عەزیز شاھڕۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەزیز شاھڕۆخ

لەدایکبوون١٩٣٩
نیشتەجێیمەھاباد
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ، شاعیر
ئایینئیسلام، سوننە
ھاوسەرکبری غوثیە
خەڵاتەکانخەڵاتی ٢٠١٢ی ماملێ

عەزیز شاھرۆخ گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردی لە دایک بووی مەھابادە.

ژیاننامە[دەستکاری]

عەزیز شاھرۆخ لە ساڵی ١٣١٧ ھەتاوی لە گەڕەکی «قەبران» (شەقامی وەفایی) لە شاری مەھاباد لە دایک بووە. خوێندنی لە ساڵی ١٣٤٠ی ھەتاوی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا، لە ساڵی ١٣٤٨ی ھەتاوی چالاکی ھونەری خۆی دەست پێ کردووە بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەو ھونەرمەندە لە ٤٠ ئاڵبۆم پێک ھاتوە، کە بە ھاوکاری ماموستایانێک وەک، عەندەلیبی، موجتەبا میرزادە، سەعیدی فەرج پوری و مەھدی خەجەندی بە ڕێزی بەرھەمەکانی ئەو ھونەرمەندە زیاد بووە. عەزیز شاھرۆخ جگە لە گۆرانی فلکلۆری کوردەواری شێعری زۆربەی گۆرانییەکانی خۆی دەنوسێ، عەزیز شاھرۆخ جگە لە ھونەری گۆرانی، شێعریش دەنووسێت. بەرھەمی ئەشعاری عەزیز شاھرۆخ ئێستا چاپ و بڵاو نەکراوەتەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئەدەبیانی زاراوەی کوردی کۆ کردووەتەوە کە بە پشتیوانی نێچیرڤان بارزانی لە دەسگای ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە. عەزیز شاھرۆخ بە دانانی کۆنسێرت لە وڵاتانی ئوروپایی موزیکی ڕەسەنی فلکلۆری کوردی بە گوێ جێھانیان ناساند.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • لە دەستی عیشق
  • زەمانە
  • ڕووناک
  • بیرەوەری (یادوارە)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پەیجی عەزیر شاھرۆخ بە بەڕێوبەرایەتی کچەکەی
  • ماڵپەڕی چیا [١]