هۆزەکانی ماد، ئاشووری، ماننایی ، ئاشوری و بابلی تێیدا ژیاون. مێژووی نوێی شاری میراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نزیک ٣٨٠ ساڵ لەوەی پێش؛ لە ساڵی ١٠٦٠ی کۆچیدا بوداق سوڵتان کووڕی شێر خان کە لە میراوەی نەڵێنی سەردەشت لە دایک بوە لە مەھاباد بە پێک هاتن لەگەڵ شا سوڵتان حوسێن توانی شاری مەھاباد کە بە ھۆی شەڕ و گێرەوکێشەوە کاوڵ ببوو، ببووژینێتەوە و بە یارمەتی میرنشینی ئەردەڵان پردی سوور و مزگەوتی سوور دروست بکات و بیکاتە ناوەندی ھزر و زانست و دین. مەھاباد بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵان ناوەندی حکوومەتی موکری بوو.

وێنەی چیای قەڵاته لە بەرزترین شوێنی هەورازی گەورەی گووندی گوێزیله

بە هوێ شاخاوی بوون و حاسێ بوونی ناوچەکە و بە هۆی زووڵم و زۆری حاکمەکان و ئاغاکانی ئەو ناوچەیە گەشەیەکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەبینیوه. لە ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠دا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی میراوە و گوندەکانی سەر بە میراوە کۆچیان کرد بۆ مەھاباد،و بۆ شارە گەورەکانی تری ناوچەکە.

چالاکی سیاسی[دەستکاری]

لە ساڵانی ١٩٢٦ ەوە تاکوو ئەم دوایییانە، شاری میراوە شوێنی ئاڵۆزی و تێکھەڵچوونی خەڵک و حیزبەکان دەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانی بووە. لە (١/١٠/١٩٢٩) - (١١/٨/١٣٠٧) بە هۆی فەرمانی هاوشێوە کردنی جل و بەرگ لە لایان ڕەزا شای پەهلەوی، مەلا خەلیل گۆڕەمەری میراوەیی هێرشی کردە سەر ساوجبلاغی موکری، شوڕشی ناوبراو لە زستانی ١٣٠٧ی ک.ه دەستی پی کرد،هۆزەکانی مەنگووڕ کە پێشتر لە دەست زۆرداریەکانی ڕەزا شای پەهلەوی وەزاڵە هاتبوون ڕەگەڵ شۆڕشەکە کەوتن،لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەر داکۆبوونەوەکی تایبەت لە گوندی بێتاسی سەر بە ساوجبلاغی موکری ڕیکخرا و کۆک بوون لەسەر وەی سەرەتا هێرش بکەنە سەر مەهاباد یان هەمان ساوجبلاغی موکری. کە لەو نێوانە دا سیخوڕەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ناوبراویان بە گوێی سەرتیپ حەسەن موقەدەم کە دواتر ناس ناوی زەفەرودەوله وەر گرت گەیاند، و ئەوە بوو بە هۆی بۆردومان و هێرشی زووی هێزەکانی حکومەتی بۆ گوندەکانی شوێنی کۆبوونەوەی مەلا خەلیل و یارەکانی بە تایبەتی قەرە چەلان، لەو ناوە دا هەرچەندە هۆزەکانی کشانەوە بەلام توانیان چەند کەس لە هێزە حکومیەکان ئەسیر بکەن، سەرتیتپ موقەدەمیش بەند کراوەکانی ناردن بۆ زیندانی تەورێز. ئەو کێشەیە تا رادەیەک گەورە بوو کە حکومەتی سەردەم سەرلەشکەر خەزاعی بۆ نواندنی کێشەکە ناردە ناوچەکە، هێزەکانی مەلا خەلیل لە ڕێگای کەڵوێ پەنایان بردە باشووری کوردستان و داوای یارمەتیان لە هۆزی پشدەر کرد.بوغز و کینی پێشتری هۆزی پشدەر لەگەڵ حاکمی سەردەشت ، سەرتیپ هوشمەند ئەفشار بوو هۆی ئەوەی لە ڕەشەمێی ١٣٠٧ ک.ه هۆزەکانی مەنگووڕ و پشدەری بە یێکەوە هێرش بکەنە سەر سەردەشت و سوڵتان عەلی ئەسخەر خان کە دواتر بە سەرهەنگ پزشکیان ناسرا لە سەردەشت دەر کرا، ئەو جار لە تاران تیمسار ئەمیر ئەحمەدی ناسراو بەقصاب باشییان ناردە ناوچە ئەویش داوای یارمەتی لە سەرهەنگی ڕووسی گریگۆف کرد، و توانیان سەردەشت وەربگرنەوە و دیسان هێزەکانیان ئاودیوی باشووری کوردستان کردنەوە. دواتر هۆزەکان هاوشێوە کردنی جڵ و بەرگیان قەبووڵ کرد و بە بەرەڤانی کردنی شێخ مەحموودی حەفید ، بەرزنجی و عەلی خان حەیدەری جێدار یان نەمایەندەی کاتی پەرلەمانی نەتەوایەتی خەڵکی ساوجبلاغی موکری لە تاران و چەند کەس لە بەڕێزانی ئەو کاتی شاری ساوجبلاغی موکری مەلا خەلیل گەرایەوە ئێران و لە میراوە نیشتە جێ بوو و جلکی مەلایەتی دەبەر کرد، بەو شێوەیە شۆرشی نە ‌هێندە سیاسی مەلا خەلیل لە دەستپێک دا خنکێندرا ، دواتر ئەو ساڵە بە ساڵی هەرای مەلای ناوبرا.

