ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ
عەبدوڵڵا ئیسحاقی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٣١ |
| مەرگ | ١٩٧٣ |
| ھۆکاری مەرگ | مەرگ لەژێر ئەشکەنجەی ڕژێمی بەعس |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | ئەحمەد تۆفیق |
| چالاکبوون | ١٩٤١ - ١٩٧٣ |
| کار | ئەندامانی ڕێبەرایەتی کاتیی حیزب لە کۆنفرانسی یەکەم |
| حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
| ئایین | ئیسلام |
| ھاوسەر | ھەرگیز نەیبووە |
عەبدوڵڵا ئیسحاقی ناسراو بە ئەحمەد تۆفیق (١٩٣١ لە مەھاباد - ١٩٧٣ لە بەغدا)، سیاسەتوانی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بە دەستی ڕژێمی بەعسی عێراق لە زیندانی ئەبووغرێب لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.[١]
ژیان
[دەستکاری]عەبدوڵڵا ئیسحاقی کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقی، لە ساڵی ١٩٣١ لە گەڕەکی ھەرمەنیانی مەھاباد لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٣٨ لە خوێندنگای سەرەتایی پەھلەوی لە مەھاباد، دەخرێتە بەر خوێندن. ڕووداوەکانی ١٩٤١–١٩٤٦ی مەھاباد، کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەسپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دەژمێردرێن و خۆیان لە ڕێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە.[٢][٣]
ئەحمەد تۆفیق لاوترین ئەندامی کۆمیتەی مەھابادی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و لە سەرجەم چالاکییەکانی حزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنوێنێ.[٤]
پاش ھەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١ بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی و پەیوەستبوونی ئەحمەد تۆفیق بەو شۆڕشە، ناوبراو داوای لە خزمانی کرد بۆ بەشداریکردن لە شۆڕش خۆیان بگەیەننە باشووری کوردستان. ئەوە بوو سەید حەسەن کوڕی سەید حوسێنی برای و دوو خوشکەزای دیکەی بە ناوەکانی مەلا غەفوور و حەسەن ئیبراھیمی بۆ پێشمەرگایەتی ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد.
ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناھێنێت.
ڕۆژنامەنوسێک بەناوی شمیت دەڵێت: «لەژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد بڕیاری ھاوسەرگیری ھەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو».
ساڵی ١٩٧٣ ئەندامانی ڕژێمی بەعس و بە فەرمانی نازم گزاری بەرِێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (ئەبوغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ژیان و تێکۆشانی ئەحمەد تۆفیق، دکتۆر یاسین سەردەشتی، چاپخانەی شڤان ٢٠٠٧
- ↑ «جوڵانەوەی ٤٦–٤٧ – پەڕە 8 – شەھید». لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «لەسەر ئەحمەد تۆفیق (سەید عەبدوڵای ئیسحاقی) بەشی یەکەم». Giareng. ١ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ https://raprsi.com/so/kesayetisiasi/ahmadtofiq
- ↑ «ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە دزەی مەرگەوەڕ کۆچی دوایی کرد». Kurdistanmedia (kurdistanmedia.com) (بە کوردی). ٣ی نیسانی ٢٠٢٣. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.