خانزادی سۆران
Jump to navigation
Jump to search
خانزادی سۆران یەکێکبووە لەفەرمەنڕەوا و میرەکانی میرنشینی سۆران لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی شازدە و سەرەتاکانی سەدەی حەڤدە. خانزاد خووشکی میر محهممهدە کەئەویش میری سۆرانبووە لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی واتە دەورووبەری ساڵی ١٦٢٠. لەدوای ژەهرخواردنکردنی براکەی لەبەغداد لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە بەناوی لەشکری، خانزاد بۆتە میری میرنشینی سۆران. دوای گرتنە دەسەڵاتیش، خانزاد تۆڵەی براکەی کردۆتەوە بەداواکردنی خوازبێنیشی بۆ کچێک بۆ لەشکری کردووە. دواتر کە کاتێک لەشکری و پیاوەکانی لە شنگالەوە گەیشتوونەوە سۆران ئەوا خانزاد ئەوانی کوشتووە.[١] .[٢]
خانزاد لە قەڵای خانزادەوە فەرمانڕەوایی سۆرانی کردووە. کە لەئێستاشدا ئەم شوێنە ماوەتەوە و ٢٢ کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Women of Non-State Kurds: From Khanzad Sultan to Rojava Female Fighters". The Kurdistan Tribune (بە زمانی ئینگلیزی). 2014-12-19. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2019-03-28 ھێنراوە.
- ^ نامەکەی خانزاد میری سۆران کە بۆ لەشکریی نارد, یوتیووب.
- ^ "Mujeres". Asociación Amistad con Kurdistán (بە زمانی ئیسپانی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2019-03-28 ھێنراوە.