تاڤگەی شەڵماش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێکی تاڤگەی شەڵماش

تاڤگەی شەڵماش یەکێکە لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێ و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە شارستانی سەردەشت هەڵکەوتووە.[١] ئەم تاڤگەیە لە دۆڵێکی ئاوەدان، بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە. تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژمار دەکرێت کە ئاوەکەی دەڕژێتە ناو ئەو ڕووبارە.[٢]

ئەم تاڤگەیە کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێکھاتووە ئێستا وەکوو هاوینەهەوار و سەیرانگەی لێھاتوه کە لە وەرزی گەرمادا ھەزران کەس ڕووی تێدەکەن. سێ تاڤگەکە لە دوای یەکن و یەکەمیان لە پاڕکینگ نزیکە، بەڵام دووانی تر دەبێ بڕێکی زۆر بە پێ بۆی بچیت بەرەو خوارەوە.

ڕێگای سەردەشت ھەتا تاڤگەی جوان و سەرنج ڕاکێشی شەڵماش ڕێگایەکی جوان و پڕ لە سەوزایی و دارە. ئەو ڕیگایە قیر کراوەوە و لە شاری سەردەشتەوە ٢٠ خولەک دوورە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sardasht, a scenic city", Iran Daily (July 13, 2015).
  2. ^ "Shalmash Waterfall", Iran Tourism and Touring Online. Accessed July 30, 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]