ساڵانی دواتر ، ساڵانی ١٩٧٩ و نزیک بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوو بزووتنەوەی جیاواز پێکھات لە دەڤەرەکە و بە تایبەتیش لە شاری میراوە، یەک کۆمەڵە کە حیزبێکی چەپ بوو و ئەوی دی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ھەر پاشماوەی کۆمەڵەی ژ-ک ی کاتی قازی بوو. ئەو دوو پارتە لە ساڵانی دوای ١٩٧٩ بەشێکی زۆر لە خەباتەکانی گەلی کوردیان لە ئەستۆ بووە. ئەو پارتانە بنکەی سەرەکیان لە مەهاباد بوو بەلام بە هۆی گرینگی دەڤەری میراوە چالاکیەکی زۆریان لەێ هەبوو ، لە ساڵانی ١٩٨٠، دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانی، حیزبەکانی کۆمەڵە و دێموکرات چالاکیان بووە لەو شارەدا.

جوگرافیا[دەستکاری]

میراوە هەڵکەوتوە لە داوێنی پاکی بناری قەندیل و سنورێکی نزیکی لە گەڵ هەرێمی باشوری کوردستان دا هەیە و ناوچەیەکی شاخاویە کە بە دارستانێکی گەورەی داری بەڕوو لە چوار دەورەوە داپۆشراوە کە دارستانەکە یەکێ لە شوێنە پارێزراوەکانی کۆماری ئیران هەژمار دەکریت و بە (جنگلهای حفاظت شدە ی میرآباد) نێوی دەبردرێ،

هەرواها زێی بچووک یان زێی کەڵوێ کە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە هەڵکەوتووە و بە بەردەوامی ساڵ ئاوی هەیە و وشک نابی، ئەو چۆم و زێیە و دۆڵە قووڵەکەی پیایدا دەروا یێکێ لە دیمەنە هەرە جوان و سەرنج راکێشەکانی پارێزگای ورمێیە که دەڤەری میراوەی وەکوو بەهەشتێ ڕازاندۆتەوە.

زێی بچووک و زێی گەورە

شوێن[دەستکاری]

میراوە لە باکوورەوە لەگەڵ پیرانشار، لە باشوورەوە لەگەڵ سەردەشت، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەل مەھاباد و لە ڕۆژاواوە لەگەل باشووری کوردستان، (قەڵادزێ و پشدەر) ھاوسنوورە.

