کورداڤا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کورداڤا یان کوردئاڤا (بە کوردیی باکووری: Kurdava یان Kurd Ava) لادێیەکی نزیکی چیای ئارارات لە پارێزگای ئاگری سەر بە کوردستانی باکوور کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٧دا وەک پایتەختی کۆماری ئارارات دەستنیشانکرا، کۆماری ئارارات یەکەم کۆماری کوردییە کە خۆی‌ راگەیاندبێت. کۆماری ئارارت لە رۆژھەڵاتی تورکیای ئێستا‌و پارێزگای ئاگری ناوەندەکەی بووە. کۆماری ئارارات کە لەلایەن کۆمەڵەی‌ خۆییبوونەوە سەرکردایەتی دەکرا، لە ساڵی‌ ١٩٢٧ سەربەخۆیی خۆی‌ راگەیاند، ئەمەش لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای‌ یەکەکانی کوردەکانی باشووری‌ رۆژاەڵاتی تورکیا. شۆڕشی‌ ئاگری لەلایەن ئیحسان نوری‌ پاشاوە سەرکردایەتی دەکرا.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

کۆماری ئارارات

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • "Jwaideh" Wadie Jwaideh, The Kurdish national movement: its origins and development, Syracuse University Press, 2006, ISBN 9780815630937, p. 211.
  • [Celal Sayan, La construction de l'état national turc et le mouvement national kurde, 1918-1938, Presses universitaires du septentrion, 2002, p. 649. ( فەڕانسەوی)