مەھاباد پیرانشار زنجیرە چیای قەندیل
بۆکان باکوور پشدەر
ڕۆژھەڵات    میراوە    ڕۆژئاوا
باشوور
ڕەبەت سەردەشت قەڵادزێ

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەش و ھەوای میراوە سارد و کوێستانییە ، ھاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری تا ڕادەیێ کە جار هەیە لە بەفرانبار دا تا ١.٥٠cm بەفر باریوە و بۆتە هۆی پچڕانی کارەبا و بڕق و گیرانی ڕیگاکان. باشترین کاتی سەفەر بۆ ئەم شارە مانگی گوڵان ھەتا ڕەزبەرە.

میراوه
چۆنیەتیی کەش‌وھەوا
کانوونی دووەمشوباتئادارنیسانئایارحوزەیرانتەممووزئابئەیلوولتشرینی یەکەمتشرینی دووەمکانوونی یەکەم
 
 
51
 
4
−7
 
 
60
 
5
−5
 
 
46
 
12
1
 
 
79
 
16
4
 
 
24
 
24
7
 
 
2.1
 
30
10
 
 
1.5
 
33
13
 
 
0.3
 
33
13
 
 
1.1
 
29
10
 
 
27
 
23
6
 
 
28
 
14
1
 
 
30
 
9
−4
پلەی تین °C,  بارین mm
مامناوەندی پلەی تین و بارین بۆ میراوه
کانوونی دووەم شوبات ئادار نیسان ئایار حوزەیران تەممووز ئاب ئەیلوول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم
پلەی تینی زۆرینە (°C) ٣٫٧٣ ٤٫٨٢ ١٢٫٣ ١٦٫٢٧ ٢٤٫١٧ ٣٠٫١٣ ٣٣٫٢٣ ٣٢٫٨٦ ٢٩٫٣٢ ٢٢٫٨٠ ١٣٫٨٢ ٨٫٥٥ Ø ١٩٫٤
پلەی تینی کەمینە (°C) −٧٫١٥ −٤٫٨٦ ٠٫٨٤ ٣٫٧٢ ٧٫٤٦ ١٠٫٢٩ ١٣٫١٤ ١٣٫٢٩ ١٠٫١٩ ٦٫٣٥ ١٫٢١ −٣٫٨٤ Ø ٤٫٣
بارین (mm) ٥١٫١١ ٥٩٫٥٥ ٤٦٫٤٤ ٧٩٫٢٤ ٢٤٫٠٢ ٢٫٠٥ ١٫٥ ٠٫٣ ١٫١ ٢٦٫٦٣ ٢٨٫٢٨ ٢٩٫٨ Σ ٣٥٠٫٠٢
ڕۆژانی بارانی ١ ٣ ٣ ٢ −١ −١ −١ −١ −١ ١ ٣ ٥ Σ ١٣
نم (٪) ٦٣٫٥٥ ٦٨٫٤ ٦٣٫٨٥ ٥٨٫٢٥ ٥٥٫٩ ٤٤٫٧٥ ٤٩٫٢٥ ٥٠٫١٥ ٤٩٫٥ ٥٣٫٥٥ ٦٢٫٥ ٦٤٫٨ Ø ٥٧
پلەی تین
٣٫٧٣
−٧٫١٥
٤٫٨٢
−٤٫٨٦
١٢٫٣
٠٫٨٤
١٦٫٢٧
٣٫٧٢
٢٤٫١٧
٧٫٤٦
٣٠٫١٣
١٠٫٢٩
٣٣٫٢٣
١٣٫١٤
٣٢٫٨٦
١٣٫٢٩
٢٩٫٣٢
١٠٫١٩
٢٢٫٨٠
٦٫٣٥
١٣٫٨٢
١٫٢١
٨٫٥٥
−٣٫٨٤
کانوونی دووەم شوبات ئادار نیسان ئایار حوزەیران تەممووز ئاب ئەیلوول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم
بارین ٥١٫١١
٥٩٫٥٥
٤٦٫٤٤
٧٩٫٢٤
٢٤٫٠٢
٢٫٠٥
١٫٥
٠٫٣
١٫١
٢٦٫٦٣
٢٨٫٢٨
٢٩٫٨
  کانوونی دووەم شوبات ئادار نیسان ئایار حوزەیران تەممووز ئاب ئەیلوول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم
سەرچاوە: بێ‌سەرچاوە

مامناوەندی پلەی تینی میراوە لە پووشپەڕدا (گەرمترین مانگی ساڵ) ٣٣٫٢٣ دەرەجەی سێلسیوس، لە مانگی بەفرانباردا (ساردترین مانگی ساڵ) ٦٫٢٥- دەرەجەی سێلسیوس، مامناوەندی ساڵانەی زۆرینەی پلەی تین ١٧٫٢٨ دەرەجەی سێلسیوسە و مامناوەندی ساڵانەی کەمینەی پلەی تین ٤٫١١ دەرەجەی سێلسیوسە.

مامناوەندی بارینی میراوە ٤٠٠ میلیمەترە و لە بەرزاییدا دەگاتە٩٠٠ میلیمەتر و لە نزماییدا ھەتا ئاستی ٣٠٠ میلیمەتر کەم دەبێتەوە. زۆرترین بارین لە مانگی خاکەلێوەدایە ١٥٠،٠٣ میلیمەتر و کەمترینیشی لە مانگی پووشپەڕدایە ٠٫٣ میلیمەتر.

ژمارەی ڕۆژانی بەستەڵەک لە ساڵدا ١٠٤ ڕۆژە و لە نێوەڕاستی مانگی خەزەڵوەرەوە دەست پێ‌دەکات و ھەتا سەرەتای خاکەلێوەوە درێژەی ھەیە. زیاترین ڕۆژانی بەستەڵەکیش لە مانگی بەفرانباردایە کە ٢٩ ڕۆژە.

ڕووبارەکان[دەستکاری]

زێی بچووک یان زێی کەڵوێکە ڕووبارێکی کوردستانه و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕدەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری دیجلە. درێژایییەکەی ٤٠٠ کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات. لە باشووری کوردستان، بەنداوی دووکانی لەسەردا دروستکراوە و دواتر سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکووک دیاری دەکات و دەڕژێته دیجلە و لە کۆتای دا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت. لەسەر ئەم ڕووبارە بوو کە ئەبوو مووسلیم خووراسانی بەسەر مەروان حەممار دوایین خەلیفەی ئەمەوی دا سەرکەوت، زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە ٢١٤٠ مەتر بەرزی لە ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەست پی دەکات و بەرەو باشور خۆی خوار دەکاتەوە و لە دۆڵێکی پان و بەرین لە دەڤەری پیرانشار بەرەو سەردەشت درێژەی هەیە، لە لای سەردەشت و لە چوونە دەرەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لای ڕۆژئاوا دەروات و لە کۆتایی دا دەڕژێتە دیجلە. بە شێوەیەکی گشتی زێی بچووک بە بەردەوامی ساڵ ئاوی هەیە و وشک نابی.

مرۆڤناسی[دەستکاری]

ئەو هۆزانەی لە میراوە دا ژیان بەسەر دەبەن بریتینە لە هۆزەکانی:گەورک، مامەش، مەنگووڕ، هەروەها زۆرێک لەو کوردانەی باشووری کوردستان کە لە کۆچرەوەکەی ساڵی ٩١ی زایینی و پێشتریش لە چلەکان و حەفتاکانڕوویان لەو شارەکردووە، هەتا ئێستاش هەر لەو شارە نیشتە جێن، و هەندێ لەوانیش لە ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ ی زایینی و پاش ڕووخانی سەدام حووسێن و دامەزرانی حوکمی نوێی عێراق و هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە بۆ باشووری کوردستان.

زمان[دەستکاری]

خەڵکی مەیراوە بە زمانی کوردی (سۆرانی) و شێوەزاری موکریانی قسە دەکەن.

ئایین[دەستکاری]

سەرجەم خەڵکی شاری مەیراوە موسڵمان و سوننی شافعین ، ڕێژەی زۆری ئەو گۆڕستانانەی لە میراوەن و بە قەبری جووەکان ناو دەبردرێن دەریدەخا کە لە سەردەمانی پێش ئێستا خەڵکی ئەو ناوچەیە زۆرتری جوو و ئەرمەنی بوونە، لەو نموونە گۆڕستانانە دەکرێ ئاماژە بە (کێلیژان) و (قەبرە جوان) بکرێ.

گەلھە[دەستکاری]

لە یەکەمین سەرژمێری ڕەسمی وڵاتی ئێران لە ساڵی ١٣٣٥ی کۆچی ھەتاویدا، گەلھەی میراوە بە هۆی کەمیەوە هیچ ئاماژەیەکی پێ نەکراوە، لە سەرژمێری سالی ١٩٩٠ دا دانیشتوانی ئەم شارە جگە لە ئەو گوندانەی کە دەکەونە ژێر هەرێمی کارگێری میراوە ١٠١٤٧ کەس هەژمار کراوە و ئەو ئامارە بە گوندەکانەوە کە ١٠١ گوندە ٣٤،٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.[١]

شوێنە بەرچاوەکان[دەستکاری]

شوێنەواری سروشتی[دەستکاری]

شاری میراوە لە نێوان شارەکانی پارێزگای ورمێ دا وەکوو شارێکی توریستی ناسراوە ئەوەش بە هۆی میوانداریەتی خەڵکی دەڤەرەکەو شوێنە گەشتیاریەکانو دارستانە سەوز پڕ دارەکانیەتی کە لە هێندێ شوێن تەنانەت بستێ خاک لەبەر گەڵاکانیان بەر چاو ناکەوێ، هەروەها بەرهەمی ترێی ڕەش کە ناوبانگی سەرتاسەری ئێران و کوردستانی داگرتوە.

شوێنە سروشتیە گەشتیاریەکانی میراوە وەکوو تاڤگەی ڕیزی ، تاڤگەی نێوەژ، سەیرانگای خدراوە، سەیرانگای پردانان ، دۆلی گرژاڵ لە ڕیگای میراوە ، سەردەشت، پردی قەڵاتاسیان و ئەشکەوتی قەڵاتاسیان کە هەموویان لە سەر زێی بچووکن، هەروەها دەشتی وەزنێ لە داوێنی چیاکانی قەندیل و لە سنوری نێوان میراوە و باشووری کوردستان، سیمای دەڤەرەکەیان بە شیوەیەکی ئەفسوناوی رازاندۆتەوە.

بە داخەوە بە هۆی کەمتەرخەنی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەو دەسەڵاتی ناوەندی ئێران بەرانبەر ئەو دەڤەرە و خەڵکەکەی و نەڕەخساندنی هەلی کار خەڵک و بە تایبەت گەنجەکان بە ناچار ڕوو لە شارەکانی تری ئێران دەکەن بە مەبەستی کار کردن لە کوورەخانە و باخی میوە یانیش ڕوو دەنێنە قاچاخچێتی و کۆڵ بەری و زۆر بەداخەوە هەرساڵە زۆرێک لە گەنجەکانی دەڤەرەکە لەو ڕێگایە دەبنە قوربانی.

شوێنەوارناسی ، شوێنەواری کەڤناری(باستانی)[دەستکاری]

دەڤەری میراوە شارێکە پڕ لە ئاسەواری مێژوویی کۆن لەوانە: ناوچەی کەڤناری ساوان کە دەکەوێتە ١٢ کیلومەتری شارەکە، پردی قەلاتاسیان کە لە سەردەمی سامانیەکان و بە دەستی شێخی مەولانا لە بەرد و خیز و قسڵ دروست کراوە، گۆڕستانی مێزوویی گوندی گۆمان چەند ناوچەی تری مێژوویی کە لە ناوچەکەدا هێشتا نە ناسراون.

کەسایەتییە ناودارەکان[دەستکاری]

وێژە[دەستکاری]

مووسیقا[دەستکاری]

زانستگاکانی میراوە[دەستکاری]

  • خوێندنگەی سەرەتایی کووڕانەی مەلا خەلیل
  • خوێندنگەی سەرەتایی کچانەی ئیقبال
  • خوێندنگەی ناوەندی کووڕانەی شەهید عەزیزی
  • خوێندنگەی ناوەندی کچانەی مەعریفەت
  • خوێندنگەی دوا ناوەندی کووڕانەی ئازادگان
  • خوێندنگەی دوا ناوەندی کچانەی مەعریفەت
  • خوێندنگەی شەوانە ڕۆژی بێعسەت
  • خوێندنگەی گەورەساڵانی وەزین

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 2ی Septemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.